یەرمیا 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 1:1-19

1پەیامی یەرمیای کوڕی حیلقیا، یەکێک لە کاهینانی شارۆچکەی عەناتۆت لە خاکی بنیامین. 2فەرمایشتی یەزدانی بۆ دەهات، لە ساڵی سێزدەیەمینی پاشایەتی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا، 3هەروەها لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، هەتا مانگی پێنجی ساڵی یازدەیەمینی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتی ڕاپێچانەکەی خەڵکی ئۆرشەلیم.

بانگکردنی یەرمیا

4فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:

5«پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی،

پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت،

تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان.»

6بەڵام من گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، وتەبێژی لە توانامدا نییە، چونکە تەمەنم بچووکە.»

7ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ: ”تەمەنم بچووکە.“ بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت. 8لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

9ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە. 10ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.»

11ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی یەرمیا، چی دەبینیت؟»

منیش گوتم: «چڵە بادەمێک دەبینم.»

12یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکت بینی، چونکە من لەسەر فەرمایشتەکەم چاودێر1‏:12 لە زمانی عیبری دەنگی وشەی چاودێر، شۆقێد‏، نزیکە لە دەنگی وشەی داری بادەم، شاقێد‏.‏ دەبم بۆ ئەنجامدانی.»

13دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «چی دەبینیت؟»

منیش گوتم: «مەنجەڵێک دەبینم هەڵمی لێ هەڵدەستێت و ڕووی بەرەو باشوورە.»

14یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت. 15خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«جا پاشاکانیان دێن و

هەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت،

هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم و

بۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا.

16منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم،

لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام و

بۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند و

بۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد.

17«تۆش بازووی خۆتی لێ هەڵبکە! هەستە و قسەیان لەگەڵ بکە سەبارەت بە هەموو ئەوەی من فەرمانت پێدەدەم. لێیان مەتۆقە، نەوەک لەبەردەمیان بتتۆقێنم. 18من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە. 19لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

耶利米书 1:1-19

1希勒迦的儿子耶利米便雅悯境内亚拿突城的一位祭司,以下是他的话。 2犹大亚们的儿子约西亚执政第十三年,耶和华的话传给了耶利米3犹大约西亚的儿子约雅敬开始执政,一直到约西亚的另一个儿子西底迦犹大王的第十一年五月,就是耶路撒冷的居民被掳之日,耶和华的话常常传给耶利米

耶利米蒙召

4耶和华对我说:

5“我还没有使你在母腹中成形,就认识你;

你还未出生,我已使你圣洁,

立你做万国的先知。”

6我回答说:“主耶和华啊,我太年轻,不懂得怎样说话。” 7耶和华却说:

“不要说你太年轻,

我派你去谁那里,

你就去谁那里;

我吩咐你说什么,

你就说什么。

8谁也不要怕,

因为我与你同在,

我必拯救你。

这是耶和华说的。”

9然后,耶和华伸手摸我的口,对我说:“看啊,我已把我的话放在你口中。 10今日,我派你到列邦列国去拔掉、拆除、毁灭、推翻、建造和栽植。”

两个异象

11耶和华又对我说:“耶利米,你看见什么?”我说:“我看见一根杏树枝。” 12耶和华说:“不错。我必实现我说过的话。”

13耶和华又对我说:“你看见什么?”我回答说:“我看见一锅煮沸的水,从北方倾倒下来。” 14耶和华说:“不错。因为有灾祸要从北方降临到这地方的一切居民。 15我要召来北方各国,他们要在耶路撒冷的城门自立王位,攻打耶路撒冷周围的城墙和犹大各城邑。这是耶和华说的。 16我要审判他们,因为他们犯罪作恶,背弃我,给别的神明烧香,又跪拜自己制造的神像。 17现在,你要做好准备,去把我吩咐你的话告诉他们。不要惧怕他们,不然我将使你在他们面前充满恐惧。 18看啊,今天我已使你成为坚城、铁柱、铜墙,来对抗整个犹大,对抗犹大的君王、首领、祭司和境内的众民。 19他们必攻击你,但绝不能胜过你,因为我与你同在,我必拯救你。这是耶和华说的。”