دووەم پاشایان 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 1:1-18

حوکمدانی ئەحەزیا لەلایەن یەزدانەوە

1پاش مردنی ئەحاڤ، مۆئاب لە ئیسرائیل یاخی بوو. 2ئەحەزیاش لە پەنجەرەی ژووری سەرەوەی کۆشکەکەی لە سامیرە کەوتە خوارەوە و بریندار بوو، چەند نێردراوێکی نارد و پێی گوتن: «بڕۆن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لەم بریندارییەم چاک دەبمەوە؟»

3فریشتەی یەزدانیش بە ئەلیاسی تیشبی فەرموو: «هەستە سەربکەوە بۆ بینینی نێردراوەکانی پاشای سامیرە و پێیان بڵێ: ”ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟“ 4لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!“» ئینجا ئەلیاس ڕۆیشت.

5کاتێک نێردراوەکان گەڕانەوە لای پاشا، پاشا لێی پرسین: «بۆچی گەڕانەوە؟»

6ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێک بەرەوپیرمان هات، پێی گوتین: ”بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پاشایەی کە ئێوەی ناردووە و پێی بڵێن، ’یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟ لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!‘ “»

7پاشا لێی پرسین: «ئەو پیاوەی بەرەوپیرتان هات و ئەم قسانەی پێ گوتن، شێوەی چۆن بوو؟»

8ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی تووکن بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری بەستبوو.»

ئەویش گوتی: «ئەوە ئەلیاسی تیشبییە.»

9ئینجا فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی ناردە لای ئەلیاس، ئەویش چوو بۆ لای ئەلیاس و بینی وا لەسەر لووتکەی کێوێک دانیشتووە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت، ”وەرە خوارەوە!“»

10ئەلیاسیش وەڵامی فەرماندەکەی دایەوە: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.

11دیسان فەرماندەیەکی دیکەی بە پەنجا سەربازەکەیەوە ناردە لای ئەلیاس، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت: ”پەلە بکە و وەرە خوارەوە!“»

12ئەلیاسیش وەڵامی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.

13بۆ جاری سێیەم فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی نارد. فەرماندەکەی سێیەم سەرکەوت و چوو لەبەردەم ئەلیاس کەوتە سەر چۆک و لێی پاڕایەوە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، با ژیانی خۆم و ژیانی ئەم پەنجا خزمەتکارەت لەبەرچاو بەهادار بێت. 14ببینە، ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و دوو فەرماندەکەی یەکەمی لەگەڵ سەربازەکانیان سووتاند. بەڵام ئێستا با ژیانی من لەبەرچاوت بەهادار بێت!»

15ئینجا فریشتەی یەزدان بە ئەلیاسی فەرموو: «لەگەڵی بڕۆ خوارەوە، لێی مەترسە.» ئەویش هەستا و لەگەڵی چووە خوارەوە بۆ لای پاشا.

16بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی لە ئیسرائیل هیچ خودایەک نییە کە ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت، نێردراوت نارد بۆ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد، لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت. بە دڵنیاییەوە دەمریت!» 17ئینجا پاشا مرد، بەپێی فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی ئەلیاسەوە.

لەبەر ئەوەی ئەحەزیا کوڕی نەبوو، یۆرام لە جێی ئەو بوو بە پاشا، لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا. 18ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحەزیا و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

列王纪下 1:1-18

耶和华责备亚哈谢

1亚哈死后,摩押背叛以色列2一天,亚哈谢撒玛利亚王宫的楼台上掉下来,受了伤,就派使者去求问以革伦的神明巴力·西卜,看自己能否痊愈。 3耶和华的天使对提斯比以利亚说:“你去截住撒玛利亚王的使者,对他们说,‘你们为什么去求问以革伦的神明巴力·西卜?难道以色列没有上帝吗?’ 4因此耶和华说,‘亚哈谢再也不能下床了,他必定死。’”以利亚就去了。

5以利亚将天使的话告诉王的使者后,他们便回去见王。王问他们:“你们为什么这么快就回来了?” 6他们答道:“有一个人在路上截住我们,要我们回来告诉你,耶和华对你说,‘你差人去求问以革伦的神明巴力·西卜,是因为以色列没有上帝吗?因此,你再也不能下床了,你必定死。’” 7王又问他们:“在路上截住你们、对你们说这些话的,是什么样的人?” 8他们答道:“那人身穿毛皮衣服,腰束皮带。”王说:“他是提斯比以利亚。”

9于是,王派一个五十夫长率领五十人去找以利亚。那时,以利亚正坐在山顶上。五十夫长到了那里,对他说:“上帝的仆人啊,王命令你下来。” 10以利亚说:“我若是上帝的仆人,愿火从天降下烧死你和你的五十个部下。”火立刻从天降下,烧死了五十夫长和他的五十个部下。 11亚哈谢王又派一个五十夫长率领五十人去以利亚那里,五十夫长对以利亚说:“上帝的仆人啊,王命令你马上下来。” 12以利亚说:“我若是上帝的仆人,愿火从天降下,烧死你和你的五十个部下。”上帝的火从天降下,烧死了五十夫长和他的五十个部下。

13王再次派一个五十夫长率领五十人前去。五十夫长上去,双膝跪在以利亚面前,哀求道:“上帝的仆人啊,求你饶了我和你的五十名仆人的性命。 14前两个五十夫长和他们的部下都被天上降下的火烧死了,现在求你饶我一命!” 15耶和华的天使对以利亚说:“不要害怕,跟他去吧!”以利亚就起来跟他去见王。 16以利亚对王说:“耶和华说,‘你差人去求问以革伦的神明巴力·西卜,是因为以色列没有上帝可以求问吗?因此,你再也不能下床了,你必定死。’”

17亚哈谢果然死了,正如耶和华借以利亚所说的。他没有儿子,他兄弟约兰继位,那年是犹大约沙法的儿子约兰执政第二年。 18亚哈谢其他的事都记在以色列的列王史上。