ئەفەسۆس 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئەفەسۆس 1:1-23

1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە،

بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:

2با نیعمەت1‏:2 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

بەرەکەتی ڕۆحی لە ڕێگەی یەکبوون لەگەڵ مەسیح

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا1‏:3 بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە. هەروەها بڕوانە ئایەتی 4‏، 6، 7، 9، 11، 13.‏ بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا1‏:3 شوێنەکانی ئاسمان: مەبەست لەو شوێنەیە کە خودا سەبارەت بە ژیانی ڕۆحیمان بڕیار دەدات. بڕوانە 1‏:20، 2‏:6، 3‏:10، 6‏:12.‏ بەرەکەتدار کردووە، 4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین. 5پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە1‏:5 لێرەدا زاراوەیەکی یاسایی لە دەقی یۆنانی هاتووە کە لەو سەردەمدا بەپێی دابونەریتی ڕۆمانییەکان مەبەست لە بەخشینی تەواوی مافی میراتگری نێرینە بووە.‏، 6ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین. 7ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، 8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، 10بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.

11خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، 12بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. 13هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. 14ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.

نوێژ بۆ ڕۆحی دانایی

15لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، 16بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. 17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. 18نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان تێبگەن، 19هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە 20کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، 21لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. 22خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، 23کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以弗所书 1:1-23

1我是奉上帝旨意做基督耶稣使徒的保罗,写信给以弗所忠于基督耶稣的众圣徒。

2愿我们的父上帝和主耶稣基督赐给你们恩典和平安!

基督徒的属灵恩福

3赞美我们主耶稣基督的父上帝!祂在基督里赐给了我们天上各样属灵的恩福。 4早在创造世界以前,祂已经在基督里拣选了我们,使我们在祂眼中成为圣洁无瑕的人。

5上帝因为爱我们,就按照祂自己美好的旨意,预定我们借着耶稣基督得到做祂儿女的名分。 6我们赞美祂奇妙无比的恩典,这恩典是上帝借着祂的爱子赐给我们的。 7我们借着祂爱子的血蒙救赎,过犯得到赦免,这都是出于祂的洪恩。 8上帝用各种智慧和聪明把这恩典丰丰富富地赐给我们, 9照着祂在基督里所定的美好计划叫我们知道祂旨意的奥秘, 10等所定的时候一到,叫天地万物一同归在基督的名下。

11我们也在基督里被拣选成为祂的子民。这都是按自己旨意行万事的上帝预先定下的计划, 12好让我们这些首先在基督里得到盼望的人都来颂赞祂的荣耀。

13你们听过真理之道,就是那使你们得救的福音,而且也信了基督。你们既然信祂,就领受了上帝应许赐下的圣灵为印记。 14圣灵是我们领受产业的担保,直到上帝的子民得到救赎,使祂的荣耀受到颂赞。

保罗的祷告

15我听到你们对主耶稣的信心和对众圣徒的爱心后, 16不断地为你们感谢上帝,祷告的时候常常提到你们。 17我求我们主耶稣基督的上帝——荣耀的父把赐智慧和启示的灵给你们,好使你们更深地认识祂。 18我也求上帝照亮你们心中的眼睛,使你们知道祂的呼召给你们带来了何等的盼望,祂应许赐给众圣徒的产业有何等丰富的荣耀, 19并且祂在我们这些信的人身上所运行的能力是何等浩大。 20上帝曾用这大能使基督从死里复活,使基督在天上坐在自己右边, 21远远超越今生永世所有执政的、掌权的、有能力的、做主宰的和一切的权势。 22祂又使万物降服在基督脚下,使基督为教会做万物的元首。 23教会是基督的身体,蕴涵着那无所不在、充满万物者的丰盛。