باری یەکتری هەڵبگرن
1خوشکان، برایان، ئەگەر کەسێک تووشی گوناهێک بوو، با ئێوەی ڕۆحانی کەسی ئاوا بە ڕۆح نەرمی ڕاست بکەنەوە. سەیری خۆشت بکە، نەوەک تۆش تاقی بکرێیتەوە. 2باری یەکتری هەڵبگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی. 3ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. 4بەڵام با هەریەکە کرداری خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوسا با تەنها شانازی بە خۆیەوە بکات، نەک بە کەسێکی دیکەوە، 5چونکە هەرکەسێک باری خۆی هەڵدەگرێت. 6ئەو کەسەی فێری وشەی خودا6:6 مەبەست لە کتێبی پیرۆزە. دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات.
7خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. 8ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. 9کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین. 10ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران.
بەدیهێنراوی نوێ
11سەیر بکەن، ئەو پیتانە کە بە دەستی خۆم نووسیومە چەندە گەورەن.6:11 نامەکە دەستنووسی یارمەتیدەرە و بەشی کۆتایی دەستنووسی پۆڵس خۆیەتی، بۆ سەلماندنی سەرچاوەی نامەکە.
12ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە. 13ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن. 14لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ دراوە، منیش بۆ جیهان، 15چونکە نە خەتەنەکردن سوودی هەیە و نە خەتەنەنەکردنیش، بەڵکو بەدیهێنراوی نوێ. 16با ئاشتی و بەزەیی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە ئەم یاسایە پەیڕەو دەکەن، بۆ گەلی ئیسرائیلی خوداش.
17ئیتر با کەس گرفتم بۆ دروستنەکات، چونکە نیشانەکانی عیسام لە لەشدا هەڵگرتووە.
18خوشکان و برایان، با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ ڕۆحتان بێت. ئامین.
互相扶持
1弟兄姊妹,如果有人不慎犯了罪,你们顺从圣灵的人就应该温柔地挽回他,同时也要小心,免得自己也受诱惑。 2你们要分担彼此的重担,这样就成全了基督的律法。 3如果一个一无是处的人自以为了不起,他是自欺。 4人人都应该省察自己的行为,即使觉得有可夸之处,自己知道就好了,不必在别人面前炫耀。 5因为人人都应该为自己的行为负责。
6在真道上受教的人应该把一切美好的东西分享给教导他的人。
7不要自欺,上帝是轻慢不得的。人种什么收什么。 8顺从罪恶的本性撒种的,必从罪恶的本性收取败坏的恶果;顺从圣灵撒种的,必从圣灵收取永生。 9我们行善不可灰心气馁,因为到时候必有收获。 10我们要把握机会为众人做善事,对待信徒更要如此。
最后的劝勉和祝福
11你们看,我亲手写给你们的字是多么大啊6:11 保罗可能有眼疾,故由别人代笔写信。他亲手写的部分字体较大。! 12那些勉强你们接受割礼的人只不过是做表面工夫,想讨好别人,避免为基督的十字架受迫害。 13那些接受割礼的人自己也不能遵行律法。他们要你们接受割礼,无非是想借着你们的肉体夸耀。 14至于我自己,我绝不夸耀别的,只夸耀我们主耶稣基督的十字架。因为对我来说,世上的一切都已经被钉在十字架上;对这世界来说,我已经被钉在十字架上。 15受不受割礼根本无关紧要,做一个新造的人才至关重要。
16愿上帝的平安和怜悯归给那些愿意按这原则生活的人,也归给上帝的以色列子民6:16 “也归给上帝的以色列子民”或译“即上帝的以色列子民”。。 17但愿从今以后,再也没有人来搅扰我了,因为我身上已经烙上了耶稣的印记。
18弟兄姊妹,愿我们主耶稣基督的恩典与你们同在。阿们!