申命记 24 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 24:1-22

关于婚姻的条例

1“如果有人娶妻后,发觉妻子行为不检,因而嫌弃她,他可以写休书给她,让她离开夫家。 2她离开后,可以自由再婚。 3如果她的后夫也嫌弃她,写休书给她,让她离开夫家,或者后夫死了, 4前夫不可再娶这已被玷污的女子,因为那是耶和华所憎恶的。你们切不可把这种罪恶带到你们的上帝耶和华将要赐给你们的土地上。

体恤人情

5“不可叫新婚的人从军出征或办理公务。他可以留在家里一年,使新婚的妻子快乐。

6“不可拿别人的磨或磨的上盘作抵押品,因为这等于拿他们的生命作抵押。

7“如果有人绑架自己的同胞,奴役他或卖掉他,必须处死绑架者,除掉你们中间的罪恶。

8“遇到麻风病,你们要谨遵利未祭司的指示。你们要谨遵我对他们的吩咐。 9要记住你们离开埃及后,你们的上帝耶和华在米利暗身上的作为。

10“如果你们借贷给同胞,不可走进他家里索取抵押物; 11要站在外面,等他把抵押物拿出来。 12如果他是穷人,用自己的外袍作抵押,你们不可把他的外袍留到第二天, 13要在当天日落之前还给他,好让他盖着外袍睡觉。他会因此祝福你们,你们的上帝耶和华也会将此视为你们的义行。

14“不可欺压穷苦的雇工,不论他们是你们的同胞,还是住在你们城中的外族人。 15你们要在每天日落前付给他们工钱,因为他们穷苦,靠工钱维生;否则他们向耶和华控诉你们,你们就有罪了。

16“不可因孩子犯罪而处死父亲,也不可因父亲犯罪而处死孩子。各人要自负罪责。

17“你们要公正地对待寄居者和孤儿,不可拿寡妇的衣物作抵押。 18要记住,你们曾在埃及做过奴隶,你们的上帝耶和华拯救了你们。所以,我吩咐你们这样行。

19“如果你们在田间收割庄稼时忘了一捆,不可回去取,要留给孤儿寡妇和寄居者。这样,你们的上帝耶和华必使你们凡事蒙福。 20你们打橄榄时,打过一次后不可再打,要把剩下的留给孤儿寡妇和寄居者。 21你们摘葡萄时,摘过一次后不可再摘,要把剩下的留给孤儿寡妇和寄居者。 22要记住,你们曾在埃及做过奴隶。所以,我吩咐你们这样行。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 24:1-22

هاوسەرگیری و کاروباری کۆمەڵایەتی

1ئەگەر پیاوێک ژنێکی هێنا و پەسەند نەبوو لەبەرچاوی، چونکە بێ ئابڕووییەکی تێدا بینی و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی، لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، 2ئەویش کە لە ماڵەکەی چووە دەرەوە، بووە ژنی پیاوێکی دیکە، 3جا ئەگەر پیاوەکەی دووەم ڕقی لێی بووەوە و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی و لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، یان ئەگەر پیاوەکەی دووەم کە هێنابووی مرد، 4ئەوا مێردەکەی یەکەمی کە تەڵاقی دابوو ناتوانێت بیهێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ژنی دوای ئەوەی گڵاو بووە. ئەوە شتێکی قێزەونە لەلای یەزدان، جا گوناه مەهێنە سەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بە میرات دەتداتێ.

5ئەگەر پیاوێک ژنی هێنا ئەوا هەتا ساڵێک بۆ سەربازی ناچێت و هیچ لێپرسراویەتییەکی لەسەر شان نابێت، ئەو ساڵە لە ماڵەکەی ئازاد دەبێت و ژنەکەی دڵخۆش دەکات.

6نابێت کەس دەستاڕ، تەنانەت بەرداشێکی بکاتە بارمتە، چونکە سەرچاوەی بژێوییە.

7ئەگەر پیاوێک لە کاتی ڕفاندنی یەکێک لە براکانی لە نەوەی ئیسرائیل بگیردرێت و وەک کۆیلە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرد یان فرۆشتی، ئەوا کابرای ڕفێنەر دەبێت بمرێت، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.

8لە کاتی نەخۆشی گولی24‏:8 گولی: لە زمانی عیبری بە واتای گەڕوگولی و چەند نەخۆشییەکی دیکەی پێست دێت.‏ زۆر ئاگاداربن و بەگوێرەی هەموو ئەوەی کاهینە لێڤییەکان فێرتان دەکەن ئاوا بکەن، ئەوەی من فەرمانم بەوان کردووە ئێوە بیکەن. 9لە یادتان بێت یەزدانی پەروەردگارتان لە ڕێگا چی بە مریەم کرد، پاش ئەوەی لە میسر هاتنە دەرەوە.

10ئەگەر قەرزت بە دراوسێکەت دا، مەچۆ ماڵەکەی هەتا شتێکی ماڵەکەی بکەیتە بارمتە24‏:10 لێرەدا مەبەست لە وەرگرتنی جل و بەرگ بووە بە بارمتە. بڕوانە ئایەتی 13.‏، 11لە دەرەوە دەوەستیت و ئەو پیاوەی قەرزی پێدەدەیت بارمتەکەت بۆ دەهێنێتە دەرەوە. 12ئەگەر کابرا هەژار بوو با بارمتەکە بۆ شەو لەلات نەمێنێتەوە، 13لەگەڵ ئاوابوونی خۆر بارمتەکەی بۆ بگەڕێنەوە هەتا لەناو جلوبەرگەکەی بنووێت و داوای بەرەکەتت بۆ بکات و بۆت ببێتە کارێکی ڕاست لەلای یەزدانی پەروەردگارت.

14ستەم لە کرێگرتەیەکی هەژار و نەدار مەکە، کە لە براکانت بێت یان لەو نامۆیانەی لە یەکێک لە شارۆچکەکانی خاکەکەتن. 15لە ڕۆژی خۆی کرێیەکەی دەدەیتێ، پێش ئاوابوونی خۆر، چونکە هەژارە و بۆ ئەمە خۆی هەڵگرتووە، نەوەک لەسەر تۆ هاوار بۆ یەزدان بکات، جا دەبێت بە گوناه بەسەرتەوە.

16باوک لە جیاتی کوڕ ناکوژرێت و کوڕ لە جیاتی باوک ناکوژرێت، هەر یەکێک لەسەر گوناهی خۆی دەکوژرێت.

17نامۆ و هەتیو لە دادپەروەری بێبەش مەکە، جلوبەرگی بێوەژن مەکە بارمتە، 18لە یادت نەچێت کە تۆش لە میسر کۆیلە بوویت و یەزدانی پەروەردگارت لەوێ تۆی کڕییەوە، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت.

19کاتێک لە کێڵگەکەت خەریکی دروێنەکردنیت و دەسکێکت لە کێڵگە لەبیر چوو، مەگەڕێوە بۆ ئەوەی بیبەیتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت، تاکو یەزدانی پەروەردگارت لە هەموو کاری دەستت بەرەکەتدارت بکات. 20لە کاتی ڕاتەکاندنی دار زەیتوونەکەت، بەدوای ئەوانەدا مەچووەوە کە لە لقەکاندا ماوەتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت. 21کاتێک ترێی ڕەزە مێوەکەت دەڕنیت، پاشماوەکەی هەڵمەگرەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت. 22لە یادت نەچێت تۆش لە خاکی میسر کۆیلە بوویت، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت.