میخا 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

میخا 1:1-16

1پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:

2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،

زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:

پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،

یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.

حوکمدان بەسەر سامیرە و ئۆرشەلیم

3ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،

دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.

4چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە و

دۆڵەکان شەق دەبەن،

وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،

وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.

5هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،

لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.

چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟

ئایا سامیرە نییە؟

ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟

ئایا ئۆرشەلیم نییە؟

6«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،

دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.

بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە و

بناغەکانی دەردەخەم.

7هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن و

هەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،

هەموو بتەکانی وێران دەکەم.

لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،

دەدرێتەوە لەشفرۆش.»

گریان و شیوەن گێڕان

8لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،

بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.

وەک چەقەڵ دەلورێنم و

وەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،

9چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،

بەڵکو یەهوداش تووش بوو،

گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،

هەتا ئۆرشەلیم هات.

10ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،

بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،

لە بێت‌عۆفرادا1‏:10 (بێت‌عۆفرا) واتا (ماڵی خۆڵ).‏

خۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.

11ئەی دانیشتووانی شافیر

بە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،

دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.

بێت‌ئێچەل دەگریێت

بەڵام ناتانپارێزێت.

12دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،

بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن،

چونکە لەلایەن یەزدانەوە

بەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.

13ئەی دانیشتووانی لاخیش،

گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،

ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،

هەروەها سییۆنی کچتان1‏:13 دەربڕینێکی خوازەیە بۆ پایتەخت، مەبەست لە هەموو دانیشتووانی شارەکەیە.‏ تووشی گوناه کرد.

14لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەن

بە مۆرەشەت گەت.

یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە1‏:14 ئەکزیڤ واتا هەڵخەڵەتاندنە.‏ جێی متمانە نییە

بۆ پاشاکانی ئیسرائیل.

15داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،

ئەی دانیشتووانی مارێشا1‏:15 لە زمانی عیبریدا دەنگی (مارێشا) نزیکەی وشەیەکی دیکە کە واتا (داگیرکەر).‏،

ئەوەی شکۆی ئیسرائیلە

دێتە عەدولام.

16سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان

لەسەر منداڵە نازدارەکانتان،

وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،

چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

弥迦书 1:1-16

1犹大约坦亚哈斯希西迦执政期间,耶和华把祂的话传给了摩利沙弥迦。他看到了有关撒玛利亚耶路撒冷的异象。

审判将临

2万民啊,

你们都要听!

大地和地上的万物啊,

你们要侧耳倾听!

主耶和华从祂的圣殿里作证指控你们。

3看啊,耶和华离开祂的居所,

从天降临,

脚踏大地的高处。

4群山在祂脚下熔化,

犹如火中的蜡;

山谷崩裂,

岩石如水沿山坡倾泻。

5这一切都是因为雅各的叛逆,

以色列家的罪恶。

雅各的叛逆在哪里呢?

岂不是在撒玛利亚吗?

犹大的丘坛在哪里呢?

岂不是在耶路撒冷吗?

6“所以,我耶和华要使撒玛利亚沦为荒野的废墟,

成为种葡萄的地方。

我要把她的石头抛进山谷,

直到露出她的根基。

7她所有的神像都要被打碎,

她所得的淫资都要化为灰烬;

我要毁灭她的一切偶像。

她以淫资得来的偶像,

也要被用作妓女的淫资。”

先知的哀伤

8为此,我要痛哭哀号,

我要赤身光脚而行,

像豺狼哀嚎,

如鸵鸟悲鸣。

9因为撒玛利亚的创伤无法救治,

已经祸及犹大

直逼我百姓的城门,直逼耶路撒冷

10不要在迦特宣扬,

也不要哭泣,

要在伯·亚弗拉的灰尘中打滚。

11沙斐的居民啊,

你们将赤身露体,

被羞辱地掳去。

撒南的居民不敢出城,

伯·以薛在痛哭,

你们已失去它的庇护。

12玛律的居民痛苦不堪,

渴望得到拯救,

因为耶和华已把灾难降到耶路撒冷的城门。

13拉吉的居民啊,

用骏马套车逃命吧!

是你们首先唆使锡安城犯罪,

在你们身上看到了以色列的罪恶。

14去向摩利设·迦特赠送告别礼物吧!

亚革悉人必令以色列诸王受骗上当。

15玛利沙的居民啊,

我要使征服者到你们那里。

以色列的领袖1:15 以色列的领袖”希伯来文是“以色列的荣耀”。要躲到亚杜兰

16犹大人啊,你们要剃光头发,

为你们所爱的儿女悲伤;

要剃得如秃鹰一样光秃,

因为他们要被掳到远方。