لۆقا 10 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

لۆقا 10:1-42

عیسا حەفتا و دوو قوتابی دەنێرێت

1پاش ئەمە مەسیحی خاوەن شکۆ حەفتا و دوو کەسی دیکەی دەستنیشان کرد، لەپێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هەر شار و جێگایەک کە بەتەمابوو بۆی بچێت. 2جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان10‏:2 سەپان: پاڵە، وەرزێر، ئەو کەسەی دەغڵ و دان دەدروێتەوە. کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت. 3بڕۆن! ئەوا من وەک بەرخ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. 4نە کیسەی پارە و نە توورەکە و نە پێڵاو هەڵمەگرن، لە ڕێگاش سڵاو لە کەس مەکەن.

5«چوونە هەر ماڵێکیش، یەکەم جار بڵێن: ”ئاشتی بۆ ئەم ماڵە بێت،“ 6ئەگەر پیاوی ئاشتی لەوێ بێت، ئەوا ئاشتیتان دەچێتە سەری، ئەگینا بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە. 7لەو ماڵە بمێننەوە و لەوەی هەیانە بخۆن و بخۆنەوە، چونکە کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی. ماڵە و ماڵیش مەکەن.

8«چوونە هەر شارێک و پێشوازییان لێکردن، ئەوەی لەبەردەمتانی دادەنێن بیخۆن، 9ئەو نەخۆشانەی تێیدایە چاکیان بکەنەوە و پێیان بڵێن: ”پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 10بەڵام ئەگەر چوونە شارۆچکەیەک و پێشوازییان لێ نەکردن، بڕۆنە سەر شەقامەکانی و بڵێن: 11”تەنانەت تۆزی شارۆچکەکەتان کە بە پێمانەوە نووساوە بۆتانی دەتەکێنین، بەڵام ئەمە بزانن: پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 12پێتان دەڵێم: لەو ڕۆژەدا10‏:12 ڕۆژی لێپرسینەوە.‏ سەدۆم سزای سووکتری دەبێت لەوەی ئەو شارۆچکەیە.

13«قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی10‏:13 پەرجوو: موعجیزە.‏ لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش10‏:13 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ و لەناو خۆڵەمێشدا دادەنیشتن و تۆبەیان دەکرد. 14بەڵام لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای سور و سەیدا لە هی ئێوە سووکتر دەبێت. 15تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان10‏:15 یۆنانی: هادیس‏: بڕوانە پەراوێزی مەتا 11‏:23‏.‏ دەچیتە خوارەوە.

16«ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.»

گەڕانەوەی حەفتا و دوو قوتابی

17حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.»

18ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. 19ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمندا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. 20بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.»

21لەو کاتەدا عیسا بە ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو!

22«باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس نازانێت کوڕەکە10‏:22 کاتێک عیسا باسی (باوک) دەکات مەبەستی لە خودایە و کاتێکیش باسی (کوڕەکە) دەکات مەبەستی لە خودی خۆیەتی.‏ کێیە باوک نەبێت، یان باوک کێیە کوڕەکە و ئەوانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.»

23ئینجا ئاوڕی لە قوتابییەکانی دایەوە و بە تەنها بەوانی فەرموو: «خۆزگە دەخوازرێت بەو چاوانەی ئەوە دەبینێت کە ئێوە دەیبینن، 24چونکە پێتان دەڵێم، زۆر پێغەمبەر و پاشا ویستیان ئەوە ببینن کە ئێوە دەیبینن، بەڵام نەیانبینی، ئەوەش ببیستن کە ئێوە دەیبیستن، بەڵام نەیانبیست.»

نموونەی سامیرەییە چاکەکە

25تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»

26ئەویش پێی فەرموو: «لە تەوراتدا چی نووسراوە؟ چۆن دەیخوێنیتەوە؟»

27وەڵامی دایەوە: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،﴾10‏:27 دواوتار 6‏:5 هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾10‏:27 لێڤییەکان 19‏:18»

28عیسا پێی فەرموو: «وەڵامەکەت ڕاستە، ئەمە بکە، ژیانی هەتاهەتایی بەدەستدەهێنیت.»

29بەڵام تەوراتناسەکە ویستی پاکانە بۆ خۆی بکات، بە عیسای گوت: «نزیکەکەم کێیە؟»

30عیسا وەڵامی دایەوە: «پیاوێک لە ئۆرشەلیمەوە بۆ ئەریحا10‏:30 ئەریحا نزیکەی 32کم لە ئۆرشەلیمەوە دوورە، نزیکەی 1000م لە سەرووی ئاستی دەریا لە ئۆرشەلیم نزمترە و ڕێگای شاخاوییە، بۆ جەردە و ڕێگران گونجاوە.‏ دەچوو، کەوتە دەست جەردە، ڕووتیان کردەوە و برینداریان کرد، ئینجا بە نیوەمردوویی بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. 31وا ڕێککەوت کاهینێک بەو ڕێگایەدا دەڕۆیشت، کاتێک ئەوی بینی لەو بەرەوە تێپەڕی. 32هەروەها کابرایەکی لێڤیش10‏:32 تیرەیەکی جولەکە بوون، ئەرکی خزمەتکردنی پەرستگایان لە ئەستۆ بوو.‏ بە هەمان شێوە گەیشتە شوێنەکە، هات و سەیری کرد و لەو بەرەوە تێپەڕی. 33بەڵام سامیرەییەکی10‏:33 سامیرە شارێکە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل. سامیرەییەکان لە ڕێگای ژنهێنانەوە لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵ ببوون، لەلای گەلی جولەکە گڵاو بوون و وەکو نەتەوە ناجولەکەکان هەژمارد دەکران.‏ ڕێبوار هاتە سەری، بینی و دڵی پێی سووتا، 34لێی چووە پێش و ڕۆن و شەرابی بەسەر برینەکاندا کرد و پێچایەوە، سواری وڵاخەکەی خۆی کرد و بردییە خانێک و چاودێری کرد. 35ڕۆژی پاشتر دوو دیناری دەرهێنا و دایە خانچییەکە و گوتی: ”چاودێری بکە و هەرچی زیاترت خەرجکرد، کە گەڕامەوە دەتدەمەوە.“

36«کام لەم سێ کەسە بە نزیک دەزانیت بۆ ئەو پیاوەی کە کەوتە دەست جەردەکان؟»

37تەوراتناسەکە گوتی: «ئەوەی بەزەیی پێیدا هاتەوە.»

عیساش پێی فەرموو: «تۆش بڕۆ و بەو شێوەیە بکە.»

لە ماڵی مریەم و مەرسا

38کاتێک عیسا و قوتابییەکانی بەرەو ئۆرشەلیم دەچوون، عیسا لایدا گوندێک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆی پێشوازی لێکرد ناوی مەرسا بوو. 39خوشکێکی هەبوو ناوی مریەم بوو، لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت. 40بەڵام مەرسا لەبەر زۆری خزمەتکردن شڵەژا بوو، ڕاوەستا و گوتی: «گەورەم، باکت نییە خوشکم بە تەنها بەجێی هێشتووم و خزمەت دەکەم؟ پێی بفەرموو با یارمەتیم بدات.»

41مەسیح وەڵامی دایەوە: «مەرسا، مەرسا، تۆ خەم لە زۆر شت دەخۆیت و ناڕەحەتیت. 42بەڵام یەک شت پێویستە، مریەم شتە باشەکەی هەڵبژاردووە کە لێی ناسەنرێتەوە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

路加福音 10:1-42

差遣门徒

1事后,主拣选了七十个门徒10:1 七十个门徒”有古卷为“七十二个门徒”。,差遣他们两个两个地出去,先到祂将要去的城镇村庄, 2并对他们说:“要收割的庄稼很多,工人却很少,因此你们要祈求庄稼的主人派更多的工人去收割祂的庄稼。

3“你们去吧!我差你们出去,就像把羊羔送入狼群。 4钱袋、背包和鞋都不要带,在路上也不要与人寒暄。 5无论到哪一户人家,要先说,‘愿祝福临到这家!’ 6如果那里有配得祝福的人,祝福自然会临到那人,否则祝福仍归给你们。 7不要搬来搬去,要固定住在一家,接受那家的款待,因为工人理应得到工钱。

8“你们无论到哪一个城镇,如果人们接待你们,就吃他们摆上的饮食。 9要医治那城里的病人,告诉他们,‘上帝的国临近你们了。’ 10但如果哪一个城镇的人不欢迎你们,你们就到街上宣告, 11‘就连你们城里的尘土粘在我们脚上,我们都要跺掉,但是要知道,上帝的国临近了。’ 12我告诉你们,在审判之日,那城所受的刑罚将比所多玛所受的还重!

13哥拉汛啊,你大祸临头了!伯赛大啊,你大祸临头了!我在你们当中所行的神迹,如果行在泰尔西顿,那里的人早就身披麻衣,头蒙灰尘,坐在地上悔改了。 14在审判之日,你们将比泰尔西顿受更重的刑罚!

15迦百农啊,你将被提升到天上吗?不!你将被打落到阴间。”

16耶稣继续对门徒说:“谁听从你们,就是听从我;谁拒绝你们,就是拒绝我;拒绝我的,就是拒绝差我来的那位。”

17七十个门徒兴高采烈地回来说:“主啊,我们奉你的名行事,甚至降服了鬼魔。”

18耶稣回答说:“我看见撒旦像闪电一样从天上坠下。 19我已经给你们权柄,使你们能践踏蛇和蝎子,胜过仇敌的权势,没有什么能伤害你们。 20然而,不要为了邪灵向你们降服而高兴,要因你们的名字记录在天上而高兴。”

21就在这时候,耶稣受圣灵感动,充满喜乐地说:“父啊,天地的主,我颂赞你!因为你把这些事向聪明、有学问的人隐藏起来,却启示给像孩童一般的人。父啊!是的,这正是你的美意。 22我父将一切交给了我。除了父,没有人认识子;除了子和受子启示的人,没有人认识父。”

23随后,耶稣转身悄悄地对门徒说:“谁看到你们今日所看到的,谁就有福了。 24我告诉你们,以前有许多先知和君王渴望看见你们所看见的,听见你们所听见的,却未能如愿。”

好撒玛利亚人的比喻

25有一次,一名律法教师站起来试探耶稣,说:“老师,我应该怎样做才能得永生呢?”

26耶稣反问他:“律法怎么说?你怎么理解?”

27律法教师答道:“‘你要全心、全情、全力、全意爱主——你的上帝’,又要‘爱邻如己’。” 28耶稣说:“你答得对,照着去做就有永生了。”

29律法教师想证明自己有理,就问:“那么,谁是我的邻居呢?”

30耶稣回答说:“有个人从耶路撒冷耶利哥,途中被劫。强盗剥了他的衣服,把他打个半死,丢在那里,然后扬长而去。

31“刚好有位祭司经过,看见那人躺在地上,连忙从旁边绕过,继续赶路。 32又有个利未人经过,也跟先前那个祭司一样从旁边绕过去了。

33“后来,有位撒玛利亚10:33 犹太人向来轻视撒玛利亚人,认为他们血统不纯正,因此互不往来。经过,看见这个人,就动了慈心, 34连忙上前用油和酒替他敷伤口,包扎妥当,然后把他扶上自己骑的牲口,带到附近的客店照料。 35次日还交给店主两个银币,说,‘请替我好好照顾这个人。如果钱不够的话,等我回来再补给你。’ 36那么,你认为这三个人中谁是被劫者的邻居呢?”

37律法教师说:“是那个同情他的人。”

耶稣说:“你去照样做吧。”

上好的福分

38耶稣和门徒去耶路撒冷的途中路过一个村庄,遇到一位名叫玛大的女子接待他们到家里作客。 39玛大的妹妹玛丽亚坐在耶稣脚前听道, 40玛大为了招待客人忙乱不已,于是上前对耶稣说:

“主啊,我妹妹让我一个人伺候大家,你都不管吗?请你叫她来帮帮我吧。”

41耶稣对她说:“玛大玛大,你为太多事情忧虑烦恼。 42其实最要紧的事只有一件,玛丽亚选择了上好的,是夺不走的。”