یەکەم ساموئێل 13 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەکەم ساموئێل 13:1-23

ساموئێل سەرزەنشتی شاول دەکات

1شاول تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، چل13‏:1 بڕوانە کردار 13‏:21.‏ و دوو ساڵ وەک پاشا پاشایەتی ئیسرائیلی کرد.

2شاول سێ هەزار پیاوی لە ئیسرائیل بۆ خۆی هەڵبژارد، دوو هەزار لەگەڵ شاول بوون لە میخماس و ناوچە شاخاوییەکانی بێت‌ئێل و هەزاریش لەگەڵ یۆناتان13‏:2 کوڕی شاول بوو.‏ بوون لە گیڤعای بنیامین و پاشماوەی گەلەکەشی ناردەوە، هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی.

3یۆناتان لە سەربازگەی فەلەستییەکانی دا ئەوەی لە گەڤەعە، فەلەستییەکان ئەمەیان بیستەوە و شاولیش لە هەموو زەوییەکەدا فووی بە کەڕەنادا کرد و گوتی: «با هەموو عیبرانییەکان گوێیان لێ بێت!» 4جا هەموو ئیسرائیل بیستیان کە شاول لە سەربازگەی فەلەستییەکانی داوە و ئیسرائیلیش لای فەلەستییەکان قێزەون بووە، جا گەل بۆ لای شاول بانگ کران و لە گلگال کۆبوونەوە.

5ئینجا فەلەستییەکان بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل کۆبوونەوە، سێ هەزار گالیسکە و شەش هەزار گالیسکەسوار و سەربازەکانیش لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، جا سەرکەوتن و لە میخماس لە ڕۆژهەڵاتی بێت‌ئاڤن چادریان هەڵدا. 6کاتێک پیاوانی ئیسرائیل بینییان لە مەترسیدان لەبەر ئەوەی سوپاکەیان تەنگەتاو بووە، ئیتر خۆیان لەناو ئەشکەوت و دڕکوداڵەکان و لەنێو تاشەبەردەکان و لەناو چاڵ و ئەمباراوەکاندا شاردەوە، 7تەنانەت هەندێک لە عیبرانییەکان لە ڕووباری ئوردونەوە بۆ خاکی گاد و گلعاد پەڕینەوە.

شاولیش هێشتا لە گلگالدا بوو و هەموو سەربازەکان کە بەدوایەوە بوون ترسان. 8ئینجا حەوت ڕۆژ مایەوە هەتا ئەو کاتەی ساموئێل دیاری کردبوو، بەڵام ساموئێل نەهات بۆ گلگال و سەربازەکان وازیان لە شاول دەهێنا و پەرتوبڵاو دەبوونەوە. 9بۆیە شاول گوتی: «قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیم بۆ بهێننە پێش.» جا شاول قوربانی سووتاندنەکانی پێشکەش کرد و 10ئەوە بوو کە لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان بووەوە، ساموئێل هات، شاولیش بەرەو ڕووی چوو تاوەکو پێشوازی لێ بکات.

11ساموئێلیش لێی پرسی: «ئەوە چیت کرد؟»

شاولیش وەڵامی دایەوە: «لەبەر ئەوەی بینیم کە گەل لێم پەرتوبڵاو بوونەوە و تۆش لە ڕۆژانی دیاریکراودا نەهاتیت و فەلەستییەکانیش لە میخماسدا کۆببوونەوە، 12گوتم: ”ئێستا فەلەستییەکان بۆم دێنە خوارەوە بۆ گلگال، بەر لەوەی داوای ڕەزامەندی یەزدان بکەم.“ ئیتر زۆرم بۆ خۆم هێنا و قوربانییەکەی سووتاندنم پێشکەش کرد.»

13ساموئێلیش بە شاولی گوت: «گێلایەتیت کرد و فەرمانی یەزدانی پەروەردگارت نەپاراست، کە فەرمانی پێ کردبوویت. ئەگەر فەرمانەکانی خودات ئەنجام بدابایە، ئەوا یەزدان بۆ هەتاهەتایە پاشایەتییەکەی تۆی بەسەر ئیسرائیلدا دەچەسپاند. 14بەڵام ئێستا پاشایەتییەکەت بەردەوام نابێت، یەزدان بەدوای پیاوێکی دیکەدا گەڕا بە دڵی خۆی بێت، تاوەکو فەرمانڕەوایەتی گەلەکەی بکات، چونکە گوێڕایەڵ نەبوویت بۆ ئەوەی کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوویت.»

15ئینجا ساموئێل هەستا و لە گلگالەوە چووە گیڤعای بنیامین، شاولیش ئەو پیاوانەی ژمارد کە لەگەڵیدا بوون، نزیکەی شەش سەد پیاو بوون.

گەلی ئیسرائیل بەبێ چەک

16شاول و یۆناتانی کوڕی و ئەو پیاوانەی لەگەڵیاندا بوون لە گیڤعای بنیامیندا نیشتەجێ بوون، فەلەستییەکانیش لە میخماسدا چادریان هەڵدا. 17ئینجا تێکدەرەکان لە ئۆردوگای فەلەستییەکانەوە بە سێ دەستە چوونە دەرەوە. دەستەیەکیان بەرەو ڕێگای عۆفرا لە خاکی شوعال، 18دەستەیەکی دیکە بەرەو ڕێگای بێت‌حۆرۆن، دەستەکەی دیکەش بەرەو ڕێگای ئەو سنوورەی دەڕوانێتە سەر دۆڵی چەڤۆعیم ڕووەو چۆڵەوانی چوون.

19لەناو هەموو خاکی ئیسرائیلیش ئاسنگەرێک بەدی نەدەکرا، چونکە فەلەستییەکان گوتبوویان: «نەوەک عیبرانییەکان شمشێر و ڕم دروستبکەن!» 20لەبەر ئەوە هەموو ئیسرائیل دادەبەزین بۆ لای فەلەستییەکان تاکو هەریەکە گاسن و تەور و پاچ و داسەکەی خۆی تیژ بکاتەوە، 21جا کرێی تیژکردنەوەی گاسن و پاچ دوو سێیەکی شاقل13‏:21 دوو سێیەکی شاقل: نزیکەی 8 گرام زیو.‏ بوو، بۆ تیژکردنەوەی شەنە سێ چوکڵەکان و تەور یان بۆ دانانی نەقیزە13‏:21 نەقیزە دارێک بوو کە بەکاریاندەهێنا بۆ تێوەژاندنی ئاژەڵ، بۆ ئەوەی لە ڕۆیشتندا ڕێڕەوی ڕاست بگرێت.‏ سێیەکی شاقل13‏:21 سێیەکی شاقل: نزیکەی4 گرامی زیو.‏ بوو.

22ئیتر لە ڕۆژی جەنگەکە هەموو ئەو گەلەی لەگەڵ شاول و یۆناتان بوون هیچ شمشێر و ڕمێکیان بەدەستەوە نەبوو، تەنها شاول و یۆناتانی کوڕی بەدەستیانەوە بوو.

یۆناتان هێرش دەکاتە سەر فەلەستییەکان

23ئەوە بوو هێزی فەلەستییەکان چووبوونە دەربەندی میخماس.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒母耳记上 13:1-23

扫罗犯罪

1扫罗四十岁13:1 希伯来文无“四十岁”,一些七十士希腊文译本有此数字。登基。他在统治以色列的第二年, 2以色列人中选出三千人,亲自带领其中的两千人到密抹伯特利山,另外一千人和约拿单留在便雅悯境内的基比亚。他把其余的人遣散回家。 3约拿单攻打迦巴非利士驻军,非利士人听到了这消息。于是,扫罗在各地吹响号角,通告希伯来人。 4以色列众人听说扫罗攻打非利士人的驻军,并听说非利士人对以色列人恨之入骨,便响应扫罗的号召,聚集在吉甲5非利士人调兵遣将,要攻打以色列。他们有三万辆战车和六千骑兵,步兵多如海边的沙。大军来到伯·亚文以东的密抹,驻扎在那里。 6以色列人看见敌军压境,情势危急,纷纷躲进山洞、丛林、石穴、地洞和坑里。 7有些希伯来人过了约旦河,逃到迦得基列。但扫罗仍然留在吉甲,跟随他的人都害怕得发抖。

8扫罗按着撒母耳所定的日期在吉甲等了七天,可是撒母耳还没有来。扫罗的军兵开始溜走。 9于是,扫罗说:“你们把燔祭和平安祭带到我这里来”。他就献上了燔祭。 10扫罗刚把燔祭献完,撒母耳就来了,扫罗出去迎接他,向他问安。 11撒母耳扫罗说:“你做的是什么事?”扫罗答道:“我看见手下的人不断离我而去,你到了约定的时候还没有来,而且非利士人就聚集在密抹12我想非利士人就要到吉甲来攻打我们了,但我们还没有向耶和华求助,我迫不得已,就献上燔祭了。” 13撒母耳说:“你真糊涂!你违背了你的上帝耶和华的命令。祂本来要使你的王位在以色列永远坚立, 14但现在你的王位不能长久了,耶和华已经找到一个合祂心意的人,要立他做百姓的君王。因为你没有遵守耶和华的命令。” 15撒母耳离开吉甲便雅悯境内的基比亚扫罗数了一下跟随他的人,约有六百人。

16扫罗及其儿子约拿单和随从留在便雅悯境内的迦巴非利士人则在密抹扎营。 17非利士人分成三队施行突袭,一队前往书亚境内的俄弗拉18一队前往伯·和仑,一队前往边境地区,那里可以俯瞰旷野附近的洗波音谷。

19那时,以色列全境找不到一个铁匠,这是因为非利士人的禁令,以免希伯来人制造刀枪。 20以色列人都要到非利士的铁匠那里去磨锄、犁、斧和铲。 21磨锄或犁要花八克银子,磨三齿叉、斧头或赶畜棒要花四克银子。 22所以在交战的日子,除了扫罗约拿单外,其他以色列人手上都没有刀枪。 23当时非利士的一队防兵前往密抹的隘口驻守。