زەبوورەکان 45 – KSS & JCB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 45:1-17

زەبووری 45

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.

1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،

کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،

زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.

2تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و

نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،

چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.

3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،

شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.

4بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،

لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،

با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.

5با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،

با گەلان لەبەر پێت بکەون.

6ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.

7تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،

بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت45‏:7 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.

8جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا45‏:8 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک سەباڕ، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.‏ و کاسیا45‏:8 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏ بۆندار بووە،

لە کۆشکی بە عاج45‏:8 عاج، دوو قۆچە گەورەکەی فیل، دەتاشرێن بۆ دروستکردنی پەیکەر و شتی دیکە بۆ ڕازاندنەوەی ناو ماڵ.‏ ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.

9لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،

شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە45‏:9 ڕەنگە وڵاتی یەمەن بێت، بە چاکی جۆری زێڕەکەی بەناوبانگ بووە.‏ لەلای دەستی ڕاستتە.

10ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،

گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.

11پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،

کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.

12دانیشتووانی شاری سور45‏:12 مەبەست لە دانیشتووانی شاری سورە، کە شارێکی فینیقی زۆر بەناوبانگ و زۆر کۆنە.‏ بە دیارییەوە دێن،

خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.

13کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،

جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.

14بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،

یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ45‏:14 تۆی پاشا.‏ دێنن.

15بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،

دێنە ناو کۆشکی پاشا.

16کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،

دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.

17یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،

بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.

Japanese Contemporary Bible

詩篇 45:1-17

45

1私の心は美しい思いであふれています。

さあ、うるわしい詩を王にささげましょう。

またたくまに物語をつづる詩人のように、

ことばがわき上がってくるのです。

2あなたはだれより美しい。

あなたのことばは優しさにあふれている。

あなたは永遠に神の祝福に包まれる人。

3力強い方よ、

威風堂々として、腰に剣を着けよ。

4威厳をまとい、勝ち進め。

真理と謙遜と正義のために、

恐るべきわざがなされるよう、粛清を推し進めよ。

5あなたの矢は鋭く、敵の胸に突き刺さる。

敵はあなたの目の前に倒れる。

6神の王座は永遠、神の笏は正義。

7真実を愛し、悪を憎むあなたに、

神は格別大きな喜びをお授けになった。

8あなたの服には

没薬、アロエ、シナモンの芳香がただよいます。

象牙をちりばめた宮殿では、

ここちよい音楽がかなでられています。

9諸王の娘があなたに仕える女たちに加わり、

王妃は、オフィル産の最高級の金の飾りを着け、

あなたのかたわらに立っています。

10-11「娘よ、私の忠告を聞きなさい。

遠い故国の父や母を思って悲しんではいけません。

あなたには王という夫があり、

王はあなたの美しさを喜んでおられます。

主人である王に、うやうやしく仕えなさい。

12当世で最も金回りのよいツロの人々が、

あなたの歓心を買おうと、

贈り物を山と積んで来るでしょう。」

13花嫁姿の王女は、金の糸で織った

美しい晴れ着をまとい、自室で控えています。

14侍女にかしずかれ、しずしずと王の前に出る、

その姿の美しいこと!

15王宮の門をくぐる行列は、

なんと楽しげで、うれしそうなのでしょう。

16「あなたから生まれる子どもは、

いつか父の跡を継いで王となり、世界を支配します。

17わたしはあなたの名を、のちの世までも輝かせます。

諸国民はいつまでも称賛してやまないでしょう。」