申命记 23 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 23:1-25

会众的资格

1“凡睪丸受损或被阉割的,不可加入耶和华的会众。

2“私生子及其十代以内的子孙都不可加入耶和华的会众。

3亚扪人或摩押人及其十代以内的子孙都不可加入耶和华的会众。 4因为在你们离开埃及的途中,他们没有用水和食物款待你们,还雇用美索不达米亚毗夺人——比珥的儿子巴兰咒诅你们。 5但你们的上帝耶和华不听巴兰的话,反而把咒诅变为祝福,因为祂爱你们。 6你们一生一世永不可为他们谋求平安和好处。

7“不可憎恶以东人,因为他们是你们的弟兄;也不可憎恶埃及人,因为你们曾经在埃及寄居。 8他们的第三代子孙可以加入耶和华的会众。

保持军营圣洁的条例

9“你们出兵征战时,一定要远离恶事。 10如果有人因梦遗而不洁净,他就要离开营地住在营外。 11傍晚他要沐浴,日落才可以回营。 12要在营外指定一个地方作方便之处。 13你们每人都要有一把铲子,便溺时要挖个洞,事后要掩埋。 14因为你们的上帝耶和华常在营中巡视,要保护你们,击败你们的仇敌。军营必须保持圣洁,免得祂在你们中间看到任何污秽之事,便离开你们。

其他条例

15“如果有奴隶逃到你们那里避难,不可把逃亡的奴隶送交他们的主人。 16要让他们在你们当中选择他们喜欢的城邑与你们同住,不可压迫他们。

17“任何以色列人,不论男女,都不可做庙妓。 18不可把男女庙妓的收入带到你们上帝耶和华的殿还愿,因为你们的上帝耶和华憎恶他们。

19“你们借给同胞钱、粮食或其他任何东西,都不可收取利息。 20你们可以向外族人收取利息,但不可向同胞收取。这样,在你们将要占领的土地上,你们的上帝耶和华必使你们凡事蒙福。

21“如果你们向你们的上帝耶和华许愿,不可迟迟不还愿,因为你们的上帝耶和华必追讨许愿不还的罪。 22如果你们不许愿,反倒无罪; 23但如果你们亲口许了愿,一定要向你们的上帝耶和华信守诺言。

24“如果你们进了邻居的葡萄园,可以随意吃,但不可把葡萄放在篮子里带走。 25如果你们进了邻居的麦田,可以用手摘麦穗,但不可用镰刀割麦子。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 23:1-25

دەرکردن لە کۆمەڵی یەزدانەوە

1نابێت خەساو یان قۆڕ یان کەسێک ئەندامی نێرینەی بڕابێتەوە بێتە ناو کۆمەڵی یەزدان.

2نابێت زۆڵ بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، هەتا نەوەی دەیەم کەسی نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدان.

3هەرگیز نابێت عەمۆنی یان مۆئابی بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، تەنانەت لە نەوەی دەیەمیش کەس نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، 4چونکە کاتێک ئێوە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە ڕێگا بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لێ نەکردن، هەروەها لەبەر ئەوەی بەلعامی کوڕی بەعۆری خەڵکی پەتوری میسۆپۆتامیایان23‏:4 میسۆپۆتامیا: عیبری (ئارامی دوو ڕووبار) بە واتای وڵاتی ئارام کە دەکەوێتە نێوان دجلە و فورات. بڕوانە سەرژمێری 22‏:5‏.‏ لە دژی ئێوە بەکرێ گرت هەتا نەفرەتتان لێ بکات. 5بەڵام یەزدانی پەروەردگارتان نەیویست گوێ لە بەلعام بگرێت، جا لە پێناوی ئێوە یەزدانی پەروەردگارتان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشیویستوون. 6بە درێژایی ژیانتان هەرگیز پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ مەبەستن.

7ڕقت لە هیچ ئەدۆمییەک نەبێتەوە، چونکە براتە، ڕقت لە هیچ میسرییەک نەبێتەوە، چونکە لە خاکی ئەو نامۆ بوویت، 8ئەو منداڵانەی لەوان لەدایک دەبن لە نەوەی سێیەمەوە دێنە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە.

گڵاوی لە ئۆردوگادا

9کاتێک لە دژی دوژمنەکانتان ئۆردوگا دادەمەزرێنن، لە هەموو شتێکی گڵاو خۆتان بەدوور بگرن. 10ئەگەر پیاوێکتان تێدابوو، گڵاو بوو لەبەر ئەوەی بە شەو تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا دەچێتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و ناگەڕێتەوە ناو ئۆردوگاکە. 11دەمەو ئێوارە بە ئاو خۆی دەشوات و لە ئاوابوونی خۆر دێتەوە ناو ئۆردوگاکە.

12دەبێت شوێنێکیشتان هەبێت لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ پیساییکردن، 13لەگەڵ شتومەکەکەشتان خاکەنازێکتان هەبێت، بۆ ئەوەی چاڵی پێ هەڵبکەنن بۆ پیساییکردن و پاشان پیساییەکەتان داپۆشن. 14لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەناو ئۆردوگاکەتان هاتوچۆ دەکات بۆ ئەوەی فریاتان بکەوێت و دوژمنەکانتان بەدەستەوە بدات، جا با ئۆردوگاکەتان پیرۆز بێت نەوەک شتێکی پیستان تێدا ببینێت و ڕووتان لێ وەربگێڕێت.

فێرکردن بۆ وریابوونەوەی ویژدان

15ئەگەر کۆیلەیەک پەنای بۆتان هێنا، مەیدەنەوە دەست گەورەکەی، 16لەلای ئێوە نیشتەجێ دەبێت لەنێوتاندا لەو شوێنەی هەڵیدەبژێرێت لە یەکێک لە شارۆچکەکانتان، لە هەرکوێ پێی خۆشە و ستەمی لێ مەکەن.

17کچانی ئیسرائیل بۆیان نییە ببنە لەشفرۆشی نزرگەکان و کوڕانی ئیسرائیلیش بۆیان نییە هەمان ئەم کارە بکەن23‏:17 بەپێی بیروباوەڕی ئایینی کەنعانی جووتبوون لەگەڵ ئافرەت یان پیاوی لەشفرۆش لە نزرگە، دەبێتە مایەی بەپیت بوونی کێڵگەکان و ئاژەڵەکان. هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل ئەم بیروباوەڕی کەنعانییان پەیڕەو کرد. بڕوانە یەکەم پاشایان 14‏:24 و هۆشەع 4‏:14 و ئامۆس 2‏:7‏.‏. 18کرێی لەشفرۆشیی ژنان و پیاوان مەخەنە ناو ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان لە نەزرکردن، چونکە ئەم کارە لەلای یەزدانی پەروەردگارتان قێزەونە.

19قەرز بە سوو بە براکەت مەدە، نە سووی زیو و نە سووی خۆراک و نە سووی هەر شتێک کە بە سوو بە قەرز دەدرێت. 20دەتوانیت قەرز بە سوو بدەیتە بێگانە، بەڵام قەرز بە سوو مەدە براکەت، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتدارت بکات لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەیت لەو خاکەی دەچیتە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگریت.

21ئەگەر نەزرێکت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد بەجێهێنانی دوا مەخە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لێت داوا دەکات، جا بەسەرتەوە دەبێتە گوناه. 22بەڵام ئەگەر نەزرت نەکرد ئەوا گوناه نییە بەسەرتەوە. 23ئەوەی لە دەمت هاتە دەرەوە بیپارێزە و بیکە، چونکە ئازادانە بە دەمی خۆت نەزرت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد.

24ئەگەر چوویتە ناو ڕەزەمێوی دراوسێکەت پڕ بە حەزی دڵت ترێ بخۆ هەتا تێر دەبیت، بەڵام هیچ مەکە ناو توورەکەکەتەوە. 25ئەگەر چوویتە ناو دەغڵی دراوسێکەت دەتوانیت بە دەستت گوڵەگەنم لێ بکەیتەوە، بەڵام داس لە دەغڵی دراوسێکەت بەرز مەکەرەوە.