ئیشایا 23 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 23:1-18

سروشێک سەبارەت بە شاری سور

1سروشێک سەبارەت بە سور:

واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!

چونکە سور کاول کراوە،

نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،

لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.

2بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە و

بازرگانانی سەیدا،

ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت.

3دانەوێڵەی شیحۆر

لەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات،

داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە،

جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان.

4شەرمەزار بە ئەی سەیدا، ئەی قەڵای دەریا!

چونکە دەریا گوتی:

«نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو،

نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.»

5کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،

بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت.

6بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،

واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە!

7ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،

ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە،

ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەن

بۆ ئاوارە بوون؟

8کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،

ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون،

فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟

9یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووە

بۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک،

بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی.

10ئەی دانیشتووانی تەرشیش،

زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن،

ئیتر بەندەر نەما.

11یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد و

شانشینەکان تۆقین.

لە دژی فینیکیا فەرمانی دا

بۆ کاولبوونی قەڵاکانی.

12فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،

ئەی سەیدای کچە پاکیزە23‏:12 پاکیزە: مەبەست لەپێش داگیرکردنیەتی، کە بەراوردی دەکات بە کچی پاکیزە.‏، ئێستا پێشێل کراویت!

«هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە،

لەوێش حەوانەوەت نابێت.»

13ئەوەتا خاکی بابلییەکان،

گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت!

ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان23‏:13 بڕوانە ئیشایا 13‏:21 و یەرمیا 50‏:39‏.‏.

قوللەکانیان23‏:13 قوللە لێرە مەبەست لە بورجێکە کە بە دار دروستکراوە لە کاتی شەڕدا بەکارهاتووە بۆ هێرشکردنە سەر شارێکی شوورابەند.‏ دروستکرد،

قەڵاکانیان ڕووخاند،

کردیان بە کاولگە.

14ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،

چونکە قەڵاکانتان کاول بوون.

15لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:

16«دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوە

ئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو!

باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێ

بۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»

17جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات. 18بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 23:1-18

关于泰尔的预言

1以下是关于泰尔的预言:

他施的船只哀号吧!

因为从基提23:1 基提”就是现在的塞浦路斯。传来消息,

泰尔已被毁灭,

房屋和港口都荡然无存。

2海边的居民,西顿23:2 先知在本预言中提到西顿,是因为泰尔和西顿都在同一地区,都属于腓尼基人。的商贾啊,

要静默无言。

你们的商人飘洋过海,

3西曷的粮食、尼罗河流域的农产都运到泰尔

泰尔成为列国的商埠。

4西顿啊,你要羞愧!

你这海上的堡垒啊,

大海否认你,说:

“我没有经历过产痛,

没有生过孩子,

也未曾养育过儿女。”

5埃及人听见泰尔的消息,

都感到伤痛。

6海边的居民啊,你们要去他施

你们要哀号!

7这就是你们那历史悠久、

充满欢乐的城吗?

她曾经派人到远方居住。

8泰尔曾是封王之地,

她的商贾是王侯,

她的商人名闻天下。

但她如今的遭遇是谁定的?

9是万军之耶和华定的,

为要摧毁因荣耀而生的骄傲,

羞辱世上的尊贵者。

10他施的人民啊,

要像尼罗河一样穿行在自己的土地上,

因为再没有人压制你们。

11耶和华已经在大海之上伸出惩罚之手,

使列国震动。

祂已下令毁灭迦南的堡垒。

12祂说:“受欺压的西顿人啊,

你们再也不能欢乐了!

你们就是逃到基提

也得不到安宁。”

13看看迦勒底人的土地,那里已杳无人烟!亚述人使它成为野兽出没之地,他们筑起围城的高台,摧毁它的宫殿,使它沦为废墟。

14他施的船只都哀号吧!

因为你们的堡垒已被摧毁。

15到那日,泰尔必被遗忘七十年,正好一个王的寿数。七十年之后,泰尔必如歌中所描述的妓女:

16“被遗忘的妓女啊,

拿起琴,走遍全城。

要弹得美妙,要多唱几首歌,

好使人再记起你。”

17那时,耶和华必眷顾泰尔。她必重操旧业,与天下万国交易。 18但她得到的利润和收入不会被积攒或储存起来,而是要被献给耶和华,用来供应那些事奉耶和华的人,使他们吃得饱足,穿得精美。