ئیشایا 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 1:1-31

1خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.

نەتەوەیەکی یاخی

2ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە،

چونکە یەزدان دەفەرموێت:

«چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن،

بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.

3گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و

گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی،

بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت،

گەلی من تێناگات.»

4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،

بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،

توخمی بەدکاران،

کوڕانی گەندەڵین!

وازیان لە یەزدان هێنا،

بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،

پشتیان لێی کرد.

5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟

بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟

تەواوی سەر نەخۆشە و

هەموو دڵ بیمارە.

6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر

کوا تەندروستی تێیدا؟

بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،

لێدانی تەڕ و تازە

کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و

بە ڕۆن نەرم نەکراوە.

7خاکەکەتان وێرانە،

شارەکانتان سووتاوە،

لەبەرچاوتان زەوییەکەتان

بێگانەکان دەیخۆن،

وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.

8سییۆنی کچ1‏:8 مەبەست لە وڵاتی یەهودایە.‏ ماوەتەوە،

وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،

وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،

وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.

9ئەگەر یەزدانی سوپاسالار

کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،

وەک سەدۆممان لێ دەهات،

لە عەمۆرا دەچووین.

10گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،

ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!

گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،

ئەی گەلی عەمۆرا!

11یەزدان دەفەرموێت:

«بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟

تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و

لە چەوری دابەستەکان،

دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا1‏:11 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت نۆبەن یان جوانەگا.‏ و بەرخ و تەگەکان1‏:11 نێری، سابرێن.‏.

12کە دێن بۆ بینینی ڕووم،

کێ داوای ئەمەی لێکردوون،

کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟

13چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!

بخوور قێزەونە بۆ من.

سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،

بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.

14سەرەمانگ و جەژنەکانتان

گیانم ڕقی لێیانە.

بوون بە بارگرانی بۆم،

لێیان بێزار بووم.

15کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،

چاوم لادەدەم لەسەرتان،

تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،

من گوێ ناگرم.

«دەستتان بە خوێن سوور بووە!

16«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.

خراپەی کردەوەکانتان

لەبەرچاوم لاببەن!

وازبهێنن لە خراپەکاری،

17فێری چاکە بن!

بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،

ستەملێکراوان هانبدەن.

دادوەری هەتیو بکەن،

پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»

18یەزدان دەفەرموێت:

«ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.

ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،

وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛

ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،

وەک خوری لێدێت.

19ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،

خێروبێری خاکەکە دەخۆن.

20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،

بە شمشێر دەخورێن،»

چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.

21«چۆن شارە دڵسۆزەکە

بوو بە لەشفرۆش!

پڕ دادوەری بوو،

ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،

بەڵام ئێستا پیاوکوژان!

22زیوت بوو بە خڵت و

شەرابت ئاوی تێکراوە.

23میرەکانت یاخین و

دۆستی دزانن،

هەموو حەزیان لە بەرتیلە و

دوای پاداشت کەوتوون.

دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،

سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»

24لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،

توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:

«ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و

تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.

25دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،

بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،

هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.

26ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و

ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.

پاش ئەمە پێت دەگوترێت

”شاری ڕاستودروستی“،

”شاری دڵسۆز“.»

27بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،

تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.

28بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،

وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.

29«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی

ئارەزووتان کرد،

تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی

هەڵتانبژارد.

30وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و

وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.

31مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و

ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،

جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و

کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 1:1-31

1犹大乌西雅约坦亚哈斯希西迦执政期间,亚摩斯的儿子以赛亚看到了以下有关犹大耶路撒冷的异象。

上帝责备叛逆的子民

2诸天啊,请听!

大地啊,要侧耳听!

耶和华说:

“我把孩子抚育成人,

他们竟然背叛我。

3牛认识主人,

驴也认得主人的槽,

以色列却不认识,

我的子民却不明白。”

4唉!你们这罪恶的民族,

恶贯满盈的百姓,

作恶的子孙,

败坏的儿女!

你们背弃耶和华,

藐视以色列的圣者,

与祂疏远。

5你们为什么一再叛逆?

你们还要受责打吗?

你们已经头破血流,

身心疲惫。

6你们已经体无完肤,

从头到脚伤痕累累,

伤口没有清洗,

没有包扎,也没有敷药。

7你们的土地荒凉,

城邑化为灰烬。

你们亲眼目睹自己的田园被外族人侵吞、毁坏、变成不毛之地。

8仅存的锡安1:8 锡安”又称“耶路撒冷”。城也像葡萄园里的草棚、

瓜田中的茅舍、

被困无援的孤城。

9若不是万军之耶和华让我们一些人存活,

我们早就像所多玛蛾摩拉一样灭亡了。

10你们这些“所多玛”的首领啊,

要聆听耶和华的话!

你们这些“蛾摩拉”的百姓啊,

要侧耳听我们上帝的训诲!

11耶和华说:

“你们献上许多祭物,对我有什么用呢?

我厌烦公绵羊的燔祭和肥畜的脂肪,

我不喜欢公牛、羊羔和公山羊的血。

12“你们来敬拜我的时候,

谁要求你们带着这些来践踏我的院宇呢?

13不要再带毫无意义的祭物了。

我憎恶你们烧的香,

厌恶你们的朔日1:13 朔日”即每月初一。、安息日和大会。

你们又作恶又举行庄严的聚会,

令我无法容忍。

14我憎恶你们的朔日及其他节期,

它们成了我的重担,

令我厌倦。

15你们举手祷告,我必掩面不理。

即使你们祷告再多,

我也不会听,

因为你们双手沾满鲜血。

16你们要洗净自己,

停止作恶,

不要让我再看见你们的恶行。

17你们要学习行善,

追求正义,

帮助受欺压的,

替孤儿辩护,

为寡妇申冤。”

18耶和华说:

“来吧,我们彼此理论!

你们的罪虽如猩红,

也必洁白如雪;

你们的罪虽如绯红,

也必白如羊毛。

19如果你们愿意听从,

就必享用这地方的美好出产。

20如果你们执意叛逆,

就必丧身刀下。”

这是耶和华亲口说的。

21耶路撒冷啊,

你这忠贞的妻子竟变成了妓女!

你从前充满公平,

是公义之家,

现在却住着凶手。

22你曾经像银子,现在却像渣滓;

曾经像美酒,现在却像搀了水的酒。

23你的首领是叛逆之徒,

与盗贼为伍,

个个收受贿赂,

贪图好处,

不为孤儿辩护,

不替寡妇申冤。

24所以,主——万军之耶和华,

以色列的大能者说:

“我要向我的敌人报仇雪恨。

25我必攻击你,

用碱炼净你的渣滓,

除尽你的杂质。

26我必像从前一样赐你审判官和谋士。

之后,你必被称为公义之城、

忠信之邑。”

27耶和华必因祂的公正救赎锡安

必因祂的公义拯救城中悔改的人。

28但叛逆之辈和犯罪之徒必遭毁灭,

背弃耶和华的人必灭亡。

29你们必因在橡树下,

在你们选择的园子里祭拜偶像而蒙羞。

30你们必像枯萎的橡树,

又如无水的园子。

31你们中间有权势的人必因他们的恶行而遭毁灭,

好像火花点燃枯木,无人能救。