حزقیێل 13 – KSS & OL

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 13:1-23

قوڕبەسەر پێغەمبەرە درۆزنەکان

1ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە لەسەر پێغەمبەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەخۆیانەوە پێشبینی دەکەن: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن! 3یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو پێغەمبەرە گێلانەی بەدوای ڕۆحی خۆیان کەوتوون و هیچیان نەبینیوە. 4ئەی ئیسرائیل، پێغەمبەرەکانتان وەک چەقەڵی ناو کەلاوەیان لێ هاتووە. 5سەرنەکەوتن کەلێنی دیوارێک بگرن، شوورایەکیشتان بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بنیاد نەنایەوە بۆ ئەوەی لە جەنگ بەرگریتان لێ بکات لە ڕۆژی یەزدان13‏:5 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏. 6ئەوانەی بینینیان بەتاڵ و فاڵگرتنەوەیان درۆ بوو، دەڵێن: ’سروشی یەزدانە‘ و هەرچەندەش یەزدان ئەوانی نەناردووە، کەچی چاوەڕێی هاتنەدی پێشبینییەکەیان بوون. 7ئایا بینینی بەتاڵتان بۆ ئاشکرا نەکرا و بە فاڵگرتنەوەی درۆ قسەتان نەکرد، کە دەڵێن: ’سروشی یەزدانە،‘ من قسەم نەکردووە؟

8«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە بە بەتاڵی قسەتان کرد و بینینەکانتان درۆ بوون، لەبەر ئەوە من لە دژی ئێوەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 9دەستیشم لە دژی ئەو پێغەمبەرانە دەبێت کە بینینەکانیان درۆ بوون، بینینیان بەتاڵە و فاڵگرتنەوەیان درۆیە. لەناو ئەنجومەنی گەلەکەم نابن و لەناو کتێبی بنەماڵەی ئیسرائیل ناویان نانووسرێت و ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.

10«”لەبەر ئەوەی گەلەکەی منیان گومڕا کرد، دەڵێن: ’ئاشتی!‘ ئاشتیش نییە، هەروەها لەبەر ئەوەی ئەو دیوارە لاوازەی خەڵکی بنیادی دەنێن، ئەوان بە گەچ سواخی دەدەن، 11بەوانە بڵێ کە بە گەچ سواخی دەدەن: ’دەکەوێت!‘ بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، ئەی تەرزە بەردینەکان ئێوەش دەبارن و بایەکی بەهێزیش کەلێنی تێدەکات. 12ئەوەتا کە دیوارەکە دەڕووخێت، ئایا پێتان ناڵێن: ’کوا ئەو گەچەی پێتان سواخ دابوو؟‘

13«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە تووڕەییمدا بە بایەکی بەهێز کەلێنی تێدەکەم، لە هەڵچوونم بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەردین دەنێرم بۆ لەناوبردنی. 14ئەو دیوارە دەڕووخێنم کە بە گەچ سواختان داوە، لەگەڵ زەوی تەختی دەکەم، بناغەکانی دەردەکەون. کاتێک دیوارەکە دەکەوێت، ئێوەش لەناویدا دەفەوتێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 15جا تووڕەیی خۆم دەڕێژم بەسەر دیوارەکە و ئەوانەی بە گەچ سواخیان داوە، پێتان دەڵێم: ’دیوارەکە و ئەوانەش کە بە گەچ سواخیان داوە نەماون، 16ئەو پێغەمبەرانەی ئیسرائیل کە پێشبینییان بۆ ئۆرشەلیم کرد و بینینی ئاشتییان ڕاگەیاند، هیچ ئاشتیش نەبوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.‘ “

17«ئێستاش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە کچانی گەلەکەت بکە، ئەوانەی لە خۆیانەوە پێشبینی دەکەن، پێشبینی لەسەر ئەوان بکە و 18بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو ژنانەی نوشتە لە شێوەی بازووبەند دەدورن بۆ مەچەکیان، نوشتە لە شێوەی سەرپۆش بۆ هەموو سەرێک دروستدەکەن، بۆ ڕاوکردنی گیانەکان. ئایا ئێوە دڵ و دەروونی گەلەکەم ڕاو دەکەن و خۆتان بە زیندووی دەهێڵنەوە؟ 19ئێوە لەلای گەلەکەم لەبەر مشتێک جۆ و هەندێک لەتە نان گڵاوم دەکەن. بە درۆکردنتان بۆ گەلەکەم کە گوێ لە درۆ دەگرن، ئێوە ئەو کەسانەی کە شایستەی مردن نەبوون کوشتووتانن و ئەوانەی شایستەی ژیان نەبوون بە زیندوویی هێشتووتتانەوە.

20«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی نوشتەکانی ئێوەم کە لەسەر شێوەی بازووبەندە، کە وەک باڵندە مرۆڤی پێ ڕاو دەکەن، لەسەر بازووتان دەیدڕێنم و ئەو مرۆڤانەی وەک باڵندە ڕاویان دەکەن بەڕەڵایان دەکەم. 21سەرپۆشەکانتان دەدڕێنم و فریای گەلەکەم دەکەوم لە دەستتان، لەمەودوا لەناو دەستتان نابن بۆ ڕاوکردنیان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 22لەبەر ئەوەی بە درۆ دڵی ڕاستودروستتان خەمبار کرد کە من خەمبارم نەکردبوو، هەروەها خراپەکارتان هاندا هەتا لە ڕێگا خراپەکانی نەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بژیێت، 23هەر بۆیە لەمەودوا بینینی بەتاڵیان بۆ ئاشکرا ناکرێت و چیتر فاڵ ناگرنەوە، فریای گەلەکەی خۆم دەکەوم لە دەستتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“»

O Livro

Ezequiel 13:1-23

A condenação dos profetas falsos

1Recebi esta mensagem da parte do Senhor: 2“Homem mortal, profetiza contra os falsos profetas de Israel que andam a inventar as suas próprias visões, clamando que têm mensagens minhas. Ouçam a palavra do Senhor. 3Ai dos profetas insensatos que proclamam mensagens inventadas e fabricam as suas próprias visões! 4Ó Israel, estes vossos falsos profetas valem tanto como raposas para vos ajudarem a construir uma muralha! 5Ó infelizes profetas, que fizeram vocês para fortalecer os muros de Israel contra os seus inimigos, fortalecendo Israel no dia do Senhor? 6Ao invés, mentem quando se põem a dizer: ‘A minha mensagem é de Deus!’ Deus não vos enviou e ainda têm o descaramento de esperar que ele cumpra as profecias que inventam. 7Não neguem que têm dito que receberam visões que afinal nunca viram e que têm dito: ‘Esta mensagem vem de Deus!’, quando a verdade é que nunca vos dirigi a minha palavra!

8Por isso, diz o Senhor Deus: Destruir-vos-ei por causa dessas falsas visões e mentiras. 9A minha mão virar-se-á contra vocês e serão expulsos da convivência dos líderes de Israel. Os vossos nomes serão apagados dos registos e nunca mais tornarão a ver a terra. Saberão assim que eu sou o Senhor Deus.

10Porque estes homens perversos enganam o meu povo, dizendo: ‘Deus mandará paz, enfim!’ Quando não é nada disso que está nos meus planos! É como se o meu povo estivesse a levantar um muro de lama seca e todos esses profetas se pusessem a elogiá-lo, rebocando-o com cal! 11Diz a esses maus construtores que o muro deles não poderá aguentar; uma forte pancada de chuva deitará tudo ao chão; uma grande saraivada e ventos tempestuosos deitarão tudo abaixo. 12E quando esses muros se desfizerem, o povo gritará e chorará: ‘Porque é que não nos avisaram que esta matéria não era boa? Porque é que ainda se puseram a rebocar tudo e a cobrir a nossa falha? Sim, podem ter a certeza que o muro cairá!’

13O Senhor Deus diz: Fá-lo-ei derrocar com uma tempestade de indignação, com um enorme dilúvio de ira, com saraivadas de cólera. 14Derrubarei a vossa parede caiada e será sobre vocês mesmos que ela cairá, esmagando-vos. E saberão que eu sou o Senhor. 15Então a minha cólera contra essa espécie de muralha será satisfeita. Quanto àqueles que a louvavam, direi: Muro e construtores, tudo se foi! 16Porque eram profetas mentirosos, clamando que Jerusalém terá paz, quando não há paz alguma, diz o Senhor Deus!

17Homem mortal, fala também contra as mulheres do teu povo, que se dizem profetisas. Denuncia-as 18e diz-lhes que o Senhor Deus lhes comunica o seguinte: Ai dessas mulheres que andam a destruir a alma do meu povo, tanto de velhos como de novos, atando-lhes adornos enfeitiçadores nos braços, fornecendo-lhes véus mágicos e vendendo-lhes indulgências! Até os auxílios que fornecem têm sempre em vista algum benefício pessoal! 19Por um punhado de cevada ou um bocado de pão irão afastar de mim o meu povo? Conduziram à morte aqueles que não estavam destinados a morrer! Por outro lado, prometeram a vida aos que não estavam destinados a viver, mentido ao meu povo que tão facilmente escuta a mentira!

20Portanto, assim diz o Senhor Deus: Esmagar-vos-ei, porque andam a ludibriar a alma do meu povo com vossas feitiçarias. Destruirei esses encantamentos e libertarei o meu povo como se fossem pássaros saindo duma gaiola. 21Rasgarei os véus mágicos e libertarei o meu povo da vossa influência; não mais serão vossas vítimas e saberão que eu sou o Senhor. 22As vossas mentiras desencorajaram os retos e eu não queria que isso acontecesse; por outro lado, encorajaram os ímpios, prometendo-lhes vida, ainda que continuem no seu pecado. 23Vocês não hão de mentir mais; não dirão mais ter tido visões que não tiveram, nem praticarão bruxarias, pois livrarei o meu povo das vossas mãos, destruindo-vos, e vocês saberão que eu sou o Senhor!”