دەرچوون 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 1:1-22

چەوساندنەوەی نەوەی ئیسرائیل

1ئەمانە ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە لەگەڵ یاقوب چوونە میسر، هەریەک لەگەڵ خێزانەکەی:

2ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یەهودا،

3یەساخار، زەبولون و بنیامین،

4دان و نەفتالی،

گاد و ئاشێر.

5هەموو وەچەکانی یاقوب حەفتا1‏:5 لە هەندێک دەستنووسی کۆندا بە ژمارەی حەفتا و پێنج هاتووە. بڕوانە پەیدابوون 46‏:27 و کردار 7‏:14.‏ کەس بوون، بێجگە لە یوسف کە لە میسر بوو.

6یوسف و هەموو براکانی و هەموو ئەو نەوەیە مردن، 7بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاکەکە پڕ بوو لەوان.

8ئینجا لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی. 9بە گەلەکەی گوت: «تەماشا بکەن، نەوەی ئیسرائیل گەلێکن لە ئێمە زۆرتر و بەتواناترن. 10وەرن با دانا بین، نەوەک زۆرتریش ببن، کاتێک بکەوینە جەنگەوە، ئەوان بچنە پاڵ دوژمنەکانمان و لە دژمان بجەنگن و ئەم خاکە بەجێبهێڵن.»

11بۆیە سەرکاری بێگارییان لەسەر دانان، بۆ ئەوەی بە بارگرانییەکەیان زەلیلیان بکەن، ئیتر شارەکانی پیتۆم و ڕەعمسێسیان بۆ ئەمبارکردن بۆ فیرعەون بنیاد نا. 12بەڵام هەرچەندە زەلیلیان دەکردن ئەوەندە گەشەیان دەکرد و بەربڵاو دەبوون، ئیتر لەبەر ئەوە میسرییەکان بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت. 13میسرییەکان بە زەبرەوە کۆیلایەتییان بە نەوەی ئیسرائیل دەکرد. 14ژیانیان تاڵ کردن بە کۆیلایەتییەکی سەخت، بە قوڕکاری و خشت دروستکردن و هەموو جۆرە کارێکی کێڵگە، هەموو کارێک کە پێیان دەکردن بە زەبرەوە بوو.

15پاشای میسر بە دوو مامانی ژنە عیبرانییەکانی گوت، کە ناوی یەکێکیان شیفرە و ئەوی دیکەیان پوعە1‏:15 ناوەکانی پوعە و شیفرە تەنها لێرە هەن. ئیتر مەرج نییە عیبری بوو بن، بەڵام یارمەتی ژنە عیبرانییەکانیان دەدا.‏ بوو، 16گوتی: «کاتێک مامانی بۆ ژنە عیبرانییەکان دەکەن لە شوێنی منداڵبوون، تەماشایان بکەن، ئەگەر کوڕ بێت بیکوژن، بەڵام ئەگەر کچ بێت با بژیێت.» 17بەڵام مامانەکان لە خودا ترسان و ئەوەیان نەکرد کە پاشای میسر پێی گوتبوون، هێشتیان کوڕەکان بژین. 18دواتر پاشای میسر مامانەکانی بانگکرد و لێی پرسین: «بۆچی ئەمەتان کردووە؟ بۆ هێشتتان کوڕەکان بژین؟»

19مامانەکانیش وەڵامی فیرعەونیان دایەوە: «لەبەر ئەوەی ژنە عیبرانییەکان وەک ژنە میسرییەکان نین، ئەوان گورجوگۆڵن و پێش گەیشتنی مامان منداڵیان دەبێت.»

20ئیتر خودا لەگەڵ مامانەکان باش بوو، گەلیش زۆر و بە توانا بوون. 21ئەوە بوو کە مامانەکان لە خودا ترسان، خوداش خێزانی پێ بەخشین.

22ئینجا فیرعەون فەرمانی بە هەموو گەلەکەی دا و گوتی: «هەر کوڕێکی عیبرانی کە لە دایک دەبێت، فڕێیبدەنە ناو ڕووباری نیل، بەڵام با هەموو کچەکان بژین.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

出埃及记 1:1-22

以色列人受欺压

1以色列的众子带着家眷跟雅各1:1 雅各”就是“以色列”,上帝为雅各改名以色列,故事参考创世记32:28一起去了埃及,以下是他们的名字: 2吕便西缅利未犹大3以萨迦西布伦便雅悯4拿弗他利迦得亚设5雅各的子孙总共有七十人。那时,约瑟已经住在埃及6后来,约瑟和他的弟兄以及同辈的人都相继去世。 7以色列人生养众多,人口大增,很快就遍布埃及,成为一个强大的民族。 8那时,埃及有一位不认识约瑟的新王登基, 9对他的百姓说:“你们看,以色列人比我们多,又比我们强。 10来吧!我们要设法阻止他们人口增长,否则一遇到战争,他们便会加入我们敌人的阵营来攻打我们,然后一走了之。”

11于是,埃及人派监工强迫以色列人服劳役,在比东兰塞两地为法老兴建储货城。 12以色列人越受奴役,人口增长得越快,散居的范围也越广,令埃及人感到恐惧。 13于是,埃及人更残酷地奴役他们, 14强迫他们和泥造砖,并做田间一切的苦工,使他们痛苦不堪。 15埃及王又命令两个希伯来的接生婆施弗拉普阿16“你们在替希伯来妇女接生的时候,如果看到生下的是男婴,就把他杀掉;如果是女婴,就让她活下来。” 17但这两个接生婆敬畏上帝,没有执行王的命令,而是保留了男婴的性命。 18埃及王召见那两个接生婆,质问她们:“你们为什么这样做?为什么让男婴活着?” 19她们回答说:“因为希伯来妇女跟埃及妇女不同。她们身体强健,我们还没有赶到,婴儿就生下来了。” 20-21因此,以色列人口继续增加,更加繁盛。因为这两个接生婆敬畏上帝,上帝便赐福给她们,使她们生儿育女。 22后来,法老命令全埃及的人把以色列人生的所有男婴都抛进尼罗河里,只让女婴活着。