ئیشایا 43 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 43:1-28

تاکە ڕزگارکەری ئیسرائیل

1ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،

بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب،

شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل:

«مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە،

بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.

2کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام،

بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن.

بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت،

بڵێسەش ناتسووتێنێت،

3چونکە من یەزدانم، خودای تۆم،

پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ.

میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ،

کوش و سەبا لە جێی تۆ.

4لەبەر ئەوەی تۆ بەنرخ بوویت لەلام،

سەنگین بوویت و من خۆشم ویستیت،

لە جێی تۆ خەڵکی دەدەم،

لە جیاتی گیانت نەتەوەکان.

5مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام.

لە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەکانت دەهێنم و

لە ڕۆژئاواوە کۆت دەکەمەوە.

6بە باکوور دەڵێم: ”بیاندەرێ!“ و

بە باشووریش: ”مەیانگرە!“

کوڕانم لە دوورەوە بهێنە و

کچانم لەوپەڕی زەوییەوە.

7هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن،

بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون،

شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»

8دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە،

کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.

9با هەموو نەتەوەکان پێکەوە کۆببنەوە،

با نەتەوەکان خڕ ببنەوە.

کێ لەوان ئەمە ڕادەگەیەنێت و

سەرەتاکانمان پێ دەڵێت؟

با شایەتەکانیان بهێننە پێش و ڕاستی پێشبینییەکانیان دەربخەن،

یان گوێیان لێ بێت و بڵێن: «ڕاستە.»

10یەزدان دەفەرموێت: «ئێوە شایەتی منن،

بەندەی هەڵبژاردەم،

بۆ ئەوەی بزانن و باوەڕم پێ بهێنن و

تێبگەن کە من ئەوم،

پێش من شێوەی هیچ خودایەک نەکێشراوە و

پاش منیش نابێت.

11منم، منم یەزدان،

لە من بەولاوە ڕزگارکەر نییە.

12من ئاشکرام کرد و ڕزگارم کرد و ڕامگەیاند،

منم، نەک خوداوەندێکی بێگانە لەنێوتاندا بێت.

ئێوە شایەتی منن کە من خودام.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

13«لەو ڕۆژەوە من ئەوم،

کەس لە دەستم دەرباز نابێت.

هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»

بەزەیی خودا و بێوەفایی ئیسرائیل

14یەزدان ئەوەی دەتانکڕێتەوە،

پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:

«لە پێناوی ئێوە دەنێرم بۆ بابل و

هەموو هەڵاتووەکانی بەدەردەنێم،

بابلییەکانیش بەو کەشتییانەی کە هاواری شادییان تێدا کردبوون.

15منم یەزدان، پیرۆزەکەتان،

بەدیهێنەری ئیسرائیل، پاشاکەتان.»

16یەزدان، ئەوەی لەناو دەریا ڕێگای داناوە،

لەناو ئاوە بەهێزەکان ڕێچکە،

17ئەوەی گالیسکە و ئەسپی دەرکرد،

سوپا و هێزی پێکەوە ڕاکێشا و هەڵنەستانەوە،

کپ بوون، وەک پڵیتەیەک کوژانەوە،

ئەو ئەمە دەفەرموێت:

18«باسی سەرەتاکان مەکەن،

لە دێرینەکان ڕامەمێنن.

19ئەوەتا من شتێکی نوێ دەکەم!

ئێستا سەرهەڵدەدات، ئایا نایزانن؟

لە چۆڵەوانی ڕێگا دادەنێم و

لە بیابان ڕووبارەکان.

20ئاژەڵە کێوییەکان شکۆمەندم دەکەن،

چەقەڵ و کوندەپەپوو،

چونکە ئاوم خستە چۆڵەوانییەوە،

ڕووبارەکان لە بیاباندا

بۆ ئاودانی گەلەکەم، هەڵبژاردەکەم،

21ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوە

باسی ستایشم دەکەن.

22«بەڵام نزاتان بۆ نەکردم، ئەی یاقوب،

لە پێناوی من کۆششتان نەکرد، ئەی ئیسرائیل.

23بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا،

بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم.

بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت،

بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت.

24بە زیوەکەت قامیشی بۆنخۆشت بۆ نەکڕیم،

بە پیوی قوربانییە سەربڕدراوەکانت تێرت نەکردم،

بەڵکو بە گوناهەکانت بارگرانت کردم،

بە تاوانەکانت ماندووت کردم.

25«منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە،

لە پێناو خۆم،

گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.

26بەبیرم بخەرەوە،

با پێکەوە بکەوینە دادگاییکردن،

بە بەڵگە بێتاوانییەکەت بسەلمێنە.

27باوکی یەکەمت گوناهی کرد و

پەیوەندی ڕێکخەرانت لێم یاخی بوون.

28لەبەر ئەوە میرانی پیرۆزگا گڵاو دەکەم و

یاقوب دەدەمە قڕکردن43‏:28 قڕکردن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏ و

ئیسرائیلیش بۆ جنێوپێدان.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 43:1-28

以色列的唯一救主

1雅各啊,以色列啊,创造你、使你成形的耶和华说:

“不要害怕,我已经救赎了你;

我点名呼召了你,你属于我。

2你穿越洪涛,我必与你同在;

你渡过江河,必不会被水淹没;

你在火中走过,必不会被烧伤,

火焰不会烧到你身上。

3因为我是你的上帝耶和华,

以色列的圣者,是你的救主。

我用埃及作你的赎价,

使古实西巴代替你。

4我珍视你,看重你,深爱你,

所以我用他人代替你,

用列邦交换你的生命。

5不要害怕,因为我与你同在,

我必从东方、从西方召集你和你的儿女。

6我要对北方说,‘交出来!’

对南方说,‘不要扣留!’

要从远方把我的儿子们带来,

从地极把我的女儿们领回。

7所有属于我的人都要回来,

他们是我为自己的荣耀而创造的。

8“要把那些有眼看不见、

有耳听不见的人带出来。

9让万国聚集,列邦会合。

他们的神明中谁曾启示这事?

谁曾预言所发生的事?

他们可以找证人来证实,

好叫听见的人都说这是真的。

10耶和华说:

以色列人啊,你们是我的证人,

我拣选你们做我的仆人,

要叫你们认识我,相信我,

明白我是耶和华,

在我以前没有上帝,

在我以后也没有。

11唯有我是耶和华,

除我以外没有别的救主。

12我曾启示,我曾拯救,

我曾宣告。

你们中间没有别的神明。

我是上帝,你们是我的证人。’

这是耶和华说的。

13‘我从太初就是上帝。

无人能逃脱我的手。

谁能阻挠我行事呢?’”

14你们的救赎主耶和华——以色列的圣者说:

“为了你们的缘故,

我必派大军进攻巴比伦

使迦勒底人坐着他们引以为荣的船逃亡。

15我是你们的圣者耶和华,

以色列的创造主,

是你们的君王。”

16耶和华曾在汹涌的大海中开辟道路。

17祂使埃及的战车、马匹、军兵、

勇士倾巢而出,

一同倒下,不再起来,

像熄灭的灯火一样灭没。

18耶和华说:

“不要想念过去,

不要留恋往事。

19看啊,我要行一件新事,

这事现在就要发生,

难道你们没有察觉吗?

我要在旷野辟道路,

在沙漠开江河。

20旷野的走兽必尊崇我,

其中有豺狼和鸵鸟,

因为我使旷野有甘泉,

使沙漠有江河,

供我拣选的子民饮用。

21他们是我为自己所造的子民,

他们要颂扬我。

22雅各啊,你却没有求告我;

以色列啊,你竟然厌烦我。

23你没有带来作燔祭的羊,

也没有用祭物来尊崇我。

我没有让你因祭物而受累,

也没有让你因香料而烦扰。

24你并没有花钱买菖蒲献给我,

也没有用祭物的脂肪满足我,

反而使我因你的罪恶而受累,

因你的过犯而烦扰。

25“我,是我为自己的缘故,

除去你的过犯,忘掉你的罪恶。

26你可以提醒我,你我可以理论,

你可以提出理由证明自己的清白。

27你的始祖犯了罪,

你的首领也背叛了我。

28所以我要使你圣殿的祭司受辱,

使雅各遭毁灭,

使以色列被辱骂。