约伯记 32 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 32:1-22

以利户的回答

1三人见约伯自以为义,便不再回答他。 2那时,族的布西巴拉迦的儿子以利户约伯很恼火,因为约伯自以为义,不承认上帝的公义。 3他对约伯的三个朋友也很恼火,因为他们说约伯有罪,却无法回答约伯的质问32:3 因为他们说约伯有罪,却无法回答约伯的质问”有古卷作“因为他们无法回答约伯的质问,因而置上帝于不公”。4由于不及他们年长,以利户便等他们说完才向约伯发言。 5他见三人无法回答约伯,很恼火, 6就说:

“我年纪轻,你们是长辈,

所以我畏惧,不敢陈明观点。

7我想,前辈当先发言,

长者当传授智慧。

8但只有人里面的灵——

全能者的气息赐人悟性。

9长者不一定有智慧,

年老不一定明白是非。

10因此,请听我说,

我也要陈明观点。

11看啊,我一直等候你们发言,

倾听你们的理论,

等你们斟词酌句。

12我仔细聆听,

发现你们无人能驳倒约伯

无人能答复他。

13你们不要说,‘我们找到了智慧,

使他折服的是上帝而非人。’

14约伯没有与我辩论,

我也不会用你们的理论答复他。

15“他们惊慌失措,无言以对,

再也说不出话来。

16难道他们不说话,站在那里无言以对,

我就要等下去吗?

17我也要作出答复,

陈明我的观点。

18因为我心里积满了话,

我里面的灵催促我说出来。

19我里面像盛满了酒,却没有出口,

又如将要破裂的新酒袋。

20我要一吐为快,

我要开口答复。

21我不看人的情面,

也不奉承人。

22我不善奉承,

否则,造物主会很快把我除掉。

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 32:1-22

ئەلیهو

1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی. 2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد. 3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد. 4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون. 5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.

6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:

«من تەمەنم کەمە و

ئێوەش پیرن؛

لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام

بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم.

7گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و

با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“

8بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،

ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت.

9تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و

تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن.

10«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛

منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم.

11ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،

گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛

هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە

12لێتان وردبوومەوە.

بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و

وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە.

13لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛

با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“

14ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و

منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە.

15«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛

قسەیان لێ داماڵرا.

16ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،

کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟

17ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛

منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم،

18چونکە پڕم لە قسەکردن و

ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛

19ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،

وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت.

20قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛

لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە.

21لایەنگری کەس ناکەم و

مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛

22چونکە زمانلووسی نازانم

جارێ دروستکەرەکەم نامبات.