زەبوورەکان 88 – KSS & NVI

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 88:1-18

زەبووری 88

گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت»88‏:0 ماحەلەت لعەنۆت: دەستەواژەیەکی مۆسیقییە، لەوانەیە بە واتای ئازاری ناخۆشی بێت.‏. هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.

1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،

شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.

2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،

گوێ بۆ هاوارم شل بکە.

3گیانم پڕ خراپە بووە و

ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.

4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،

وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.

5لەناو مردووان وازلێهێنراو،

وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،

ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،

ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.

6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،

لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.

7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،

شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.88‏:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،

قێزم لێ دەکەنەوە.

گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،

9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.

ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،

دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.

10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟

یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟

11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،

یان لە لەناوچوون88‏:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏.‏ باسی دڵسۆزییەکەت؟

12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،

یان لە خاکی لەبیرچوون88‏:12 شوێنی مردووان، کە چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.‏ ڕاستودروستیت؟

13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،

بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.

14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،

ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟

15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،

بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.

16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،

ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.

17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،

لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.

18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،

تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.

Nueva Versión Internacional

Salmo 88:1-18

Salmo 88Sal 88 En el texto hebreo 88:1-18 se numera 88:2-19.

Cántico. Salmo de los hijos de Coré. Al director musical. Según majalat leannot. Masquil de Hemán el ezraíta.

1Señor, Dios de mi salvación,

día y noche clamo ante ti.

2Que llegue hasta ti mi oración;

presta oído a mi súplica.

3Tan colmado estoy de calamidades

que mi vida está al borde de la muerte.88:3 de la muerte. Lit. del Seol.

4Ya me cuentan entre los que bajan a la fosa;

parezco un hombre que se quedó sin fuerzas.

5Me han puesto aparte, entre los muertos;

parezco un cadáver que yace en el sepulcro,

de esos que tú ya no recuerdas,

porque fueron arrebatados de tu mano.

6Me has echado en la fosa más profunda,

en el más tenebroso de los abismos.

7El peso de tu enojo ha recaído sobre mí;

me has abrumado con tus olas. Selah

8Me has quitado a todos mis amigos

y ante ellos me has hecho aborrecible.

Estoy aprisionado y no puedo librarme;

9los ojos se me nublan de tristeza.

Yo, Señor, te invoco cada día

y hacia ti extiendo las manos.

10¿Acaso entre los muertos haces maravillas?

¿Pueden los muertos levantarse a darte gracias? Selah

11¿Acaso en el sepulcro se habla de tu gran amor

y de tu fidelidad en el abismo destructor?88:11 abismo destructor. Lit. abadón.

12¿Acaso en las tinieblas se conocen tus maravillas

o tu justicia en la tierra del olvido?

13Yo, Señor, te ruego que me ayudes;

por la mañana mi oración llega ante tu presencia.

14¿Por qué me rechazas, Señor?

¿Por qué escondes de mí tu rostro?

15Yo he sufrido desde mi juventud;

muy cerca he estado de la muerte.

Me has enviado terribles sufrimientos

y ya no puedo más.

16Tu ira se ha descargado sobre mí;

tus violentos ataques han acabado conmigo.

17Todo el día me rodean como un océano;

me han cercado por completo.

18Me has quitado amigos y seres queridos;

ahora solo tengo amistad con las tinieblas.