یەکەم ساموئێل 12 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەکەم ساموئێل 12:1-25

دوایین وتاری ساموئێل

1ئینجا ساموئێل بە هەموو ئیسرائیلی گوت: «ئەوەتا من گوێم لە دەنگتان گرت، لە هەموو ئەو شتانەی کە پێتان گوتم، پاشایەکم بۆ دانان. 2ئێستاش تەماشا بکەن، پاشا لەپێشتان دەڕوات. بەڵام من پیر بووم و سەرم سپی بووە، کوڕەکانیشم لەگەڵتاندان. من هەر لە لاویێتیمەوە هەتا ئەمڕۆ لەپێشتانەوە ڕۆیشتووم. 3ئەوەتام و لەبەردەم یەزدان و دەستنیشانکراوەکەی شایەتیم لەسەر بدەن. ئایا گای کێم بردووە؟ یان گوێدرێژی کێم بردووە؟ ئایا کێم هەڵخەڵەتاندووە؟ یان کێم چەوساندووەتەوە؟ ئایا بەرتیلم لە دەستی کێ وەرگرتووە تاکو چاوەکانم لە ئاستیدا دابخەم؟ پێم بڵێن تاکو بیگەڕێنمەوە.»

4ئەوانیش گوتیان: «تۆ ئێمەت هەڵنەخەڵەتاندووە و نەتچەوساندووینەتەوە و هیچت لە دەستی کەس وەرنەگرتووە.»

5ساموئێلیش پێی گوتن: «یەزدان شایەتە لەسەرتان و دەستنیشانکراوەکەی ئەمڕۆ شایەتە کە ئێوە هیچ شتێکتان لەسەرم نییە.»

گوتیان: «شایەتە.»

6ئینجا ساموئێل بە گەلی گوت: «ئەمە یەزدانە، ئەوەی موسا و هارونی دانا، ئەوەی باوباپیرانی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا. 7ئێستاش لێرە ڕابوەستن، بۆ ئەوەی لەبەردەمی یەزدان کارە ڕاستودروستەکانی ئەوتان بیربخەمەوە کە لەگەڵ ئێوە و باوباپیرانتان کردوویەتی.

8«کە یاقوب چووە ناو میسر و باوباپیرانتان هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش موسا و هارونی نارد و باوباپیرانی ئێوەی لە میسر هێنایە دەرەوە و لەم شوێنەدا نیشتەجێی کردن.

9«بەڵام یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لە یاد کرد و ئەویش ڕادەستی سیسرای فەرماندەی گشتی سوپای حاچۆر و هەر یەک لە فەلەستییەکان و پاشای مۆئابی کردن کە لە دژیان جەنگان. 10ئینجا هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: ”گوناهمان کرد، چونکە وازمان لە یەزدان هێنا و بەعلەکان و عەشتۆرەتەکانمان پەرست بەڵام ئێستا لە دەست دوژمنەکانمان فریامان بکەوە و دەتپەرستین.“ 11ئینجا یەزدان یەروبەعل12‏:11 یەروبەعل: کە گدعۆن.‏ و باراک و یەفتاح و ساموئێلی نارد و لە دەست دوژمنەکانی دەوروبەرتان فریاتان کەوت و بە ئاسوودەیی دانیشتن.

12«بەڵام کاتێک ناحاشی پاشای عەمۆنییەکانتان بینی دێتە سەرتان، پێتان گوتم: ”نەخێر پاشایەکمان دەوێت فەرمانڕەوایەتیمان بکات،“ هەرچەندە یەزدانی پەروەردگارتان پاشاتان بوو. 13ئێستاش ئەو پاشایەی کە هەڵتانبژارد و داواتان کرد، ئەوەتا یەزدان بۆی دانان. 14ئەگەر لە یەزدان بترسن و بیپەرستن، گوێڕایەڵی بن و لە فەرمانەکانی یاخی نەبن، ئەگەر خۆتان و پاشاکەشتان کە پاشایەتیتان دەکات بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان بکەون، ئەوا باشەتان بۆ دەبێت. 15بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و لە فەرمانەکانی یەزدانتان یاخی بوون، ئەوا یەزدان لە دژتان دەبێت هەروەک چۆن لە دژی باوباپیرانتان بوو.

16«هەروەها ئێستاش ڕابوەستن و ئەم کارە مەزنە ببینن کە یەزدان لەبەرچاوتاندا دەیکات. 17ئایا ئەمڕۆ دروێنەی گەنم نییە؟ من لە یەزدان دەپاڕێمەوە بۆ ئەوەی هەورەتریشقە و باران بنێرێت، جا دەزانن کە چ خراپەیەکی گەورەتان لەبەرچاوی یەزداندا کردووە کە داوای پاشایەکتان بۆ خۆتان کرد.»

18ئینجا ساموئێل لەبەردەم یەزدان نزای کرد و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا هەورەتریشقە و بارانی باراند و هەموو گەل زۆر لە یەزدان و لە ساموئێل ترسان.

19ئینجا هەموو گەل بە ساموئێلیان گوت: «لە پێناو خزمەتکارەکانت نزا بۆ یەزدانی پەروەردگارت بکە، با نەمرین، چونکە خراپەمان خستە پاڵ هەموو گوناهەکانمان کە بۆ خۆمان داوای پاشامان کرد.»

20ساموئێلیش بە گەلی گوت: «مەترسن! ئێوە هەموو ئەم خراپەیەتان کردووە، بەڵام لە ڕێگەی یەزدان لامەدەن و بە هەموو دڵتانەوە خزمەتی بکەن. 21لامەدەن تاکو بەدوای شتی پووچەوە بکەون کە سوودیان نییە و فریاتان ناکەون، چونکە پڕوپووچن. 22یەزدان لە پێناوی ناوە مەزنەکەی خۆی واز لە گەلی خۆی ناهێنێت، چونکە یەزدان خوازیاربوو بتانکاتە گەلی خۆی. 23هەروەها منیش، حاشا گوناه لە دژی یەزدان بکەم و دەست لە پاڕانەوە هەڵبگرم لە پێناوی ئێوە، بەڵکو ڕێگای چاک و ڕاستتان پیشان دەدەم. 24تەنها لە یەزدان بترسن، بە هەموو دڵتانەوە بە ڕاستی بیپەرستن، چونکە ببینن چ کارێکی مەزنی لەگەڵتاندا کردووە. 25بەڵام ئەگەر خراپە بکەن، خۆتان و پاشاکەتان ڕادەماڵرێن.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒母耳记上 12:1-25

撒母耳的临别警戒

1撒母耳以色列人说:“看啊,我已照你们的要求为你们立了一个王。 2你们已经有君王了。我自幼带领你们,现在已年老发白,我的儿子也都在你们这里。 3如今我站在这里,你们只管在耶和华和祂膏立的王面前为我作证,我夺过谁的牛?抢过谁的驴?欺骗过谁?压迫过谁?收过谁的贿赂而徇私枉法?如果有的话,我一定偿还。” 4他们答道:“你没有欺骗、压迫过我们,也没有拿过任何人的东西。” 5撒母耳对他们说:“耶和华和祂所膏立的王今天为我作证,我没有拿过你们任何人的东西。”他们说:“是的,耶和华为证。”

6撒母耳继续说:“是耶和华派摩西亚伦带领你们的祖先离开埃及7现在,你们都要站在耶和华面前,让我来提醒你们有关耶和华过去曾为你们和你们祖先所做的一切公义作为。 8从前,雅各曾迁到埃及,你们的祖先受到埃及人的压迫,向耶和华呼求,耶和华就差遣摩西亚伦带领他们离开埃及,来到这里居住。 9他们却忘记了他们的上帝耶和华,于是耶和华让他们落入夏琐的将军西西拉非利士人和摩押王的手中,这些人常常攻击他们。 10他们就向耶和华呼求,‘耶和华啊,我们犯了罪,我们背弃了你去供奉巴力亚斯她录,现在求你从仇敌手中救我们,我们必事奉你。’ 11耶和华就派耶路·巴力比但耶弗他撒母耳12:11 耶路·巴力、比但、耶弗他和撒母耳”有古卷作“基甸、巴拉、耶弗他和参孙”。从周围的敌人手中救你们,使你们安然居住。 12可是你们看到亚扪拿辖来攻击你们,就对我说,‘不行,我们要有一个王来统治我们。’其实你们的上帝耶和华就是你们的王。 13现在,你们所求所选的王在这里,耶和华为你们立了一位王。 14如果你们敬畏耶和华,事奉祂,听从祂的吩咐,不违背祂的命令,你们和统治你们的王都愿意跟从祂,一切都会顺利。 15如果你们不听从耶和华的话,违背祂的命令,祂就会像从前惩罚你们的祖先一样惩罚你们。 16现在你们站着留心看,耶和华就要在你们面前行一件大事。 17你们都知道收割麦子的时候不会下雨。现在,我要向耶和华祷告,求祂打雷降雨,好让你们知道,你们要求立王在耶和华眼中是多么大的罪。” 18于是,撒母耳向耶和华呼求,耶和华便在当天打雷降雨,民众非常害怕耶和华和撒母耳

19他们求撒母耳,说:“求你为仆人们向你的上帝耶和华祈祷,免得我们死亡!因为我们要求立王是罪上加罪。” 20撒母耳说:“不要害怕,你们虽然做了这恶事,但不可离开耶和华,要全心全意地事奉祂。 21不要去追求其他虚无的假神,它们对你们毫无益处,也不能拯救你们。 22耶和华不会丢弃祂的子民,使自己的大名受损,祂乐意使你们做祂的子民。 23至于我,我会不断地为你们祈祷,免得我得罪耶和华。我会教导你们行善道、走正路。 24你们要单单敬畏耶和华,全心全意地事奉他,想想他为你们做了何等伟大的事。 25可是,如果你们仍然继续行恶,你们和你们的王都必灭亡。”