耶利米書 20 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 20:1-18

耶利米受迫害

1音麥的兒子巴施戶珥祭司在耶和華的殿中做總管。他聽見耶利米預言這些事, 2便下令毆打耶利米先知,把他囚禁在耶和華殿的便雅憫上門處。 3第二天,他釋放了耶利米耶利米對他說:「耶和華不再叫你巴施戶珥,要叫你瑪歌珥·米撒畢20·3 瑪歌珥·米撒畢」意思是「四面有恐怖」。4因為耶和華說,『我要使你和你的朋友都驚慌失措,讓你親眼看見你的朋友死在敵人刀下;我要把猶大人都交在巴比倫王手中,使他們或被殺或被擄到巴比倫5我要把這城裡所有的財富、出產、珍寶,甚至猶大列王的寶物都交給敵人,帶到巴比倫作戰利品。 6巴施戶珥、你所有的家人以及聽你說假預言的朋友都要被擄到巴比倫,死在那裡,葬在那裡。』」

耶利米的抱怨

7耶和華啊,

你欺騙我,我被你騙了。

你制伏我,勝過我。

如今,我成了人們終日嘲笑、戲弄的對象。

8我每次說預言,都大聲疾呼:

「暴力和毀滅要來了!」

我因傳講耶和華的話而終日遭受侮辱和譏笑。

9有時我打算不再提起耶和華,

不再奉祂的名宣講,

但祂的話如一團火在我心中燃燒,

憋在我骨頭裡,

我無法忍住不說。

10我聽見許多人竊竊私語:

「看那個說『四面有恐怖』的人,

我們告發他!告發他!」

我的好友都盼著我滅亡,說:

「或許他會受騙,

那樣我們便能打倒他,

一泄心頭之恨。」

11但耶和華與我同在,

祂像勇猛的戰士。

迫害我的人必一敗塗地,

羞愧難當,留下永遠的恥辱。

12考驗義人、洞悉人心的萬軍之耶和華啊,

求你讓我看見你報應他們,

因為我已向你稟明冤情。

13你們要歌頌耶和華!

要讚美耶和華!

因為祂從惡人手中救出窮人。

14願我出生的那天受咒詛!

願我母親生我的那天不蒙祝福!

15願那告訴我父親喜得貴子、

使他歡喜的人受咒詛!

16願那人像被耶和華無情毀滅的城!

願他早晨聽見哀鳴,

中午聽見戰爭的呐喊,

17因為他沒有把我殺死在母腹中,

沒有使母腹成為我的墳墓,

讓我永遠留在裡面。

18為什麼我要從母胎出來,

經歷患難和痛苦,

在羞辱中度過一生呢?

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 20:1-18

یەرمیا و پەشحوری کاهین

1کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد، 2لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە. 3بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ20‏:3 واتا (مایەی ترس و تۆقین لە هەموو لایەکەوە).‏، 4چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر. 5هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل. 6تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“»

سکاڵانامەی یەرمیا

7ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام،

تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی.

بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن،

هەموو گاڵتەم پێ دەکەن.

8هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم،

جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم،

چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام،

گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ.

9بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم،

ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،»

جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت،

وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم،

بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و

ناتوانم بێدەنگ بم.

10گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە:

«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!

خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!»

هەموو هاوڕێیەکانم

چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن:

«بەڵکو فریوبخوات،

ئینجا دەرەقەتی دێین و

تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.»

11بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە،

لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن،

سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن،

شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت.

12ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و

ناخ و دڵ دەپشکنیت،

با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،

چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.

13گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن!

ستایشی یەزدان بکەن!

چونکە هەژار ڕزگار دەکات

لە دەستی بەدکاران.

14نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم!

با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو!

15نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم،

زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی:

«کوڕێکت بوو!»

16با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت

کە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد.

با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت،

نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ،

17چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم،

جا دایکم دەبوو بە گۆڕم و

سکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو.

18بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟

ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟

ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟