申命记 31 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 31:1-30

立约书亚做摩西的接班人

1摩西继续对以色列人说: 2“我已经一百二十岁了,无法再继续带领你们,耶和华曾说我不得过约旦河。 3你们的上帝耶和华要亲自带领你们过河,在你们面前消灭那里的各族,使你们占领他们的土地。约书亚将做你们的首领,正如耶和华所言。 4耶和华要毁灭那里的各族,像毁灭亚摩利二王西宏及其国家一样。 5耶和华要把他们交给你们,你们要照我的一切吩咐处置他们。 6你们要刚强勇敢,不要怕他们,因为你们的上帝耶和华与你们同在,祂不会撇下你们,也不会离弃你们。”

7摩西约书亚叫来,当着全体以色列人的面对他说:“你要刚强勇敢!因为你要带领百姓进入耶和华起誓赐给他们祖先的土地,把土地分给他们。 8耶和华必带领你,与你同在。祂不会撇下你,也不会离弃你。不要害怕,也不要沮丧。”

每七年当众宣读律法一次

9摩西把这律法写好,交给抬耶和华约柜的利未祭司和以色列的众长老。 10摩西吩咐他们说:“每逢免除债务的第七年的住棚节, 11所有以色列人到你们的上帝耶和华选定的地方朝见祂时,你们要当众大声宣读这律法。 12要招聚所有男女、孩童以及住在你们中间的外族人,让他们聆听这律法,学习敬畏你们的上帝耶和华,谨遵律法上的一切话。 13这样,他们那些还不知道这律法的孩子便有机会听到律法,在你们将要占领的约旦河对岸的土地上,学习终生敬畏你们的上帝耶和华。”

上帝对摩西和约书亚的指示

14耶和华对摩西说:“你快要离世了。叫约书亚与你一起到会幕,我要委派他。”摩西约书亚就去了会幕。 15有云柱停在会幕入口的上方,耶和华在云柱中向他们显现。

16耶和华对摩西说:“你快要与祖先同眠了。这些百姓将很快在要占领的土地上与外族人的神明苟合,背弃我,违背我与他们所立的约。 17那时,我要向他们发怒,离弃他们,掩面不理他们。他们将被吞灭,遭遇许多祸患和灾难,以致他们会说,‘这些祸患临到我们岂不是因为上帝不在我们中间了吗?’ 18那时,我必掩面不理他们,因为他们祭拜别的神明,行为邪恶。

19“现在,你要写一首歌,教导以色列人,让他们背诵,作为我指控他们的证据。 20因为当我把他们带到我起誓应许他们祖先的奶蜜之乡后,当他们在那里吃饱喝足后,就会嫌弃我,违背我与他们所立的约,去供奉别的神明。 21当许多祸患和灾难临到他们的时候,这首歌就要成为指控他们的证据,因为这首歌要在他们的子孙中世代流传。虽然我还没有带领他们进入我起誓应许之地,我已经知道他们的心思意念。” 22当天,摩西就写下这首歌,传授给以色列人。

23耶和华嘱咐的儿子约书亚:“你要刚强勇敢,因为你要带领以色列人进入我起誓应许他们的土地,我必与你同在。”

24摩西把这律法都写在书上以后, 25就吩咐抬耶和华约柜的利未人: 26“把这律法书放在你们的上帝耶和华的约柜旁,作为指控你们的证据。 27我知道你们悖逆、顽固不化,我还活在你们中间的时候,你们尚且背叛上帝,何况我死后呢? 28把你们各支派的长老和首领招聚来,我要把这些话告诉他们,叫天地作证来指控他们。 29我知道,我死后你们会彻底堕落,偏离我吩咐你们行的道,做耶和华视为恶的事,惹祂发怒,将来祸患必临到你们。”

30然后,摩西把这首诗歌读给以色列全体会众听。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 31:1-30

یەشوع جێگەی موسا دەگرێتەوە

1جا موسا چوو بەم وشانە لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل قسەی کرد و 2پێی گوتن: «ئێستا من تەمەنم سەد و بیست ساڵە، ئیتر ناتوانم ڕابەرایەتیتان بکەم و یەزدانیش پێی فەرمووم: ”لەم ڕووباری ئوردونە مەپەڕەوە.“ 3یەزدانی پەروەردگارتان لەپێشتانەوە دەپەڕێتەوە، خۆی ئەو نەتەوانە لەپێشتانەوە لەناودەبات و ئێوەش دەبنە میراتگریان. یەشوع لەپێشتانەوە دەپەڕێتەوە وەک یەزدان فەرمووی. 4هەروەها یەزدان چی بە سیحۆن و عۆگ و بە خاکەکەیان کرد، دوو پاشاکەی ئەمۆرییەکان، کە لەناوی بردن ئاواش بەوان دەکات. 5جا کاتێک یەزدان ئەوانی خستە دەستتان بەگوێرەی هەموو ئەو فەرمانانەی فەرمانم پێتان کرد، ئاوایان لێ دەکەن. 6بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.»

7جا موسا یەشوعی بانگکرد و لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل پێی گوت: «بەهێز و ئازابە، چونکە تۆ لەگەڵ ئەم گەلە دەچیتە ناو ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانیان خوارد کە بیانداتێ و تۆش بۆیانی دابەش دەکەیت وەک میراتیان، 8یەزدانیش خۆی لەپێشتەوە دەڕوات، ئەو لەگەڵت دەبێت، هەرگیز پشتگوێت ناخات و وازت لێ ناهێنێ، مەترسە و ورە بەرمەدە.»

خوێندنەوەی تەورات

9ئینجا موسا ئەم فێرکردنەی نووسی و دایە دەستی کاهینەکان، کە نەوەی لێڤین و هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدانن، لەگەڵ هەموو پیرانی ئیسرائیل. 10موسا فەرمانیشی پێکردن و گوتی: «هەر حەوت ساڵ جارێک، لە ساڵی لێخۆشبوونی قەرزەکان31‏:10 بەتاڵکردنەوەی قەرزەکان: بڕوانە 15‏:1‏-10.‏، لە جەژنی کەپرەشینەدا31‏:10 جەژنی کەپرەشینە: بڕوانە 16‏:13‏-17، لێڤییەکان23‏:33‏-43، سەرژمێری 29‏:12‏-38.‏، 11کاتێک هەموو ئیسرائیل دێن هەتا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارت دەربکەون لەو شوێنەی کە هەڵیدەبژێرێت، لە بەرامبەر هەموو ئیسرائیلدا ئەم فێرکردنە بە دەنگێکی بەرز دەخوێنیتەوە کە گوێیان لێ بێت. 12گەل کۆبکەنەوە، پیاو و ئافرەت و منداڵ و ئەو نامۆیانەش کە لە شارۆچکەکانتانە بۆ ئەوەی گوێ بگرن و فێر بن لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن و هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە پەیڕەو بکەن و کاری پێ بکەن. 13هەروەها نەوەکانیشتان کە ئەم فێرکردنەیان نەزانیوە، دەبێت گوێی لێ بگرن و فێر ببن کەوا لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن، بە درێژایی ئەو ڕۆژانەی لەسەر ئەو زەوییە دەژین کە ئێوە لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»

پێشبینی یاخیبوونی ئیسرائیل

14یەزدان بە موسای فەرموو: «وا تەمەنت لە مردن نزیک بووەتەوە، یەشوع بانگ بکە و لەناو چادری چاوپێکەوتن بوەستن بۆ ئەوەی ئەرکی پێ بسپێرم.» ئیتر موسا و یەشوع چوون و لەناو چادری چاوپێکەوتن ڕاوەستان.

15ئینجا یەزدان لە ستوونی هەورێک دەرکەوت و ستوونی هەورەکە لە دەروازەی چادرەکە وەستا. 16یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەوەتا تۆ لەگەڵ باوباپیرانت سەردەنێیتەوە، جا ئەم گەلە هەڵدەستن و لەشفرۆشی31‏:16 بە واتای لەشفرۆشی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتا لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت بەرامبەر بە ژنەکەی.‏ لەگەڵ خوداوەندە بێگانەکانی ئەو خاکە دەکەن کە دەچنە ناوی و وازم لێ دەهێنن و ئەو پەیمانەم دەشکێنن کە لەگەڵیان بەستوومە. 17ئیتر لەو ڕۆژەدا تووڕەییم بەسەریاندا گڕ دەگرێت و وازیان لێ دەهێنم و ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە و دەبنە نێچیر و تووشی زۆر ناخۆشی و بەڵا دەبن، هەتا ئەوەی لەو ڕۆژەدا دەڵێن: ”ئایا لەبەر ئەوە تووشی ئەو بەڵایانە بووین چونکە خودا لەگەڵمان نییە؟“ 18منیش لەو ڕۆژەدا ڕووی خۆم دەشارمەوە لەبەر هەموو ئەو خراپەیەی کە کردیان و کە دوای خودای دیکە کەوتن.

19«ئێستاش ئەم سروودە بۆ خۆتان بنووسن و نەوەی ئیسرائیلیشی پێ فێر بکەن، بیخەنە دەمیانەوە هەتا بۆ من ببێتە شایەت بەسەر نەوەی ئیسرائیلەوە، 20چونکە من دەیانبەمە ناو ئەو خاکەی سوێندم بۆ باوباپیرانیان خوارد، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، جا دەخۆن و تێر دەبن و قەڵەو دەبن و ئینجا دوای خودای دیکە دەکەون و دەیپەرستن و پشتم لێ دەکەن و پەیمانەکەم دەشکێنن. 21جا کاتێک تووشی بەڵا و ناخۆشی دەبن، ئەم سروودە وەک شایەت وەڵامیان دەداتەوە، چونکە لە دەمی نەوەکەیان لەبیر ناکرێت، من دەزانم ئەوان ئەمڕۆ بیر لە چی دەکەنەوە، بەر لەوەی بیانبەمە ناو ئەو خاکەوە وەک سوێندم بۆ خواردن.» 22جا موسا لەو ڕۆژەدا ئەم سروودەی نووسی و نەوەی ئیسرائیلیشی پێ فێرکرد.

23ئینجا یەزدان فەرمانی بە یەشوعی کوڕی نون کرد و فەرمووی: «بەهێزبە و ئازابە، چونکە تۆ نەوەی ئیسرائیل دەبەیتە ناو ئەو خاکەی لەسەری سوێندم بۆیان خوارد و منیش لەگەڵت دەبم.»

24لەدوای ئەوەی موسا بە تەواوی لە نووسینی وشەکانی ئەم فێرکردنە بووەوە لە پەڕتووکێک، 25فەرمانی بە لێڤییەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان کرد و گوتی: 26«ئەم پەڕتووکەی تەورات ببەن و لەتەنیشت سندوقی پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان دایبنێن، هەتا وەک شایەتی بەسەرتانەوە لەوێ بێت، 27چونکە من یاخیبوون و کەللەڕەقیتان دەزانم. من وا هێشتا زیندووم و ئەمڕۆ لەگەڵتانم، ئێوە بەو شێوەیە بەربەرەکانێی یەزدان دەکەن، ئەی باشە لەدوای مردنم چی دەکەن؟! 28هەموو پیرانی هۆزەکان و کوێخاکانتانم بۆ کۆبکەنەوە، هەتا ئەم وشانەیان بەگوێدا بدەم، ئاسمان و زەوی بکەم بە شایەت بەسەریانەوە، 29چونکە دەزانم ئێوە دوای مردنم بە تەواوی گەندەڵ دەبن و لەو ڕێگایە لادەدەن کە فەرمانم پێ کردوون. لە ڕۆژانی ئاییندە تووشی خراپە دەبن، چونکە لە بەرامبەر یەزدان خراپە دەکەن، بەو بتانە پەستی دەکەن کە بەدەستی خۆتان دروستی دەکەن.»

سروودەکەی موسا

30جا موسا تەواوی وشەکانی ئەم سروودەی خستە بەر گوێی هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل: