زەبوورەکان 65 – KSS & OL

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 65:1-13

زەبووری 65

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود، گۆرانییەک.

1ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە،

نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین.

2ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت،

هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت.

3کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو،

تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد.

4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت و

نزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین!

تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت،

لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.

5بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە،

ئەی خودای ڕزگارکەرمان،

ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی و

دەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن،

6کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە،

بە توانا خۆتت چەکدار کردووە،

7کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە،

هەڵچوونی شەپۆلەکانیان،

هەروەها ئاژاوەی گەلان.

8ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن.

لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران،

گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت.

9بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت،

زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت،

جۆگەکانی خودا پڕ ئاون،

دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت،

چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە.

10هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت و

تەخت و ڕێکیان دەکەیت،

بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت و

بەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت.

11بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ و

ڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت.

12لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن،

ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە.

13مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن،

دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان،

لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.

O Livro

Salmos 65:1-13

Salmo 65

Salmo de David. Para o diretor do coro.

1Ó Deus de Sião, esperamos diante de ti,

enquanto te louvamos,

e cumprimos as nossas solenes promessas.

2Visto que respondes às orações,

toda a humanidade virá a ti com os seus pedidos.

3Embora os meus pecados pesem em meu desfavor,

tu perdoas todas as transgressões.

4Como são felizes aqueles a quem escolheste

para morar contigo no interior do teu santuário!

Que alegrias nos esperam ali,

rodeados da tua bondade, no teu santo templo!

5Com feitos espantosos da tua justiça

nos trarás a salvação que te pedimos, ó Deus.

Tu és a esperança da humanidade inteira,

de um extremo ao outro da Terra,

até aos confins dos mares.

6Tu formaste as montanhas,

por meio da tua poderosa força.

7Acalmas os oceanos em fúria

e a violência das suas vagas;

dominas a agitação dos povos.

8Até os que habitam em sítios mais afastados

ficarão pasmados com os teus atos gloriosos.

Tanto o nascer como o pôr-do-sol

serão momentos de alegria para todos.

9Tu regas a terra para a tornar fértil;

os rios de Deus nunca secam.

Preparas a terra do teu povo

enviando-lhe ricas colheitas de cereais.

10Regas e nivelas os sulcos com chuvas abundantes;

os aguaceiros amolecem os terrenos,

fazendo a semente brotar.

11Tudo coroas com abundantes colheitas;

por onde quer que vás há abundância.

12Até no deserto há ricas pastagens verdes;

as encostas das montanhas florescem de alegria.

13Os campos cobrem-se de imensos rebanhos

e os vales enchem-se de cereais.

Por tudo isto, cantam de alegria!