但以理书 1 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

但以理书 1:1-21

但以理被掳到巴比伦

1犹大约雅敬执政第三年,巴比伦尼布甲尼撒前来围攻耶路撒冷2主将犹大约雅敬及上帝殿中的部分器具交在他手中。他把器具掳到巴比伦1:2 巴比伦”希伯来文是“示拿”,巴比伦的别称。的神庙,放在他神明的库房里。

3王吩咐太监长亚施毗拿以色列的王室贵族中选一些人, 4即毫无残疾、相貌英俊、学问渊博、知识丰富、聪慧善学、能在王宫服侍的青年,教他们迦勒底的语言和文字。 5王安排他们每日享用一份御用的膳食和酒。他们要受教养三年,期满后好在王身边供职。 6被选的人中有犹大族的但以理哈拿尼雅米沙利亚撒利雅7太监长给他们起了名字:称但以理伯提沙撒哈拿尼雅沙得拉米沙利米煞亚撒利雅亚伯尼歌

8然而,但以理决心不用王的膳食和酒,以免玷污自己。他请求太监长准许他不玷污自己。 9上帝使但以理得到太监长的恩待和同情。 10不过,太监长对但以理说:“我惧怕我主我王,因为这是他安排给你们的饮食。如果他看见你们比同龄的青年瘦弱,如何是好?你们会使我在王面前人头难保。” 11但以理便对太监长派来监管他、哈拿尼雅米沙利亚撒利雅的人说: 12“求你试试看,十天内只让仆人们吃素菜、喝清水, 13然后比较一下我们的面貌和那些用御膳的青年的面貌,看了之后再作决定。” 14监管同意试他们十天。 15十天后,但以理和他三个朋友看上去比那些用御膳的青年更俊美健康。 16于是,监管撤去了安排给他们的膳食和酒,只给他们素菜。

17上帝使这四个青年精通各样学问和知识。但以理能明白各种异象和梦兆。 18到了尼布甲尼撒王规定青年们进宫的日子,太监长便带他们去见王。 19王与他们谈话,发现无人比得上但以理哈拿尼雅米沙利亚撒利雅,便把他们留在身边供职。 20王询问他们各样的事,发现他们的智慧和聪明比全国的术士和巫师高十倍。 21直到塞鲁士王元年,但以理仍在那里供职。

Kurdi Sorani Standard

دانیال 1:1-21

مەشقپێکردنی دانیال لە بابل

1لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هاتە ئۆرشەلیم و گەمارۆی دا. 2پەروەردگاریش یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای دایە دەستی، لەگەڵ هەندێک لە قاپوقاچاغەکانی پەرستگای خودا. ئیتر یەهۆیاقیم و پیاوە گەورەکانی بۆ خاکی بابل ڕاپێچ کران، نەبوخودنەسریش قاپوقاچاغەکانی لە گەنجینەی پەرستگای خوداوەندی خۆی دانا.

3پاشا فەرمانی بە ئەشپەنەزی سەرۆکی دیوان کرد کە لە نەوەی ئیسرائیل لە توخمی پاشا و پیاوماقوڵەکان 4چەند گەنجێک بهێنێت کە تەندروستییان باش بێت، ڕوخساریان جوان بێت، لە هەموو بوارەکانی زانیاری کارامە بن، ئامادەییان تێدابێت بۆ فێربوونی هەموو شتێک، زوو تێبگەن، شایانی ئیشکردن بن لە کۆشکی پاشا، بۆ ئەوەی فێری زمان و ڕۆشنبیری بابلییەکان بکرێن. 5پاشا لە خوانی خۆیەوە بەشی ڕۆژانەی خواردن و شەرابی بۆ دابین کردن، فەرمانی کرد بۆ ماوەی سێ ساڵ مەشقیان پێ بکرێت، دوای ئەوە خزمەتی پاشا دەکەن.

6لەنێو ئەوانەدا هەندێکیان لە نەوەی یەهودا بوون: دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا. 7سەرۆکی کاربەدەستانیش ناوی نوێی لێنان، بۆ دانیال، بێلتەشەسر؛ بۆ حەنەنیا، شەدرەخ؛ بۆ میشائیل، مێشەخ؛ بۆ عەزەریاش، عەبێدنەگۆ.

8بەڵام دانیال لە دڵی خۆیدا بڕیاری دابوو کە خۆی بە خواردن و شەرابی پاشایەتییەوە گڵاو نەکات، جا داوای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە دەرفەتی پێبدات بۆ ئەوەی خۆی گڵاو نەکات. 9خوداش وای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە چاکە و میهرەبانی بە دانیال ببەخشێت. 10بەڵام سەرۆکی کاربەدەستان بە دانیالی گوت: «من لە پاشای گەورەم دەترسم، ئەوەی خواردن و خواردنەوەی ئێوەی دیاری کردووە. ئەگەر ببینێ ڕوخسارتان لە ڕوخساری گەنجە هاوتەمەنەکانتان لاوازترە، پاشا بەهۆی ئێوەوە سەرم دەبڕێت.»

11دانیالیش بەو سەرپەرشتیارەی گوت کە سەرۆکی کاربەدەستان بەسەر دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریاوە داینابوو: 12«تکایە بۆ دە ڕۆژ خزمەتکارەکانت تاقی بکەوە: تەنها ڕووەکمان بدەرێ بیخۆین و ئاومان بدەرێ بیخۆینەوە. 13پاشان ڕوخساری ئێمە لەگەڵ ڕوخساری ئەو گەنجانە بەراورد بکە کە خواردنی پاشایەتی دەخۆن، ئینجا بەگوێرەی ئەوەی دەیبینی ئاوامان لەگەڵ بکە.» 14ئەویش بەمە ڕازی بوو و دە ڕۆژ تاقی کردنەوە.

15لە کۆتایی دە ڕۆژەکەدا دەرکەوت ڕوخساریان باشتر و تەندروستترە لە هەموو ئەو گەنجانەی لە خواردنەکانی پاشایەتییان دەخوارد. 16ئینجا سەرپەرشتیارەکەیان خواردنە تایبەت و شەرابەکەی هەڵدەگرت و لە جیاتی ئەوە ڕووەکی دەدانێ.

17بەڵام ئەو چوار گەنجە، خودا زانین و تێگەیشتنی دانێ لە هەموو جۆرە ڕۆشنبیری و زانیارییەک، دانیالیش لە هەموو بینین و خەونێک تێدەگەیشت.

18لە کۆتایی ئەو ماوەیەی کە پاشا دیاری کردبوو بیانهێننە بەردەمی، سەرۆکی کاربەدەستان ئەوانی هێنایە بەردەم نەبوخودنەسر. 19پاشا قسەی لەگەڵدا کردن، لەنێو هەموویاندا کەس نەبوو وەک دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا. لەبەر ئەوە چوونە ڕیزی خزمەتکارانی پاشا. 20پاشا لە هەموو بابەتێکی دانایی و تێگەیشتن پرسیاری لێکردن، بینی ئەوان دە هێندە لە سەرووی هەموو جادووگەر و ئەفسونگەرانی هەموو پاشایەتییەکەی ئەون.

21دانیالیش هەتا ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشا لەوێ مایەوە.