ئەیوب 12 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 12:1-25

قسەی چوارەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«ڕاستە ئێوە گەلێکن،

بە مردنتان داناییش دەمرێت،

3بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە،

من لە ئێوە کەمتر نیم.

ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟

4«لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە،

بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم،

هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی!

5کەسێکی دڵنیا

گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات.

6چادری تێکدەران ئارامە و

ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن،

بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.

7«بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن،

هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛

8یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات،

ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن.

9کام لەمانە نازانێت کە

دەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟

10ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک و

ڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟

11ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە و

مەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟

12لە ڕیش سپیێتی دانایی و

لە تەمەن درێژیش تێگەیشتن.

13«دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە،

ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون.

14ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە،

ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە.

15ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت،

بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات.

16هێز و دانایی لەلای ئەوە،

چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون.

17ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات،

دادوەران تووشی شێتی دەکات.

18کۆتی پاشاکان دەکاتەوە و

ناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە.

19کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات و

پتەوەکان سەرەوژێر دەکات.

20ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات،

ژیری لە پیران دەستێنێتەوە.

21سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت و

پشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە.

22قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات و

سێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات.

23نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات،

نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات.

24مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە و

لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات.

25لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە،

وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

約伯記 12:1-25

約伯的回答

1約伯回答說:

2「你們真是什麼都懂的人啊,

你們死了,智慧也會消逝!

3但我也有心智,不比你們遜色。

你們說的,誰不知道?

4我這求告上帝並蒙祂應允的人竟成了朋友的笑柄,

我這公義純全的人竟成了笑柄。

5安逸的人心中藐視災禍,

常常藐視那些滑倒的人。

6強盜的帳篷太平,

冒犯上帝、手捧神像的人安穩。

7「你去問走獸,牠們會指教你;

問天上的飛禽,牠們會告訴你;

8向大地討教,大地會指教你,

或讓海中的魚為你闡明。

9牠們當中哪個不知這是耶和華所為?

10所有生靈都在祂手中,

世人的氣息也不例外。

11舌頭豈不品嚐食物,

耳朵豈不辨別話語?

12智慧與老人相伴,

知識與長者為伍。

13「上帝有智慧和權能,

謀略和知識屬於祂。

14祂拆毀的,無法重建;

祂囚禁的,無法獲釋。

15祂攔住水源,便有乾旱;

祂放開水源,大地被淹沒。

16祂充滿力量和智慧。

騙子和受騙者都在祂權下。

17祂使謀士赤身被擄,

使審判官愚拙不堪。

18祂除去君王的腰帶,

在他們腰間綁上囚索。

19祂使祭司赤身被擄,

祂推翻久握大權者。

20祂奪去智者的口才,

祂拿走長者的洞見。

21祂使權貴倍受羞辱,

祂除掉強者的權勢。

22祂揭露黑暗中的奧秘,

祂把幽暗帶入光明中。

23祂使列國興起又滅亡,

祂使列國擴張又崩潰。

24祂奪去世人首領的心智,

使他們在無路的荒野流浪。

25他們在無光的黑暗中摸索,

像醉漢般踉踉蹌蹌。