箴言 1 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

箴言 1:1-33

箴言的价值

1这是大卫的儿子以色列所罗门的箴言。

2为使人认识智慧和教诲,

领悟真知灼见;

3为使人接受劝诫,

为人处事仁义、公平、正直;

4使愚昧人明智,

使青年有知识和明辨力;

5使智者听了长学问,

明哲听了得指引;

6使人领悟箴言和比喻,

明白智者的话和谜语。

7知识始于敬畏耶和华,

愚人轻视智慧和教诲。

8孩子啊,

你要听从父亲的教诲,

不可背弃母亲的训言。

9因为这要作你头上的华冠,

颈上的项链。

10孩子啊,恶人若引诱你,

千万不要听从。

11他们若说:“跟我们来吧,

我们去埋伏杀人,

暗害无辜者取乐;

12我们要像阴间一样生吞他们,

整个吞没他们,

使他们如坠入坟墓的人;

13我们必得到各样宝物,

把战利品装满我们的房屋。

14跟我们一起干吧,

大家有福同享!”

15孩子啊,

不要走他们的道,

切莫行他们的路。

16因为他们奔向罪恶,

急速地去杀人流血。

17在飞鸟眼前设网罗,徒劳无功。

18他们埋伏,却自流己血;

他们伏击,却自害己命。

19这就是贪爱不义之财者的结局,

不义之财终要夺去他们的性命。

智慧的劝诫

20智慧在大街上高喊,

在广场上扬声,

21在热闹的市集宣告,

在城门口演说:

22“你们愚昧人喜爱愚昧,

嘲讽者以嘲弄为乐,

无知者厌恶知识,

要到什么时候呢?

23你们若因我的责备而回转,

我就向你们显明我的旨意1:23 我就向你们显明我的旨意”希伯来文是“我就将我的灵浇灌你们”。

叫你们明白我的话语。

24我呼唤你们,

你们却充耳不闻;

我向你们招手,

你们却视若无睹。

25你们漠视我的劝诫,

不接受我的责备。

26因此,

你们遭遇灾难时,

我必发笑;

惊恐临到你们时,

我必嗤笑——

27那时,恐惧如风暴袭击你们,

灾难如旋风临到你们,

忧愁和苦难吞没你们。

28你们呼求我,

我也不回答;

你们恳切地寻找我,

却找不到。

29因为你们厌恶知识,

不愿意敬畏耶和华,

30不接受我的劝诫,

又藐视我的责备。

31所以,你们必自食其果,

因自己的恶谋而吃尽苦头。

32愚昧人背离正道,

自招灭亡;

愚顽人逍遥自在,

毁掉自己。

33然而,那听从我的必安然居住,

得享安宁,

不怕灾祸。”

Kurdi Sorani Standard

پەندەکانی سلێمان 1:1-33

پێشەکی: ئامانج و بابەت

1پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،

2بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،

بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،

3بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،

ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،

4بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،

بە لاویش زانیاری و سەلیقە1‏:4 سەلیقە: کارکردن بە لێکدانەوە و ئارامی. هەروەها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.‏،

5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،

تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)

6بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،

قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.

7لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،

بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.

هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی

ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان

8ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و

فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،

9چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،

گەردانەن بۆ ملت.

10ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،

ڕازی مەبە.

11ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،

بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،

بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،

12وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و

بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.

13هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و

ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.

14پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،

بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»

15ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،

پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،

16چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،

بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.

17بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ

لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.

18بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،

خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.

19ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،

سەری خاوەنی دەخوات.

ئاگادارکردنەوە لە ڕەتکردنەوەی دانایی

20دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،

لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،

21لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،

لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:

22«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟

هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،

گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟

23بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!

ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،

وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.

24بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،

دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،

25هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،

سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،

26جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.

گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،

27کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و

وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و

تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.

28«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،

بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.

29لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،

لەخواترسییان هەڵنەبژارد،

30لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،

بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،

31بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،

لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،

32چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،

بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.

33بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،

لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»