هوشع 13 – PCB & KSS

Persian Contemporary Bible

هوشع 13:1-16

خشم خداوند بر اسرائيل

1زمانی چنين بود كه هرگاه اسرائيل سخن می‌گفت، قومها از ترس می‌لرزيدند، چون او سروری توانا بود؛ ولی اكنون با پرستش بعل محكوم به فنا شده است.

2قوم بيش از پيش نافرمانی می‌كنند. نقره‌های خود را آب می‌كنند تا آن را در قالب ريخته برای خود بتهايی بسازند بتهايی كه حاصل فكر و دست انسان است. می‌گويند: «برای اين بتها قربانی كنيد! بتهای گوساله شكل را ببوسيد!» 3اين قوم مثل مه و شبنم صبحگاهی بزودی از بين خواهند رفت و مثل كاه در برابر باد و مثل دودی كه از دودكش خارج می‌شود زايل خواهند شد.

4خداوند می‌فرمايد: «تنها من خدا هستم و از زمانی كه شما را از مصر بيرون آورده‌ام خداوند شما بوده‌ام. غير از من خدای ديگری نيست و نجات دهندهٔ ديگری وجود ندارد. 5در بيابان، در آن سرزمين خشک و سوزان، از شما مواظبت نمودم؛ 6ولی پس از اينكه خورديد و سير شديد، مغرور شده، مرا فراموش كرديد. 7بنابراين، مثل شير به شما حمله می‌كنم و مانند پلنگی، در كنار راه در كمين شما خواهم نشست. 8مثل ماده خرسی كه بچه‌هايش را از او گرفته باشند، شما را تكه‌تكه خواهم كرد و مانند شيری شما را خواهم بلعيد.

9«ای اسرائيل، اگر تو را هلاک كنم كيست كه بتواند تو را نجات دهد؟ 10كجا هستند پادشاه و رهبرانی كه برای خود خواستی؟ آيا آنها می‌توانند تو را نجات دهند؟ 11در خشم خود پادشاهی به تو دادم و در غضبم او را گرفتم.

12«گناهان اسرائيل ثبت شده و آمادهٔ مجازات است. 13با وجود اين، فرصتی برای زنده ماندن او هست. اما او مانند بچه لجوجی است كه نمی‌خواهد از رحم مادرش بيرون بيايد! 14آيا او را از چنگال گور برهانم؟ آيا از مرگ نجاتش بدهم؟ ای مرگ، بلاهای تو كجاست؟ و ای گور هلاكت تو كجاست؟ من ديگر بر اين قوم رحم نخواهم كرد. 15هر چند اسرائيل در ميان علفهای هرز ثمر بياورد، ولی من باد شرقی را از بيابان به شدت بر او می‌وزانم تا تمام چشمه‌ها و چاههای او خشک شود و ثروت او به تاراج رود. 16سامره بايد سزای گناهانش را ببيند، چون بر ضد خدای خود برخاسته است. مردمش به دست سپاهيان مهاجم كشته خواهند شد، بچه‌هايش به زمين كوبيده شده، از بين خواهند رفت و شكم زنان حامله‌اش با شمشير پاره خواهد شد.»

Kurdi Sorani Standard

هۆشەع 13:1-16

تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل

1کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،

ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،

بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.

2ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،

لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،

بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،

هەمووی دەستکردی وەستایە.

دەربارەیان دەڵێن:

«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،

بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»

3لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن و

وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،

وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،

وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە13‏:3 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گێڕانەوەی تیشکی خۆر.‏.

4«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،

ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.

جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،

جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.

5من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،

لە زەوی تینووێتی.

6کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،

کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،

لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.

7جا وەک شێر دەبم بۆیان،

وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.

8وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم و

پەردەی دڵیان دەدڕێنم.

وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،

ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.

9«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،

چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.

10ئێستا کوا پاشاکەت؟

تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،

کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:

”پاشا و میرم بدەرێ“؟

11لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا و

لە هەڵچوونمدا بردمەوە.

12تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،

گوناهەکانیشی تۆمارکراون.

13ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،

بەڵام منداڵێکی نەفامە،

چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و

لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.

14«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،

لە مردن دەیانکڕمەوە.

ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟

ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟

«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە،

15هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.

بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،

بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،

ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە و

سەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.

گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانی

تاڵان دەکرێت.

16خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،

چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،

بە شمشێر دەکوژرێن و

منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،

سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»