ناحوم 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ناحوم 1:1-15

1سروشێک1‏:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:

تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا

2یەزدان خودایەکی ئیرەدار1‏:2 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات. و تۆڵەسێنەرە،

یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.

یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و

هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.

3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،

بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.

ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،

هەور تۆزی پێیەکانیەتی.

4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،

هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.

باشان و کارمەل سیس دەکات،

خونچەی لوبنان سیس دەبێت.

5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و

گردەکان دەتوێنەوە.

زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،

جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.

6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟

کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟

هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و

تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.

7یەزدان چاکە،

لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.

بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،

8بەڵام بە تۆفانێکی گەورە

بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،

دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.

9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟

ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،

کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.

10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،

بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،

هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.

11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،

ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،

ڕاوێژکاری بەدکارییە.

12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،

بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.

ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت

بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.

13ئێستاش ئەو نیرەی1‏:13 مەبەستی لە بارگرانییە.‏ کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،

کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»

14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:

«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.

بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان

لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.

گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»

15ئەوەتا لەسەر چیاکانە

پێیەکانی مزگێنیدەر،

ئاشتی ڕادەگەیەنێت!

ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،

نەزرەکانت1‏:15 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏.‏ بەجێبهێنە،

ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،

بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

那鸿书 1:1-15

1以下是关于尼尼微的预言,是伊勒歌斯那鸿的启示书。

耶和华向尼尼微发怒

2耶和华是痛恨不贞、施行报应的上帝。

耶和华施行报应,充满烈怒。

耶和华报应祂的仇敌,向他们发烈怒。

3耶和华不轻易发怒,有伟大的能力。

耶和华断不以有罪的为无罪。

祂行走在旋风和暴风中,

云彩是祂脚下的尘土。

4祂斥责大海,使大海干涸;

祂使一切河流枯竭。

巴珊迦密的草木凋零,

黎巴嫩的鲜花衰残。

5在祂面前,群山震动,丘陵消融。

在祂面前,大地隆起,

世界和世上的一切都战栗。

6祂发怒,谁能站立?

祂发烈怒,谁能承受?

祂的愤怒如火焰喷涌而出,

磐石在祂面前崩裂。

7耶和华是良善的,

是人患难时的避难所;

祂看顾那些信靠祂的人。

8祂必用滔滔洪水灭绝祂的敌人,

把他们驱逐到黑暗中。

9尼尼微人啊,

你们为何图谋抵挡耶和华?

祂要彻底毁灭你们,

无需击打两次。

10你们像纠结的荆棘,

又像酩酊大醉的人,

要如干秸被火烧尽。

11你们当中有一个人,

一个邪恶的阴谋者,

图谋抵挡耶和华。

12耶和华说:

“尽管尼尼微势力强大、人口众多,

但必被铲除,化为乌有。

我的子民啊,我使你们受了苦,

但必不再使你们受苦。

13现在我要打碎他们套在你们颈项上的轭,

松开你们身上的锁链。”

14尼尼微啊,

耶和华已发出有关你的命令:

“你的名不会传于后世。

我要摧毁你神庙中雕刻和铸造的偶像。

我要为你掘好坟墓,

因为你毫无用处。”

15看啊,

传喜讯、报平安的人穿山越岭而来。

犹大啊,

庆祝你的节期,

还你许的愿吧!

邪恶之人将不再侵扰你,

他们都将被彻底毁灭。