ئیشایا 22 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 22:1-25

سروشێک سەبارەت بە ئۆرشەلیم

1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین22‏:1 دۆڵی بینین: ناوێکی مەجازییە بۆ ئۆرشەلیم.‏:

چیتانە وا سەرکەوتوون،

هەموو بۆ سەربان،

2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،

پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟

کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و

مردووی جەنگ نین.

3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،

بێ بەرگری بە دیل گیران.

هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،

ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.

4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،

بە تاڵییەوە دەگریێم،

زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم

لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»

5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار

ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین

بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان

بۆ دیوار بڕین و

هاوارکردن بۆ چیا.

6ئیلام تیردانی هەڵگرتووە

بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،

قییریش قەڵغانی دەرخست.

7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،

ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.

8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.

جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە

چەکەکانی کۆشکی دارستان،

9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و

ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.

10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و

ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.

11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،

بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.

بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،

ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.

12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،

لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد

بۆ گریان و شیوەن و

سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.

13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،

مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،

گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!

«با بخۆین و بخۆینەوە،

چونکە سبەی دەمرین.»

14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.

15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،

شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:

16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،

هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،

ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و

بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟

17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و

بە هێزەوە لوولت دەکات،

18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و

بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.

لەوێ دەمریت و

گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،

ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!

19لە پلەکەت دەرتدەکەم و

لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.

20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و 21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. 22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە. 23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. 24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»

25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 22:1-25

关于耶路撒冷的预言

1以下是关于异象谷22:1 异象谷”指耶路撒冷。的预言:

为什么你们全城的人都上到房顶呢?

2你们这座充满喧闹、骚动和欢乐的城啊,

你们中间被杀的人既非丧身刀下,

也非死于战场。

3你们的官长一起逃跑,

一箭未发便束手就缚,

逃到远方的也一同被擒。

4所以,我说:“你们不要管我,

让我痛哭一场吧!

不要安慰我,

我的同胞都被毁灭了。”

5主——万军之耶和华已经定了日子,

要使耶路撒冷饱受恐慌、

失败和混乱,

城墙被攻破,

哭喊声响彻山间。

6以拦人带着箭袋,

率领战车和骑兵前来,

吉珥人也亮出盾牌。

7你们佳美的山谷中布满战车,

骑兵在你们的城门前列阵。

8犹大毫无防卫之力。

那时,你们依靠藏在林宫里的兵器。 9你们看见大卫城破口累累,你们储存下池的水, 10数点耶路撒冷城的房屋,把房屋拆掉修补城墙。 11又在两道城墙之间建造新的蓄水池,用来盛旧池的水。耶和华从古时已定了这一切,要使这一切发生,但你们既不仰望祂,也不理会祂。

12那日,万军之耶和华呼召你们哭泣哀号,

剃光头发,身披麻衣。

13但你们还是欢喜作乐,

宰牛杀羊,喝酒吃肉,说:

“让我们吃喝吧!

因为明天我们就死了。”

14万军之耶和华启示我说:

“你们这罪到死也得不到赦免。

这是主——万军之耶和华说的。”

15主——万军之耶和华吩咐我去见宫廷总管舍伯那,对他说: 16“你在这里做什么?你凭什么在这里为自己挖坟墓,在高处为自己挖坟墓,在磐石上为自己凿安息之所? 17看啊,你这有权有势的人,耶和华必紧紧抓住你,把你猛力抛开。 18祂必把你揉作一团,像球一样扔到宽阔之地。在那里,你必死亡,你华美的战车也必遭毁灭,你是你主人家的羞辱。” 19耶和华对舍伯那说:“我必解除你的官职,把你从高位上拉下来。

20“到那日,我必召来我的仆人——希勒迦的儿子以利亚敬21给他穿上你的朝服,系上你的腰带,把你的权柄交给他。他必像父亲一样保护耶路撒冷犹大的人民。 22我必把大卫家的钥匙交给他。他开启的,没有人能关;他关闭的,没有人能开。 23我要使他像深嵌在坚固之处的橛子一样稳固,他必给他的家族带来尊荣。 24他所有的亲属都靠他得荣耀,如同杯子和酒瓶等小器皿挂在一个橛子上。”

25万军之耶和华说:“到那日,牢牢钉在坚固之处的钉子必松动,被砍落在地上,挂在上面的东西必被除掉。这是耶和华说的。”