حزقیێل 14 – KSS & OL

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 14:1-23

حوکمی بتپەرستان

1چەند پیاوێک لە پیرەکانی ئیسرائیل هاتنە لام و لەبەردەمم دانیشتن. 2ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 3«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم پیاوانە لە دڵەوە بتپەرستی دەکەن و کۆسپی تاوانکارییان لەبەردەمی خۆیان داناوە، جا ئایا لەلایەن ئەوانەوە هیچ پرسێکم پێ بکرێت؟ 4لەبەر ئەوە قسەیان لەگەڵ بکە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرکەسێک لە بنەماڵەی ئیسرائیل لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەر ڕووی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە، ئەوا من کە یەزدانم بەگوێرەی دڵسۆزییە زۆرەکەی بۆ بتەکانی وەڵامی دەدەمەوە. 5وا دەکەم بۆ ئەوەی دڵی بنەماڵەی ئیسرائیل بەدەستبهێنمەوە، چونکە هەموویان لەبەر بتەکانیان لە من هەڵگەڕانەوە.“

6«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆبە بکەن! لە بتەکانتان بگەڕێنەوە و ڕووتان لە هەموو نەریتە قێزەونەکانتان وەربگێڕن.

7«”ئەگەر هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل یان لەو نامۆیانەی لە ئیسرائیلن لە من دووربکەوێتەوە و لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەردەمی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە هەتا پرس بە من بکات، من کە یەزدانم خۆم وەڵامی دەدەمەوە. 8ڕووی خۆم لەو کەسە وەردەگێڕم و دەیکەمە نیشانە و پەند. لەنێو گەلەکەم ڕیشەکێشی دەکەم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.

9«”ئەگەر پێغەمبەرەکە بە فریودراوی قسەیەکی کرد، من کە یەزدانم ئەو پێغەمبەرەم فریوداوە14‏:9 ‏لەبارەی فریودانەوە بڕوانە یەکەم پاشایان 22‏:19‏-28.‏ و دەستی بۆ درێژ دەکەم و لەنێو گەلەکەم دەیفەوتێنم. 10تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت، تاوانی پێغەمبەرەکەش وەک تاوانی داواکارەکە دەبێت. 11ئیتر جارێکی دیکە بنەماڵەی ئیسرائیل نە لە من گومڕا دەبن و نە گڵاو دەبن بەهۆی هەموو گوناهەکانیان، بەڵکو دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

دەربازبوون لە حوکمی یەزدان مەحاڵە

12ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 13«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەگەر هەر نەتەوەیەک دەرحەق بە من گوناه بکات، بەوەی ناپاکییەکم لەگەڵ بکات، منیش دەستم درێژ کردە سەری و نانیم بڕی و قاتوقڕیم ناردە سەری، مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد، 14هەرچەندە ئەم سێ پیاوەشی تێدابێت، نوح و دانیال و ئەیوب، ئەوان بە ڕاستودروستی تەنها خۆیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

15«ئەگەر گیانلەبەری دڕندە بەناو خاکی ئەو نەتەوەیەدا ڕەت بکەم و وەجاخکوێری بکەن و بەهۆی گیانلەبەرەکانەوە ببێتە چۆڵەوانی بەبێ ڕێبوار، 16بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لە ناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها فریای خۆیان دەکەون و خاکەکەش دەبێتە چۆڵەوانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

17«یان ئەگەر شمشێرم هێنایە سەر ئەو خاکە و فەرمووم: ”با شمشێر بەناو ئەم خاکەدا تێبپەڕێت،“ ئیتر مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد، 18بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لە ناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها خۆیان دەرباز دەکەن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

19«یان ئەگەر دەردم ناردە سەر ئەو خاکە و بە خوێن تووڕەیی خۆم لێی دەربڕی، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە، 20ئەگەر نوح و دانیال و ئەیوبیش لە ناوەڕاستی بوون، بە گیانی خۆم، ئەوان فریای کوڕ و کچێکیش ناکەون، بەڵکو بە ڕاستودروستییەکەیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

21«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی چەند زیاتر، کاتێک چوار حوکمە توندەکانم دەنێرمە سەر ئۆرشەلیم، شمشێر و قاتوقڕی و گیانلەبەری دڕندە و دەرد، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە. 22بەڵام هەندێکیان ماونەتەوە و دەربازبوون، کوڕان و کچان کە لە شارەکەوە دەردەهێنرێن. ئەوەتا بۆ لاتان دێنە دەرەوە و ئێوەش تەماشای ڕەفتار و کردەوەیان دەکەن و دڵنەوایی دەکرێن لەبەر ئەو بەڵایەی بەسەر ئۆرشەلیمم هێنا. 23کە ڕەفتار و کردەوەی خراپیان دەبینن، ئەوا دڵنەوایی خۆتان دەکەن، چونکە ئەو کاتە دەزانن کە من بەبێ هۆ هەموو ئەوانەم تێیدا نەکرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

O Livro

Ezequiel 14:1-23

A condenação dos idólatras

1Então alguns dos anciãos de Israel vieram e sentaram-se diante de mim. 2Esta foi a palavra que Deus me enviou para lhes transmitir: 3“Homem mortal, estas pessoas adoram ídolos nos seus corações e puseram tropeços de maldade diante de si mesmos. Iria eu permitir que se dirijam a mim? 4Diz-lhes assim: O Senhor Deus comunica-vos o seguinte: Eu, o Senhor, tratarei pessoalmente com cada indivíduo em Israel que adora ídolos. 5Agirei assim, a fim de reconquistar o coração de todos os israelitas, pois desprezaram-me em troca dos seus ídolos inúteis.

6Por isso, avisa-os de que o Senhor Deus diz: Arrependam-se e destruam os ídolos, deixem de os adorar no vosso íntimo! 7Eu, o Senhor, castigarei pessoalmente seja quem for, povo de Israel ou mesmo estrangeiro vivendo no vosso meio, que me rejeita, preferindo ídolos, e que depois ainda vem ter com um profeta para pedir ajuda e conselho. 8Pôr-me-ei contra ele e farei dele um terrível exemplo da minha punição, e ficarão a saber que eu sou o Senhor.

9Se algum dos falsos profetas vos trouxer uma mensagem, é mentira. A sua profecia não se cumprirá, eu serei contra esse pretenso profeta e destruí-lo-ei de entre o meu povo de Israel. 10Falsos profetas e hipócritas, gente má que diz querer as minhas palavras, o que não é verdade, todos esses serão punidos pelos seus pecados. 11E assim o povo de Israel aprenderá a não me abandonar, a não se poluir com o pecado, mas a ser meu povo e eu o seu Deus. Isto diz o Senhor Deus!”

Julgamento inevitável

12Veio ainda a mim a palavra do Senhor: 13“Homem mortal, quando o povo desta terra pecar contra mim, eu o esmagarei com o meu punho, tornarei inviável o seu abastecimento de víveres e enviarei a fome para que tudo destrua, gentes e animais. 14Se Noé, Daniel e Job aqui estivessem hoje, apenas eles se salvariam pela sua justiça; o resto de Israel seria liquidado, diz o Senhor Deus!

15Se eu mandasse a esta terra uma invasão de animais selvagens que a devastassem, tornando a terra como um deserto que ninguém atravessasse, por medo dessas feras; 16se esses três homens lá estivessem, o Senhor Deus garante que eles não poderiam livrar os seus próprios filhos e filhas; apenas esses três homens seriam salvos, mas tudo o resto seria assolado.

17Se trouxesse guerras contra a terra, se mandasse os exércitos inimigos para destruir tudo, 18mesmo que esses três homens se encontrassem aí no meio, o Senhor Deus garante que eles não poderiam livrar os seus próprios filhos e filhas, mas só eles três seriam salvos.

19E se derramasse a minha cólera, enviando epidemias e doenças à terra, e essas pragas matassem tanto gente como animais; 20ainda que Noé, Daniel e Job estivessem a viver ali, o Senhor Deus garante que só eles seriam poupados, por serem justos; nem filhos, nem filhas seriam poupados.

21O Senhor Deus acrescenta: Quatro grandes castigos se preparam contra Jerusalém, que destruirão toda a vida: a guerra, a fome, os animais ferozes e as pragas. 22Entretanto, haverá sobreviventes; se eles conseguirem vir até cá para se juntarem a vocês, deportados na Babilónia, verão com os vossos próprios olhos essas pessoas que foram tão más, e saberão que eu tinha razão em destruir Jerusalém. 23Concordarão, quando os virem, que não terá sido sem razão que tudo isto aconteceu a Israel, diz o Senhor Deus!”