诗篇 85 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 85:1-13

第 85 篇

为国家求福

可拉后裔的诗,交给乐长。

1耶和华啊,你赐福了你的土地,

使雅各的子孙重返家园。

2你赦免了你子民的罪过,

遮盖了他们所有的过犯。(细拉)

3你收回自己的怒气,

不发烈怒。

4拯救我们的上帝啊,

求你复兴我们,

止息你对我们的怒气。

5你要向我们永远发怒吗?

你的怒气要延续到万代吗?

6你不再复兴我们,

使你的子民靠你欢喜吗?

7耶和华啊,求你向我们施慈爱,拯救我们。

8我要听耶和华上帝所说的话,

因为祂应许赐平安给祂忠心的子民。

但我们不可再犯罪。

9祂拯救敬畏祂的人,

好让祂的荣耀常驻在我们的地上。

10慈爱和忠信同行,

公义与平安相亲。

11忠信从地而生,

公义从天而现。

12耶和华赐下祝福,

我们的土地就出产丰富。

13公义要行在祂面前,为祂开路。

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 85:1-13

زەبووری 85

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،

دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.

2لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،

هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.85‏:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،

لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.

4ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،

تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.

5ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟

نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟

6ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،

بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟

7ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،

ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.

8ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،

چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی،

بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.

9بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،

بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.

10خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،

ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن85‏:10 تایبەتمەندی دیاری خودا، پاشایەتی خودا لەسەر زەوی و دڵی مرۆڤ دادەمەزرێت.‏.

11ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و

ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.

12هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و

زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.

13ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،

ڕێگای بۆ خۆش دەکات.