لێڤییەکان
1پاش ئەوەی داود پیر بوو و بە ساڵا چوو، سلێمانی کوڕی کرد بە پاشای ئیسرائیل.
2هەموو سەرکردەکانی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکانی کۆکردەوە و 3ئەو لێڤییانەشی تەمەنیان سی ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو سەرژمێری کران و کۆی ژمارەیان سی و هەشت هەزار پیاو بوو. 4داود گوتی: «بیست و چوار هەزار لەمانە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاری پەرستگای یەزدان و شەش هەزاریان کوێخا و دادوەر و 5چوار هەزاریان دەرگاوان و چوار هەزاری دیکەشیان بۆ ستایشکردنی یەزدان بەو ئامێرە مۆسیقییانەی کە بۆ ستایشکردن دروستم کردن.»
6ئینجا داود لێڤییەکانی کردە چەند بەشێک، بەپێی کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن و قەهات و مەراری.
گێرشۆنییەکان
7لە گێرشۆنییەکان:
لەعدان و شیمعی.
8کوڕەکانی لەعدان:
یەحیێلی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە، ئینجا زێتام و یۆئێل، سێ کوڕ بوون.
9کوڕەکانی شیمعی:
شەلۆمۆت، حەزیێل و هاران، سێ کوڕ بوون.
ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لەعدان بوون.
10کوڕەکانی شیمعیش:
یەحەت و زیزا و یەعوش و بەریعە.
ئەمانە چوار کوڕەکەی شیمعی بوون.
11یەحەت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و زیزا دووەم بوو، بەڵام یەعوش و بەریعە کوڕی زۆریان نەبوو، لەبەر ئەوە وەک یەک بنەماڵە هەژمارد کران.
قەهاتییەکان
12کوڕەکانی قەهات:
عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل، چوار کەس بوون.
13کوڕەکانی عەمرام:
هارون و موسا.
هارون و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە بۆ تەرخانکردنی شتی هەرەپیرۆز هەڵبژێردران، بۆ قوربانی کردن لەبەردەم یەزدان و داواکردنی بەرەکەت بە ناوی ئەوەوە بۆ هەتاهەتایە. 14هەروەها کوڕەکانی موسای پیاوی خودا وەک بەشێک لە هۆزی لێڤی دانران.
15کوڕەکانی موسا
گێرشۆم و ئەلیعەزەر بوون.
16نەوەکانی گێرشۆم:
شوڤائێل کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
17نەوەی ئەلیعەزەریش:
ئەلیعەزەر تەنها یەک کوڕی هەبوو ناوی ڕەحەڤیا بوو،
بەڵام ڕەحەڤیا کوڕی زۆر بوو.
18کوڕەکانی یەسهار:
شەلۆمیت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
19کوڕەکانی حەبرۆن:
یەرییاهو کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو،
ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەمیان بوو.
20کوڕەکانی عوزیێل:
میخا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ییشیا دووەمیان بوو.
مەرارییەکان
21کوڕەکانی مەراری:
مەحلی و موشی.
کوڕەکانی مەحلی:
ئەلعازار و قیش.
22ئەلعازار مرد و کوڕی نەبوو، تەنها کچی هەبوو، جا کوڕەکانی قیشی برای هێنایانن.
23کوڕەکانی موشی:
مەحلی، عێدەر و یەریمۆت، سێ کوڕ بوون.
24ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. گەورەی بنەماڵەکان کە بەپێی ناوەکانیان تۆمار کران و یەک بە یەک سەرژمێر کران، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە کە لە پەرستگای یەزدان خزمەتیان دەکرد، 25چونکە داود گوتبووی: «لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل گەلەکەی حەساندووەتەوە و بۆ هەتاهەتایە یەزدان لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووە، 26ئیتر پێویست ناکات لێڤییەکان چادرەکەی پەرستن یان هیچ یەکێک لەو قاپوقاچاغانەی کە لە خزمەتی چادرەکەی پەرستن بەکاردەهێنرێت هەڵبگرن و بگوازنەوە.» 27بەپێی دوایین فەرمانی داود، لێڤییەکان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە سەرژمێری کران.
28لێڤییەکان بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان: بەرپرس بوون بۆ حەوشە و ژوورە لاتەنیشتەکان، بۆ پاککردنەوەی شتە پیرۆزەکان، بۆ خزمەتکردنی دیکەش لە ماڵی خودا؛ 29بەرپرسیاریێتیشیان هەبوو بۆ نانی تەرخانکراو و باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ناسکە نانی23:29 ناسکە نان: ناوەشکێنە. فەتیرەی و خۆراکی سەر ساج و تێکەڵکردنی هەرچی کە تێکەڵ دەکرێت و بۆ هەموو ئەندازە و پێوانەکردنێک؛ 30هەروەها بۆ ڕاوەستان هەموو بەیانییەک بۆ سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدان ئێوارانیش بە هەمان شێوە؛ 31هەروەها بۆ هەموو سەرخستنێکی قوربانی سووتاندن لە شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان. پێویست بوو لێڤییەکان بەو ژمارەیە و بەو چەشنەی کە ڕێسایە لەسەریان، بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان خزمەت بکەن.
32ئیتر لێڤییەکان لە چادری چاوپێکەوتن و شوێنی پیرۆز پارێزگاریان دەکرد، هەروەها بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان.
利未人的职务
1大卫年纪老迈,寿数将尽,就立他儿子所罗门为以色列王。 2他召集了以色列的众首领、祭司和利未人。 3凡三十岁以上的利未人都在统计之列,共有三万八千男子, 4其中有两万四千人在耶和华的殿里司职,六千人做官长和审判官, 5四千人守门,四千人用大卫提供的乐器颂赞耶和华。 6大卫将利未人革顺、哥辖和米拉利的子孙分成班次。
7革顺的儿子有拉但和示每。 8拉但有长子耶歇,还有细坦和约珥,共三个儿子, 9都是拉但族的族长。示每的儿子有示罗密、哈薛和哈兰三人。 10示每的儿子还有雅哈、细拿、耶乌施和比利亚四人。 11雅哈是长子,细拿是次子。耶乌施和比利亚的子孙不多,所以合为一族。
12哥辖有暗兰、以斯哈、希伯仑、乌薛四个儿子。 13暗兰的儿子是亚伦和摩西。亚伦和他的子孙永远被分别出来事奉耶和华,向祂献至圣之物,在祂面前烧香,奉祂的名祝福,直到永远。 14上帝的仆人摩西的子孙归在利未支派的名下。 15摩西的儿子是革舜和以利以谢。 16革舜的长子是细布业。 17以利以谢只有一个儿子利哈比雅,但利哈比雅子孙众多。 18以斯哈的长子是示罗密。 19希伯仑的长子是耶利雅,次子是亚玛利亚,三子是雅哈悉,四子是耶加缅。 20乌薛的长子是米迦,次子是耶西雅。
21米拉利的儿子是抹利、姆示。抹利的儿子是以利亚撒、基士。 22以利亚撒终生没有儿子,只有女儿,同族人基士的儿子娶了她们为妻。 23姆示的三个儿子是末力、以得和耶利摩。 24以上是利未各宗族的子孙,他们登记在各自族长的名下,凡二十岁以上的男子都在耶和华的殿里任职。 25大卫说:“以色列的上帝耶和华已使祂的子民安享太平,祂永远住在耶路撒冷。 26利未人再不用抬圣幕和其中的器皿了。” 27按照大卫临终时的嘱咐,二十岁以上的利未人都已被统计。 28他们的任务是帮助亚伦的子孙在耶和华的殿里司职,管理殿的院子和厢房,负责洁净圣物等事务。 29他们还负责供饼、做素祭的细面粉、无酵薄饼的调和、烤制、分量和尺寸。 30他们每天早晚要肃立、颂赞耶和华, 31每逢安息日、朔日23:31 “朔日”即每月初一。或其他节期,他们要按照规定的数目将燔祭献给耶和华, 32并负责看守会幕和圣所,帮助他们的亲族——亚伦的子孙在耶和华的殿里供职。