Bibelen på hverdagsdansk

Dommerbogen 14:1-20

Samsons giftermål og gåder

1En dag, da Samson var i byen Timna, lagde han særligt mærke til en af de unge filisterpiger. 2Da han kom hjem, sagde han til sin far og mor: „Jeg vil giftes med en filisterpige, som jeg så i Timna.” 3„Er der ikke en eneste pige i vores egen stamme eller i hele Israel, som du kunne tænke dig?” indvendte hans forældre. „Hvorfor vil du absolut giftes med en af disse ugudelige filistre?” Men Samson svarede: „Det er hende, jeg vil have! Du må få fat i hende til mig, far!”

4Samsons forældre var ikke klar over, at Herren derigennem ville få anledning til at skabe strid med filistrene, som på det tidspunkt havde magten i Israel.

5Da Samson og hans forældre nu var på vej til Timna, sprang en løve frem mod Samson på vinmarken uden for byen. 6I det samme kom Herrens Ånd over ham og gav ham styrke, så han rev løvens kæber fra hinanden med de bare næver. Det var så let for ham, som havde det været et gedekid. Men han fortalte ikke sine forældre om den overnaturlige styrke. 7I Timna opsøgte de pigen, og Samson blev forlovet med hende.

8Senere vendte Samson og forældrene tilbage til Timna, for det var tid for Samson at blive gift med pigen. Inden han nåede byen, gjorde han en afstikker ind i vinmarken for at se på løvens rådnende krop. Da så han, at en bisværm havde slået sig ned i ådslet og havde produceret honning. 9Han tog en håndfuld honning med sig, som han spiste undervejs. Han gav også noget af honningen til sine forældre, men han sagde ikke, at den kom fra løvens krop.

10Mens Samsons far gik hen for at hilse på pigen, gjorde Samson klar til en ugelang bryllupsfest, som det var skik blandt de unge mænd. 11Byens mænd udvalgte 30 unge filistre, der skulle med som brudesvende. 12Ved festens begyndelse sagde Samson til dem: „Nu skal jeg fortælle jer en gåde! Hvis I kan løse gåden i løbet af de syv dage, festen varer, skal I hver få en linnedskjorte og et sæt festtøj. 13Men hvis I ikke kan løse gåden, skal hver af jer give mig en linnedskjorte og et sæt festtøj.” „Top,” svarede de, „lad os høre gåden!”

14„Fra rovdyret kom mad,

fra den rå styrke kom sødme!”

Den gåde spekulerede de over i tre dage uden at finde en løsning.

15Den fjerde dag sagde de til Samsons brud: „Få din mand til at røbe svaret, ellers sætter vi ild til din fars hus, så I alle omkommer. Vi er ikke kommet til fest for at blive flået!”

16Så trak hun Samson til side og sagde grådkvalt: „Hvordan kan du elske mig, når du giver mit folk en gåde uden at betro mig løsningen?” „Hvorfor skulle jeg fortælle dig løsningen, når jeg ikke engang har røbet den for min egen mor og far?” svarede han.

17Under resten af festen græd hun uafbrudt. Den syvende dag gav han efter, fordi hun blev ved at plage ham, og han røbede løsningen for hende. Hun fortalte den straks videre til sine landsmænd. 18Inden solnedgang den syvende dag gav de ham derfor følgende svar:

Hvad er sødere end honning?

Hvad er stærkere end en løve?

Samson svarede: „Hvis I ikke havde pløjet med min kvie, ville I aldrig have gættet min gåde!”

19Da kom Herrens Ånd over Samson, og han gik ned til byen Ashkalon, hvor han slog 30 mænd ned, tog deres tøj og gav det til mændene, der havde svaret på gåden. Samson var imidlertid blevet så rasende, at han lod bryllup være bryllup og tog hjem sammen med sine forældre. 20Pigen blev så i stedet givet til den mand, der havde været forlover ved brylluppet.

Kurdi Sorani Standard

ڕابەران 14:1-20

شەمشون ژن دەهێنێت

1ئینجا شەمشون بەرەو خوار چوو بۆ تیمنا و لە تیمنادا ئافرەتێکی لە کچانی فەلەستییەکان بینی. 2جا هاتەوە و بە دایک و باوکی گوت: «ئافرەتێکم لە تیمنا لە کچانی فەلەستییەکان بینی و ئێستاش بۆم داوا بکەن وەک ژنم.»

3دایک و باوکیشی وەڵامیان دایەوە: «ئایا لەناو کچانی خزمەکانت و لەناو هەموو گەلەکەتدا ئافرەتێکی تێدا نییە، هەتا بچیت و ژنێک لە فەلەستییە خەتەنە نەکراوەکان بهێنیت؟»

شەمشونیش بە باوکی گوت: «ئەوم بۆ بهێنە، چونکە ئەوم بەدڵە.» 4دایک و باوکیشی نەیانزانی ئەوە لەلایەن یەزدانەوەیە، چونکە بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕا لە دژی فەلەستییەکان؛ لەو کاتەشدا فەلەستییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوون. 5ئینجا شەمشون و دایک و باوکی بەرەو خوار چوون بۆ تیمنا و هاتن بۆ ڕەزەمێوەکانی تیمنا و لەو کاتەدا جوانە شێرێک لێی هاتە پێش و دەینەڕاند. 6جا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و وەک کارەبزن پارچەپارچەی کرد، ئەگەر چی هیچیشی بەدەستەوە نەبوو. کەچی دایک و باوکیشی ئاگادار نەکردەوە لەوەی کە کردی. 7ئینجا چوو و قسەی لەگەڵ ئافرەتەکەدا کرد و شەمشون بە دڵی بوو.

8پاش چەند ڕۆژێک، کاتێک گەڕایەوە بۆ ئەوەی بیهێنێت، لایدا هەتا لاشەی شێرەکە ببینێت، تەماشای کرد شارە هەنگێک لەناو هەناوی شێرەکە هەیە لەگەڵ هەنگوین. 9جا هەردوو چنگی لێ پڕکرد و بە ڕۆیشتنەوە دەیخوارد. ئەوسا چوو بۆ لای دایک و باوکی، بەشی دان و خواردیان، پێی نەگوتن کە هەنگوینەکەی لە هەناوی شێرەکەوە دەرهێناوە.

10ئینجا باوکی چووە خوارەوە بۆ لای ئافرەتەکە و شەمشونیش لەوێ زەماوەندێکی ساز کرد، چونکە ئەمە نەریتی زاوا بوو. 11جا کاتێک بینییان سی هاوڕێیان هێنا و لەگەڵیدا بوون.

12ئینجا شەمشون پێی گوتن: «مەتەڵێکتان پێ دەڵێم ئەگەر لە ماوەی حەوت ڕۆژی خوانەکەدا هەڵتانهێنا و دۆزیتانەوە سی کراسی کەتان و سی قات جلتان پێدەدەم، 13بەڵام ئەگەر بۆتان هەڵنەهێنام ئەوا ئێوە سی کراسی کەتان و سی قات جل بە من دەدەن.»

ئەوانیش گوتیان: «مەتەڵەکەت بڵێ با گوێمان لێی بێت.»

14ئەویش وەڵامی دانەوە:

«لە بخۆر، خواردن هاتە دەرەوە،

لە بەهێزیش، شیرینی.»

ئەوانیش لە سێ ڕۆژدا نەیانتوانی مەتەڵەکە هەڵبهێنن.

15لە ڕۆژی چوارەمدا بە ژنەکەی شەمشونیان گوت: «مەکر لەگەڵ پیاوەکەتدا بکە بۆ ئەوەی مەتەڵەکەمان پێ بڵێت، ئەگینا خۆت و ماڵی باوکت بە ئاگر دەسووتێنین. داوەتتان کردووین هەتا ڕووتمان بکەنەوە؟»

16ئینجا ژنەکەی شەمشون لەلای گریا و گوتی: «تۆ ڕقت لێمە و منت خۆشناوێت. مەتەڵێکت بە نەوەی گەلەکەم گوتووە و وەڵامەکەت بە من نەگوتووە.»

ئەویش پێی گوت: «تەنانەت بۆ دایک و باوکمم ڕوون نەکردووەتەوە، ئیتر چۆن بۆ تۆی ڕوون بکەمەوە؟» 17بەو شێوەیە لە ماوەی حەوت ڕۆژی خوانەکەدا لەلای گریا و ئینجا ئەویش لە ڕۆژی حەوتەم پێی گوت، چونکە تەنگی پێهەڵچنی و ئەویش مەتەڵەکەی بۆ نەوەی گەلەکەی ئاشکرا کرد.

18جا پیاوانی شارۆچکەکە لە ڕۆژی حەوتەم بەر لە ئاوابوونی خۆر پێیان گوت:

«چ شتێک لە هەنگوین شیرینترە و

لە شێر بەهێزترە؟»

ئەویش پێی گوتن:

«ئەگەر بە گوێرەکەکەم14‏:18 نوێنگینەکەم.‏ نەتاندەکێڵا،

مەتەڵەکەمتان هەڵنەدەهێنا.»

19ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و بەرەو خوار چوو بۆ ئەسقەلان و سی پیاوی لێ کوشتن و تاڵانییەکەیانی برد و جلەکانی ئەوانی دایە ئاشکراکەرانی مەتەڵەکە. پاشان زۆر تووڕە بوو و چووەوە ماڵی باوکی. 20ژنەکەی شەمشونیش بوو بە ژنی ئەو هاوڕێیەی کە لە زەماوەندەکەیدا لەگەڵی بوو.