ئیشایا 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 3:1-26

دادوەری لەگەڵ ئۆرشەلیم و یەهودا

1ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،

یەزدانی سوپاسالار،

بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت

پاڵپشتی و پشتگیری،

هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،

2پاڵەوان و جەنگاوەر،

دادوەر و پێغەمبەر،

فاڵگرەوە و پیر،

3سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،

ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.

4مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،

منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.

5گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،

هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.

مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،

چروکیش لە سەنگین.

6پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێت

لە ماڵی باوکی و دەڵێت:

«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان و

ئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»

7بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:

«نابم بە چارەساز،

نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.

مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»

8ئۆرشەلیم شکست دەخوات و

یەهوداش دەکەوێت،

چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،

بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.

9دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،

وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،

نایشارنەوە.

قوڕبەسەریان،

چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!

10بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن

چونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.

11قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،

چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.

12منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن و

ژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.

گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن و

لە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.

13یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،

هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.

14یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،

لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:

«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،

تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.

15ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن و

ڕووی هەژاران دەهاڕن؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.

16یەزدان دەفەرموێت:

«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،

گەردنیان دەرخستووە و

بە چاوبازییەوە دەڕۆن،

بە لارولەنجەوە دەڕۆن

بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.

17لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،

یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»

18لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە، 19گوارە و بازن و پەچە، 20سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە، 21ئەنگوستیلە و خەزێم، 22جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و 23ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.

24جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن و

لە جێی کەمەربەند، گوریس و

لە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە و

لە جێی بەرگی گرانبەها گوش3‏:24 ڕیشاڵێکی ڕووەکییە کە لەو سەردەمە بەرگی ماتەمی لێ دروستدەکرا.‏ لەبەر دەکەن،

نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.

25پیاوەکانتان بە شمشێر و

پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.

26جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،

بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 3:1-26

对耶路撒冷和犹大的审判

1主——万军之耶和华要从耶路撒冷犹大拿去众人倚靠的一切:粮食、水、

2英雄、战士、审判官、先知、

占卜者、长老、

3五十夫长、显贵、谋士、巧匠和巫师。

4主必使少儿做他们的首领,

让孩童治理他们。

5百姓将彼此欺凌,

邻居互相争斗,

少年目无尊长,

卑贱者欺尊犯上。

6那时,人会拉住一位同族的弟兄说:

“你至少还有件像样的衣服,

你就做我们的首领吧,

这废墟之地就交给你了!”

7但那人必高声说:

“我救不了你们。

我家中无衣无食,

不要让我做首领。”

8耶路撒冷必崩溃,

犹大必败落,

因为他们的言行冒犯耶和华,

蔑视荣耀的主。

9他们的表情显出他们心术不正,

他们跟所多玛人一样对自己的罪恶津津乐道,

毫不隐瞒。

他们必大祸临头,自招毁灭。

10要告诉义人:他们有福了,

必得善报。

11恶人有祸了!他们必大祸临头,

受到报应。

12耶和华说:“我的子民啊!

孩童欺压你们,

妇女管辖你们。

你们的首领领你们入迷途,

带你们走歧路。”

13耶和华准备就绪,

要审判祂的子民。

14祂必审问祂子民中的长老和首领,对他们说:

“你们毁坏了我的葡萄园——我的子民,

家里堆满了从穷人那里掠夺的东西。

15你们为何压榨我的子民,

虐待贫穷人?”

这是主——万军之耶和华说的。

16耶和华又说:

锡安的女子狂傲,

昂首走路,卖弄媚眼,

俏步徐行,脚镯叮当。

17所以,我要使她们头上长疮,

露出头皮。”

18到那日,主必拿去她们美丽的脚镯、发饰、项链、 19耳环、手镯、面纱、 20头饰、脚链、彩带、香盒、护身符、 21戒指、鼻环、 22礼服、外袍、披肩、钱包、 23镜子、内衣、头巾和围巾。

24她们的香气将变成臭味,

腰带将变成绳子,

美发将变成秃头,

华服将变成麻衣,

美丽的容颜将布满羞辱的烙印。

25城中的男子将丧身刀下,

勇士将战死沙场。

26锡安的城门必悲伤、哀哭,

锡安必空空地坐在地上。