یەرمیا 46 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 46:1-28

پەیامێک سەبارەت بە میسر

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە نەتەوەکان:

2بۆ میسر:

سەبارەت بە سوپاکەی نێخۆ فیرعەون، پاشای میسر، ئەوەی لەسەر ڕووباری فورات بوو لە کەرکەمیش، کە نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا لێیدا:

3«سپەر و قەڵغان ئامادە بکەن،

پێشکەون بۆ جەنگ!

4ئەسپ زین بکەن،

ئەی سوارەکان، سەربکەون!

بە کڵاوی ئاسنینەوە لە ئامادەباشیدا بن!

ڕمەکان تیژ بکەن،

زرێیەکان46‏:4 زرێ: بەڕگێکی کانزاییە کە لە کاتی شەڕ دەپۆشرێت.‏ بپۆشن!

5چی دەبینم؟

ئەوان تۆقیون،

بەرەو پاش دەکشێنەوە،

پاڵەوانەکانیان بەزین.

بە پەلە هەڵاتن و

ئاوڕیشیان نەدایەوە،

لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

6«ئەوەی تیژڕەوە هەڵنایەت و

پاڵەوان دەرباز نابێت.

لە باکوور لەلای ڕووباری فورات

ساتمەیان کرد و کەوتن.

7«ئەمە کێیە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،

وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات؟

8میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،

وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات.

دەڵێت: ”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم،

شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“

9ئەی ئەسپەکان، سەربکەون!

ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن!

با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن،

کوش و پووت قەڵغان بەدەستن،

لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن.

10بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی یەزدانە46‏:10 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏، پەروەردگاری سوپاسالار،

ڕۆژی تۆڵەیە، تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی.

جا شمشێر دەخوات و تێر دەبێت،

لە خوێنیان تێر دەخواتەوە،

چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، قوربانی سەربڕاو پێشکەش دەکات

لە خاکی باکوور لەلای ڕووباری فورات.

11«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە،

ئەی میسری کچە پاکیزە.

بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت،

چاکبوونەوەت نییە.

12نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە،

قیژەت دنیای پڕکردووە،

چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات،

هەردووکیان پێکەوە دەکەون.»

13ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان بە یەرمیای پێغەمبەری ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ سەر خاکی میسر:

14«ئەمە لە میسر ڕابگەیەنن، لە شاری مگدۆل جاڕبدەن،

هەروەها لە مەمفیس و تەحپەنحێس، بڵێن:

”وریابە و لە ئامادەباشیدا بە،

چونکە شمشێر دەوروبەرت دەخوات.“

15بۆچی توانادارەکانت بە زەویدا دران؟

نەوەستان، چونکە یەزدان ئەوانی خست.

16بەردەوام ساتمە دەکەن،

بەسەر یەکتریدا دەکەون.

دەڵێن: ”هەستن با بگەڕێینەوە،

بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان،

دوور لە شمشێری ستەمکاری.“

17لەوێ هاواریان دەکرد:

”فیرعەونی پاشای میسر تەنها هاتوهەرای هەیە،

دەرفەتی ئەو بەسەرچوو!“»

18پاشا کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە

دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،

کەسێک دێت وەک تاڤۆرە لەنێو چیاکان،

وەک کارمەلە لەلای دەریاوە دێت.

19ئەی دانیشتووانی میسر،

کەلوپەلەکانتان بۆ ڕاپێچ کۆبکەنەوە،

چونکە مەمفیس وێران دەبێت،

دەبێتە چۆڵەوانییەکی بێ ئاوەدانی.

20«میسر مانگایەکی زێدە جوانە،

بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت.

21هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ،

وەک جوانەگای قەڵەون،

چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن،

تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن،

چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان،

کاتی سزادانیان.

22میسر وەک ماری هەڵاتوو فیشک دەدات،

چونکە دوژمنەکانی بە سوپاوە دێنە پێش،

هەروەک داربڕەکان

بە تەورەوە بۆی هاتن.

23دارستانەکەی دەبڕنەوە،

هەرچەندە زۆر چڕە،

چونکە لە کوللە زۆرترن،

لە ژمارە نایەن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

24«دانیشتووانی میسر شەرمەزار دەبن،

درانە دەست گەلی باکوور.»

25یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل فەرمووی: «من خەریکم سزا دەسەپێنم، لەسەر ئامۆنی خودای شاری تیب و فیرعەون، لەسەر میسر و خوداوەندەکان و پاشاکانی، هەروەها لەسەر ئەوانەش کە پشتیان بە فیرعەون بەستووە. 26دەیاندەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێت بیانکوژن، دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دەست خزمەتکارەکانی. پاش ئەمە میسر وەک ڕۆژانی پێشتری ئاوەدان دەبێتەوە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.

27«ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،

ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.

بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،

نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.

یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،

دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.

28ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،

چونکە من لەگەڵتدام.

هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەی

کە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت،

بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم.

لە سزا ناتبوورم،

بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

耶利米书 46:1-28

关于埃及的预言

1耶和华把有关列国的事告诉了耶利米先知。 2犹大约西亚的儿子约雅敬执政第四年,埃及王法老尼哥的军队在幼发拉底河边的迦基米施巴比伦尼布甲尼撒击败。论到埃及,耶和华说:

3“要预备大小盾牌,

冲向战场。

4要套好战车,

骑上战马,

擦亮矛枪,

顶盔贯甲。

5可是,我看见的是什么呢?

他们惊慌后退,

勇士败逃,不敢回头,

惊恐不安。

这是耶和华说的。

6善跑者跑不掉,

强壮者逃不了,

他们扑倒在北面的幼发拉底河边。

7“那如尼罗河涨溢,

如江水奔腾的是谁呢?

8埃及尼罗河涨溢,

如江水奔腾。

她说,‘我要涨溢,淹没大地,

毁灭城邑和其中的居民。’

9战马奔驰吧!

战车疾驶吧!

勇士啊,就是那些手拿盾牌的古实人和人以及箭法娴熟的吕底亚人啊,出战吧!

10因为这是主——万军之耶和华向敌人报仇的日子。

刀剑必吞噬他们,

痛饮他们的血,

因为要在北方的幼发拉底河边向主——万军之耶和华献祭。

11埃及人啊,

基列取乳香吧!

然而,再多的良药也无法医治你们。

12你们的耻辱传遍列国,

你们的哀哭响彻大地,

你们的勇士彼此碰撞,

倒在一起。”

13论到巴比伦尼布甲尼撒要来攻打埃及的事,耶和华对耶利米先知说:

14“你要在埃及宣布,在密夺挪弗答比匿宣告,

‘你们要准备战斗,

因为刀剑要吞噬你们周围的人。’

15你们的勇士为何扑倒?

他们无法坚立,

因为耶和华击倒了他们,

16使他们跌跌绊绊,纷纷倒下。

他们说,‘起来,我们回到同胞那里,回到故乡吧,

好躲避敌人的刀剑。’

17他们在那里喊叫,

埃及王法老只会虚张声势,

他已错失良机。’”

18名叫万军之耶和华的王说:

“我凭我的永恒起誓,

将有一位要来,

他的气势如群山中的他泊山,

又像海边的迦密山。

19住在埃及的子民啊,

收拾行装准备流亡吧!

因为挪弗必被烧毁,

沦为废墟,杳无人迹。

20埃及像头肥美的母牛犊,

但从北方却来了牛虻。

21埃及的佣兵好像肥牛犊,

都转身逃之夭夭,无力抵挡,

因为他们遭难、受罚的日子到了。

22“敌军进攻的时候,

埃及必像蛇一样嘶嘶地溜走。

敌军必拿着斧头蜂拥而来,

像樵夫砍树一样攻击他们。

23埃及的人口虽然稠密如林,

敌军必像无数的蝗虫一样扫平他们。

这是耶和华说的。

24埃及人必蒙羞,

落在北方人的手中。”

25以色列的上帝——万军之耶和华说:“看啊,我要惩罚提比斯的神明亚扪埃及的其他神明、法老、首领以及依靠法老的人。 26我要把他们交在想杀他们的巴比伦尼布甲尼撒及其官长手中。然而,日后埃及必再有人居住,如往日一样。这是耶和华说的。

27“我的仆人雅各啊,不要害怕!

以色列人啊,不要惊慌!

因为我要从远方把你们救回来,

使你们从流亡之地归回。

你们必重返家园,安享太平,

无人搅扰。

28我的仆人雅各啊,不要害怕,

因为我与你同在。

我曾使你流亡到列国,

我必彻底毁灭列国,

但不会彻底毁灭你,

也不会饶过你,

我必公正地惩治你。

这是耶和华说的。”