لێڤییەکان 5 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 5:1-19

1«”کاتێک کەسێک گوێی لە بانگەوازی ئاشکرا دەبێت بۆ شایەتیدان کە شایەتی بدات، بێدەنگ بوو لەوەی بینیبووی یان زانیبووی، ئەوا ئەو کەسە گوناهی کردووە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.

2«”یان ئەگەر یەکێک بەر شتێکی گڵاو کەوت، وەک کەلاکی5‏:2 کەلاک: واتا لاشەی مردوو یان کوژراو کە بۆ خواردن ناشێت.‏ ئاژەڵێکی کێوی گڵاو یان کەلاکی ئاژەڵێکی ماڵی گڵاو یان کەلاکی خشۆکێکی گڵاو، ئەگەر ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 3یان ئەگەر دەستی لە شتە گڵاوەکانی کەسێک دا لە هەموو گڵاوییەکانی کە پێی گڵاو دەبێت، ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 4یان یەکێک هەڵەشە بوو لە سوێندخواردن، بۆ خراپە یان چاکە، لە هەموو ئەوەی مرۆڤ لە کاتی سوێندخواردن پەلەی لێ دەکات، بێ ئەوەی بزانێت و پاشان زانی، ئەوا ئەو کەسە لەو شتە تاوانبارە. 5ئەگەر یەکێک تاوانبار بوو بە شکاندنی بڕگەیەکی ئەو یاسایانەی کە ئاماژەی پێکرا، ئەوا دان بە گوناهەکەی دەنێت و 6بە قوربانییەکەیەوە کە مێ بێت، بەرخ یان گیسک، بۆ تاوانەکەی دێتە لای یەزدان لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناه، کاهینەکەش کەفارەت بۆ گوناهەکەی دەکات.

7«”ئەگەر دەستکورت بوو بۆ بەرخێک، با دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر وەک قوربانی بۆ یەزدان بهێنێت لەبەر تاوانەکەی کە گوناهی پێکردووە، یەکێکیان قوربانی گوناهە و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن. 8دەیانهێنێت بۆ کاهینەکە و ئەویش یەکەم جار ئەوەی بۆ گوناهە پێشکەشی دەکات، سەری لەلای پشتەوە دەقرتێنێت بەڵام بە تەواوی لێی ناکاتەوە. 9لە خوێنی قوربانی گوناهەکە بە لاتەنیشتی قوربانگاکەدا دەکات، ئەوەشی لە خوێنەکە دەمێنێتەوە، دەگوشرێتە بنکەی قوربانگاکە، ئەوە قوربانی گوناهە. 10ئەوەی دیکە بەپێی ڕێوڕەسم دەکاتە قوربانی سووتاندن، ئینجا کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.

11«”ئەگەر دەستکورت بوو دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر بهێنێت، قوربانییەکەی لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی دەیەکی ئێفەیەک5‏:11 نزیکەی دوو لیتر.‏ لە باشترین ئارد دەبێتە قوربانی گوناه. زەیتی بەسەردا ناکات و بخووری سادەی لەسەر دانانێت، چونکە قوربانی گوناهە. 12دەیهێنێتە لای کاهینەکە و ئەویش پڕ بە مستی لێی دەبات، بەشی یادەوەرییەکەی و لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت، ئەوە قوربانی گوناهە. 13بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی لە هەر یەکێک لەوانە و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ کاهینەکە دەبێت، وەک چۆن پاشماوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە کاهینەکە دەدرێت.“»

قوربانیدان بۆ تاوان

14هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 15«ئەگەر یەکێک سەرپێچییەکی کرد و سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان5‏:15 شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان: لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێک بوو لە قوربانی گوناه. ناوەڕۆکی ڕوخساری ئەم قوربانییە تایبەت بوو بە بەکارهێنانی شتە پیرۆزکراوەکان بە شێوەیەکی ناپیرۆز.‏ بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، دەبێت لەبەر تاوانەکەی قوربانییەک بۆ یەزدان بهێنێت، بەرانێکی ساغی مێگەل بێت و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت بە شاقلی زیو بەپێی شاقلی پیرۆزگا5‏:15 شاقلی پیرۆزگا: نزیکەی 11,5 گرام.‏، ئەوە قوربانی تاوانە. 16هەروەها قەرەبووی ئەو گوناهەش دەکاتەوە کە سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکان کردوویەتی و پێنج یەکیشی لەسەر دادەنێت و دەیداتە کاهینەکە. کاهینەکە بە بەرانەکەی قوربانی تاوان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت.

17«ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێن و نەیزانی، ئەوا تاوانبارە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 18بە بەرانێکی ساغی مێگەل و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، بە قوربانی تاوانەوە بۆ لای کاهینەکە دێت، کاهینەکەش لەو هەڵەیەی کە بەبێ ئەنقەست کردوویەتی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 19ئەوە قوربانی تاوانە، چونکە تاوانێکی سەبارەت بە یەزدان کردووە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

利未记 5:1-19

1“如果有人当庭作证,却不肯把自己所知所见的说出来,就是犯罪,要担负罪责。 2如果有人接触了不洁净之物,如野兽的尸体、家畜的尸体或爬虫的尸体,即使无意也已不洁净,是有罪的。 3如果有人无意中接触了别人的不洁之物,当他意识到后,就有罪了。 4如果有人草率起誓,不论出于善意还是恶意,即使当初没有察觉,后来才意识到,也是有罪的。 5如果有人犯了以上任何一种罪,就必须认罪。 6为了赎过,他必须献给耶和华一只母绵羊或母山羊作赎罪祭。祭司要为他赎罪。

7“他若献不起羊,就要献给耶和华两只斑鸠或两只雏鸽,一只作赎罪祭,一只作燔祭。 8他要把它们带到祭司那里,祭司要先用一只鸟献赎罪祭,要扭断鸟脖子,但不可扯掉头。 9要把一些鸟血洒在祭坛边,剩下的血要倒在坛脚旁。这是赎罪祭。 10祭司要依照献燔祭的条例献上另一只鸟。这样,祭司为他赎了罪,他就会得到赦免。

11“他若献不起两只斑鸠或雏鸽,就要献一公斤细面粉作赎罪祭。细面粉中不可浇油或加乳香,因为这是赎罪祭。 12他要把细面粉带到祭司那里,祭司要从中取出一把作为象征放在坛上,与献给耶和华的火祭一起焚烧。这是赎罪祭。 13这样,祭司为他赎了罪,他就会得到赦免。剩下的细面粉要归祭司,像献素祭一样。”

献赎过祭的条例

14耶和华对摩西说: 15“如果有人无意中违犯了耶和华圣物的条例,为了赎过,他要从羊群中选一只毫无残疾的公绵羊献给耶和华,或按圣所的秤献上同等价值的银子。这是赎过祭。 16他要赔偿所造成的损失,并加赔五分之一,要把这些都交给祭司。祭司要为他献上公绵羊作赎过祭,为他赎罪,他就会得到赦免。

17“如果有人触犯耶和华的诫命,即使他不知道,也是有罪的,必须担当罪责。 18他要从羊群中选一只毫无残疾的公绵羊,或把同等价值的银子带到祭司那里作赎过祭。祭司要为他的无心之过赎罪,他就会得到赦免。 19这是赎过祭,因为他在耶和华面前确实有罪。”