Псалтирь 115 – NRT & KSS

New Russian Translation

Псалтирь 115:1-10

Псалом 115

1Я верил, поэтому я и говорил:

«Я сильно сокрушен».

2В исступлении я сказал:

«Всякий человек – лжец».

3Чем воздам я Господу

за всю Его доброту ко мне?

4Возьму чашу спасения

и призову имя Господне.

5Исполню мои обеты Господу

перед всем Его народом.

6Дорога в глазах Господа

смерть верных Ему.

7Господи, истинно я – слуга Твой.

Я – слуга Твой и сын служанки твоей.

Ты освободил меня от цепей.

8Принесу Тебе жертву благодарности

и призову имя Господне.

9Исполню мои обеты Господу

перед всем Его народом,

10во дворах дома Господня,

посреди тебя, Иерусалим!

Аллилуйя!

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 115:1-18

زەبووری 115

1بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا،

بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە،

لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.

2بۆچی نەتەوەکان بڵێن:

«کوا، خودایان لەکوێیە؟»

3خودامان لە ئاسمانە،

هەرچی حەز بکات، دەیکات.

4بتەکانیان زێڕ و زیون،

دەستکردی مرۆڤن.

5دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،

چاویان هەیە، بەڵام نابینن،

6گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،

لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن،

7دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن،

پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن،

دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە.

8دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،

هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.

9ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن.

ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.

10ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن.

ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.

11ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن.

ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.

12یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات،

بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت،

بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت.

13بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە،

گەورە و بچووکیش.

14با یەزدان هەر زیادتان بکات،

ئێوە و منداڵەکانتان.

15با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن،

دروستکەری ئاسمان و زەوی.

16ئاسمان ئاسمانی یەزدانە،

زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.

17نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن،

نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی،

18بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین،

لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.

هەلیلویا!