诗篇 84 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 84:1-12

第 84 篇

渴慕住在圣殿

可拉后裔的诗,交给乐长,用迦特乐器。

1万军之耶和华啊,

你的居所多么美好!

2我深愿进入耶和华的院宇,

我的身心向永活的上帝欢呼。

3万军之耶和华,

我的王我的上帝啊,

在你的祭坛边,麻雀找到了家,

燕子筑巢养育幼雏。

4住在你殿里的人有福了!

他们不断地歌颂你。(细拉)

5靠你得力量、向往到锡安朝见你的人有福了!

6他们走过流泪谷,

这谷就变成泉源之地,

秋雨使谷中水塘遍布。

7他们越走越有力,

都要到锡安朝见上帝。

8万军之上帝耶和华啊,

求你听我的祷告;

雅各的上帝啊,求你垂听。(细拉)

9上帝啊,求你照看我们的盾牌,

垂顾你所膏立的王。

10在你的院宇住一日胜过在别处住千日!

我宁愿在我上帝的殿中看门,

也不愿住在恶人的帐篷里。

11因为耶和华上帝是太阳,是盾牌;

祂赐下恩惠和尊荣,

不留下任何好处不赐给行为正直的人。

12万军之耶和华啊,

信靠你的人有福了!

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 84:1-12

زەبووری 84

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت84‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی یەزدانی سوپاسالار،

ماڵەکەت چەند خۆشە!

2گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.

لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.

3تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و

پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،

لە نزیک قوربانگای تۆ،

ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.

4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،

هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.84‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،

ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە84‏:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.‏،

6کە بە دۆڵی فرمێسک84‏:6 عیبری: دۆڵی باخا‏.‏ تێدەپەڕن،

دەیکەنە کانیاو،

پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.

7لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،

هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.

8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،

خودای یاقوب، گوێ شل بکە.

9ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،

سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت84‏:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ بکە.

10یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ

لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.

ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،

نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،

11لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،

یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،

ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.

12ئەی یەزدانی سوپاسالار،

خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.