یەرمیا 30 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 30:1-24

گەڕاندنەوەی ئیسرائیل

1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 2«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“ 3یەزدان دەفەرموێت: ”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

4ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی: 5«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”هاواری ترسمان بیست،

تۆقین نەک ئاشتی.

6بپرسن و ببینن:

ئایا نێر سکی دەبێت؟

ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینم

وەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە و

هەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟

7ئای! لەو ڕۆژە سامناکە!

ڕۆژی ئاوا نابێت.

ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب،

بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“

8«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،

”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە،

پێبەندیان دەپسێنم و

چیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە.

9بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و

خزمەتی داودی پاشایان دەکەن،30‏:9 مەبەستی لە یەکێکە لە نەوەکانی داود.‏

ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»

10یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،

ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.

بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،

نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.

یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،

دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.

11من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“

یەزدان دەفەرموێت:

”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنم

کە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت،

کۆتایی بە تۆ ناهێنم.

تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری،

بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“

12«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”شکاوییەکەت بێ چارەیە،

برینەکەت سەختە.

13کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات،

دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ،

تۆ چاک نابیتەوە.

14هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت،

هیچ گرنگی بە تۆ نادەن.

وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا،

بە سەختی تەمبێم کردی

لەسەر زۆری تاوانەکانت،

لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.

15بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت،

لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟

بەهۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت،

منیش ئەمەم پێکردیت.

16«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن،

هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن.

ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن و

هەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی.

17بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە،

برینەکانت چاک دەکەمەوە،

چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە،

سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

18«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە،

بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە.

شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە،

کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە.

19دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری و

بەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە.

ژمارەیان زۆر دەکەم و

کەم نابن،

ڕێزیان لێ دەنێم و

بچووک نابن.

20کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن،

کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت،

سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن.

21میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان،

فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت.

لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە،

چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

22«”ئێوە دەبن بە گەلی من و

منیش دەبم بە خودای ئێوە.“»

23ئەوەتا گەردەلوولی یەزدان

تووڕەییە هەڵدەچێت،

گەردەلوولێکی ڕاماڵە،

لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.

24گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە

هەتا نیازەکانی دڵی خۆی

بە تەواوی بەجێنەگەیەنێت.

لە ڕۆژانی داهاتوودا

لەمە تێ دەگەن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

耶利米书 30:1-24

上帝应许拯救祂的子民

1耶和华对耶利米说: 2“以下是以色列的上帝耶和华的话,你要把我对你说的话写在书卷上。 3耶和华说,‘看啊,时候将到,我要使我被掳的子民——以色列人和犹大人回到故土,回到我赐给他们祖先的土地上。这是耶和华说的。’”

4以下是耶和华论到以色列犹大的话。

5耶和华说:“我听见惊恐不安的喊叫声。

6你们去问问,

男人能分娩吗?

为什么我看见男人们都双手捂着肚子,

好像分娩的妇人脸色铁青呢?

7唉!无比可怕的日子快来了,

那将是雅各子孙的苦难之日,

但他们必得拯救。”

8万军之耶和华说:“那日,我要折断他们颈上的轭,砍断他们的锁链,使他们不再受外族人奴役。 9他们要事奉我——他们的上帝耶和华,听从我为他们选立来继承大卫宝座的王。

10“我的仆人雅各啊,不要害怕;

以色列人啊,不要惊骇。

这是耶和华说的。

因为我必从远方,

从你们流亡之地拯救你们,

使你们重归故土,得享安宁,

不受他人惊吓。

11因为我与你们同在,

要拯救你们。

这是耶和华说的。

我要彻底毁灭列国,

就是我曾使你们流亡的地方。

但我不会彻底毁灭你们,

也不会饶过你们,

我必公正地惩治你们。”

12耶和华说:

“你们的创伤无法医治,

你们的伤口无法痊愈。

13没有人帮助你们,

你们的伤处无药可治,

你们无法痊愈。

14你们的盟友都忘了你们,

对你们漠不关心。

我要像你们的仇敌一样击打你们,

残酷地惩罚你们,

因为你们罪大恶极,罪过无数。

15你们为何因自己无法医治的创伤而哭泣呢?

因为你们罪大恶极,罪过无数,

我才这样惩罚你们。

16然而,毁灭你们的必被毁灭,

与你们为敌的必被掳走,

掳掠你们的必被掳掠,

抢夺你们的必被抢夺。

17虽然你们这些锡安人无家可归,

无人关心,

但我要医治你们的创伤,

使你们康复。

这是耶和华说的。”

18耶和华说:

“看啊,我要使雅各的子孙复兴,

我要怜悯他们,

使他们在废墟上重建家园,

重修宫殿。

19那里必传出感谢和欢乐的声音。

我必使他们的人口增加,

不再减少;

我必使他们得享尊荣,

不再受歧视。

20他们的儿女要如往日一样兴旺,

我要使他们的国家坚立,

我要惩罚所有压迫他们的人。

21他们的首领将是自己的同胞,

他们的元首将出自本族。

他必应我的邀请来到我面前,

因为无人敢贸然来到我面前。

这是耶和华说的。

22他们要做我的子民,

我要做他们的上帝。”

23看啊,耶和华的怒气必如风暴一样横扫过来,

刮到恶人头上。

24耶和华不完成祂心中的计划,

祂的烈怒必不止息。

将来有一天,你们会明白。