New International Version

Romans 9:1-33

Paul’s Anguish Over Israel

1I speak the truth in Christ—I am not lying, my conscience confirms it through the Holy Spirit— 2I have great sorrow and unceasing anguish in my heart. 3For I could wish that I myself were cursed and cut off from Christ for the sake of my people, those of my own race, 4the people of Israel. Theirs is the adoption to sonship; theirs the divine glory, the covenants, the receiving of the law, the temple worship and the promises. 5Theirs are the patriarchs, and from them is traced the human ancestry of the Messiah, who is God over all, forever praised!9:5 Or Messiah, who is over all. God be forever praised! Or Messiah. God who is over all be forever praised! Amen.

God’s Sovereign Choice

6It is not as though God’s word had failed. For not all who are descended from Israel are Israel. 7Nor because they are his descendants are they all Abraham’s children. On the contrary, “It is through Isaac that your offspring will be reckoned.”9:7 Gen. 21:12 8In other words, it is not the children by physical descent who are God’s children, but it is the children of the promise who are regarded as Abraham’s offspring. 9For this was how the promise was stated: “At the appointed time I will return, and Sarah will have a son.”9:9 Gen. 18:10,14

10Not only that, but Rebekah’s children were conceived at the same time by our father Isaac. 11Yet, before the twins were born or had done anything good or bad—in order that God’s purpose in election might stand: 12not by works but by him who calls—she was told, “The older will serve the younger.”9:12 Gen. 25:23 13Just as it is written: “Jacob I loved, but Esau I hated.”9:13 Mal. 1:2,3

14What then shall we say? Is God unjust? Not at all! 15For he says to Moses,

“I will have mercy on whom I have mercy,

and I will have compassion on whom I have compassion.”9:15 Exodus 33:19

16It does not, therefore, depend on human desire or effort, but on God’s mercy. 17For Scripture says to Pharaoh: “I raised you up for this very purpose, that I might display my power in you and that my name might be proclaimed in all the earth.”9:17 Exodus 9:16 18Therefore God has mercy on whom he wants to have mercy, and he hardens whom he wants to harden.

19One of you will say to me: “Then why does God still blame us? For who is able to resist his will?” 20But who are you, a human being, to talk back to God? “Shall what is formed say to the one who formed it, ‘Why did you make me like this?’ ”9:20 Isaiah 29:16; 45:9 21Does not the potter have the right to make out of the same lump of clay some pottery for special purposes and some for common use?

22What if God, although choosing to show his wrath and make his power known, bore with great patience the objects of his wrath—prepared for destruction? 23What if he did this to make the riches of his glory known to the objects of his mercy, whom he prepared in advance for glory— 24even us, whom he also called, not only from the Jews but also from the Gentiles? 25As he says in Hosea:

“I will call them ‘my people’ who are not my people;

and I will call her ‘my loved one’ who is not my loved one,”9:25 Hosea 2:23

26and,

“In the very place where it was said to them,

‘You are not my people,’

there they will be called ‘children of the living God.’ ”9:26 Hosea 1:10

27Isaiah cries out concerning Israel:

“Though the number of the Israelites be like the sand by the sea,

only the remnant will be saved.

28For the Lord will carry out

his sentence on earth with speed and finality.”9:28 Isaiah 10:22,23 (see Septuagint)

29It is just as Isaiah said previously:

“Unless the Lord Almighty

had left us descendants,

we would have become like Sodom,

we would have been like Gomorrah.”9:29 Isaiah 1:9

Israel’s Unbelief

30What then shall we say? That the Gentiles, who did not pursue righteousness, have obtained it, a righteousness that is by faith; 31but the people of Israel, who pursued the law as the way of righteousness, have not attained their goal. 32Why not? Because they pursued it not by faith but as if it were by works. They stumbled over the stumbling stone. 33As it is written:

“See, I lay in Zion a stone that causes people to stumble

and a rock that makes them fall,

and the one who believes in him will never be put to shame.”9:33 Isaiah 8:14; 28:16

Kurdi Sorani Standard

ڕۆما 9:1-33

ئایا بەڵێنەکانی خودا نایەنە دی؟

1مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، 2کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. 3خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، 4ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە9‏:4 بڕوانە 8‏:15، 23.‏ و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن9‏:4 پەرستن لەناو پەرستگای ئۆرشەلیم.‏ و بەڵێنەکان هی ئەوانە. 5باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.

6واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا9‏:6 گەلی هەڵبژێردراوی خودا: گەلی ئیسرائیل.‏ نین. 7هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.]9‏:7 پەیدابوون 21‏:12.‏ 8واتە ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، 9چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.]9‏:9 پەیدابوون 18‏:10‏،14‏.‏

10نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. 11بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، 12خودا بە دایکیانی فەرموو: [گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.]9‏:12 پەیدابوون 25‏:23.‏ 13وەک نووسراوە: [یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.]9‏:13 مەلاخی 1‏:2‏،3‏.‏

بەزەیی خودا

14کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! 15چونکە بە موسا دەفەرموێ:

[میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و

بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.9‏:15 وەک ئەوەی خودا بە موسا دەفەرموێت: بە ویستی خۆمە کێی بمەوێت لەگەڵی میهرەبان و بە بەزەیی دەبم.‏‏]9‏:15 دەرچوون 33‏:19

16کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. 17نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: [لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.]9‏:17 دەرچوون 9‏:16 18کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.

19ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» 20ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ [ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»]9‏:20 ئیشایا 29‏:16؛ 45‏:9 21ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟

22بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ 23چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ 24لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. 25وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:

[ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و

ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،]9‏:25 هۆشەع 2‏:23 هەروەها

26[لەو شوێنەی پێیان گوترا:

«ئێوە گەلی من نین،»

لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»]9‏:26 هۆشەع 1‏:10

27ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:

[ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،

تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت،

28چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.]9‏:28 ئیشایا 10‏:22‏،23‏.‏

29وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:

[ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،

وەک سەدۆممان9‏:29 بڕوانە پەیدابوون 18‏ و 19.‏ لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.]9‏:29 ئیشایا 1‏:9

30کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. 31کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. 32بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، 33هەروەک نووسراوە:

[ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،

تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،

بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.]9‏:33 ئیشایا 8‏:14 و ئیشایا 28‏:16