耶利米書 19 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 19:1-15

瓦瓶的比喻

1耶和華對我說: 2「你去向陶匠買一個瓦瓶,帶著百姓和祭司中的一些首領到哈珥西19·2 哈珥西」意思是「碎陶片」。城門旁的欣嫩子谷,在那裡宣告我的話。 3你要說,『猶大王和耶路撒冷的居民啊,你們要聽耶和華的話!以色列的上帝——萬軍之耶和華說,看啊,我要在這裡降下災禍,聽見這消息的人都必耳鳴。 4因為他們背棄了我,玷污了這地方。他們向自己、自己的祖先及猶大君王都不認識的神明燒香,使這地方流滿了無辜人的血。 5他們為巴力建邱壇,燒死自己的兒子作燔祭獻給巴力。我從未吩咐他們這樣做,連提都沒提過,連想都沒想過。 6因此,看啊,時候將到,這地方不再叫陀斐特欣嫩子谷,要叫殺戮谷。這是耶和華說的。 7我要在這地方挫敗猶大人和耶路撒冷居民的計謀,使他們喪身在敵人刀下,死在仇敵手中,屍體成為飛鳥和野獸的食物。 8我必摧毀這城,使它令人驚懼、嗤笑,它的滿目瘡痍必令路人驚懼、嗤笑。 9我必使他們在敵人的圍困之下陷入絕境,吃兒女和親友的肉。』

10耶利米啊,你要在同去的人面前打碎瓦瓶, 11然後告訴他們萬軍之耶和華說,『我要把這百姓和這城打得粉碎,正如人打碎瓦瓶一樣,再也不能修復。人們要在陀斐特埋死人,直到無處可埋。 12我必這樣懲罰這城和其中的居民,使這城像陀斐特一樣。這是耶和華說的。 13耶路撒冷的房屋和猶大君王的宮殿將被玷污,像陀斐特一樣,因為他們在房頂向天上的萬象燒香,向別的神明奠酒。』」

14耶利米奉耶和華之命到陀斐特說預言回來後,站在耶和華殿的院子中對百姓說: 15以色列的上帝——萬軍之耶和華說,『看啊,我要把我說過的災禍降在這城及其周圍的村莊,因為他們頑固不化,不肯聽我的話。』」

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 19:1-15

1یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ لای گۆزەکەر، گۆزەیەکی گڵ بکڕە. هەندێک لە پیرانی گەل و کاهینی پیر ببە، 2بڕۆ دەرەوە بۆ دۆڵی بەن‌هینۆم کە لەلای داڵانی دەروازەی زبڵدانە19‏:2 شوێنی فڕێدانی پارچە گۆزەی شکاو بووە.‏، لەوێ ئەو پەیامە جاڕبدە کە پێتی دەڵێم. 3بڵێ: ”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە. 4لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام، ئەم شوێنەیان پیس کرد و تێیدا بخووریان بۆ خوداوەندەکانی دیکە سووتاند کە نەیان دەناسین، نە خۆیان و نە باوباپیرانیان و نە پاشایانی یەهودا، ئەم شوێنەیان پڕکرد لە خوێنی بێتاوانان. 5نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، تاکو کوڕەکانیان بە ئاگر بسووتێنن و بیکەنە قوربانی سووتاندن بۆ بەعل، کە من نە فەرمانم پێکردبوو و نە فەرمووبووم و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو. 6لەبەر ئەوە ئاگاداربن، سەردەمێک دێت، چیتر ئەم شوێنە پێی ناگوترێت تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو پێی دەگوترێت دۆڵی کوشتن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

7«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی. 8ئەم شارە وێران دەکەم و دەیکەمە جێگای تانە و تەشەری خەڵک، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. 9وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“

10«ئینجا گۆزەکە لەبەرچاوی ئەو پیاوانە بشکێنە کە لەگەڵتدان، 11پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ئاوا ئەم گەلە و ئەم شارە دەشکێنم، وەک چۆن دەفرە گۆزەکە کە نەتوانرێت جارێکی دیکە چاک بکرێتەوە. لە تۆفەت دەنێژرێن، هەتا ئەوەی جێی ناشتن نەمێنێت.“ 12یەزدان دەفەرموێت: ”ئاوا لەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەکەم، ئەم شارە وەک تۆفەت لێ دەکەم. 13جا ماڵەکانی ئۆرشەلیم و کۆشکەکانی پاشایانی یەهودا وەک شوێنی تۆفەت گڵاو دەبن، هەموو ئەو ماڵانەی لە سەربانەکانیان بخووریان سووتاند بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ خوداوەندەکانی دیکە پێشکەش کرد.“»

14ئینجا یەرمیا لە تۆفەت هاتەوە کە یەزدان بۆ پێشبینیکردن ناردبوویە ئەوێ، لە حەوشەکەی پەرستگای یەزدان ڕاوەستا و بە هەموو گەلی گوت: 15«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”گوێ بگرن! من هەموو ئەو بەڵایە بەسەر ئەم شارە و بەسەر هەموو گوندەکانی دەوروبەریدا دەهێنم، ئەوەی سەبارەت بەو فەرمووم، چونکە کەللەڕەقییان کرد و گوێیان لە قسەی من نەگرت.“»