以西结书 40 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以西结书 40:1-49

新圣殿的异象

1在我们被掳的第二十五年,就是耶路撒冷沦陷的第十四年一月十日,耶和华的灵降在我身上。 2在异象中上帝把我带到以色列的一座高山上,山的南面仿佛有一座城。 3祂把我带到那里。城的入口站着一个面色如铜的人,手中拿着一条麻绳和一根量竿。 4那人对我说:“人子啊,你要留心用眼看,专心用耳听,注意我指示你的一切,因为我带你来这里正是为了要指示你。你要把所见到的一切告诉以色列人。”

外院的门

5我看见殿的四周有墙,那人拿了一根三米长的量竿测量这墙,量出墙厚一竿,高一竿。

6然后,他带我到殿的东门,走上石阶,来到门口。他量了门洞,宽一竿。 7门内有守卫室,长度和宽度都是一竿。室与室之间相距二点二米,通往圣殿的内门洞宽一竿, 8通往圣殿的门廊宽度也是一竿, 9连墙柱在内共四点二米宽,墙柱宽一点零五米。 10东门内共有六间守卫室,每边三间,大小面积都是一样,两边的墙尺寸也相同。 11通道尽头有一道门廊,宽五米,长六点五米。 12两边守卫室前面的矮墙高五十厘米,守卫室都是三米宽的正方形。 13他又量门廊的宽度,即这边守卫室的屋顶到对面守卫室的屋顶,是十二点五米。 14他从门口的墙量到外院的墙柱,是三十米。 15由门口到通道尽头的内廊共二十五米, 16守卫室、墙柱上和门廊周围都有格子窗,墙柱上刻着棕树。

外院

17他带我到外院,外院靠墙的四周是铺石地,上面共有三十间厢房。 18铺石地在门口的两边,比内院低,宽度与入口的长度一样。 19他从外院的内门口量到内院的门口,距离是五十米。

北门

20他又量了外院的北门, 21通道两边各有三间守卫室,墙和廊子长度和宽度跟东门一样,分别是二十五米和十二点五米。 22它的窗户、门廊、墙柱上雕刻的棕树都和东门的尺寸相同。登上七级石阶便到达门口,通道的尽头是门廊。 23内院的北门与外院的北门相对,正如它的东门和外院的东门相对,门与门之间的距离是五十米。

南门

24他又带我到南门,量了墙柱和门廊,都与其他门的尺寸相同, 25通道与门廊四周的窗户也和其他的门一样,通道长二十五米,宽十二点五米。 26登上七级石阶便到门廊,两边的墙柱也同样刻着棕树。 27内院也有南门,与外院南门之间的距离是五十米。

内院的门

28他带我从南门走进内院,量了南门,跟其他门的尺寸一样。 29守卫室、墙柱和门廊都和其他的尺寸一样,通道与门廊四周有窗户,通道长二十五米,宽十二点五米。 30内院周围的门廊都是长十二点五米,宽二点五米。 31这些门廊靠外院,两边的墙柱刻着棕树,上去的石阶共有八级。

32他又带我从东门进入内院,量了东门,跟其他门的尺寸一样, 33守卫室、墙柱、门廊和其他门的尺寸一样,通道与门廊的四周也有窗户,通道长二十五米,宽十二点五米。 34门廊靠外院,两边的墙柱刻着棕树,那里的石阶共有八级。

35他又带我到北门,量了北门,跟其他门的尺寸一样。 36守卫室、墙柱、门廊和其他门的尺寸一样,通道长二十五米,宽十二点五米,四周有窗户。 37门廊靠外院,两边的墙柱刻着棕树,那里的石阶共有八级。

厢房

38门口的墙柱旁边有一个房间,供祭司洗燔祭牲。 39门廊两边各有两张用来屠宰燔祭牲、赎罪祭牲和赎过祭牲的桌子。 40内院北门的两边各有两张桌子, 41即里外各有四张桌子,共八张,供祭司屠宰祭牲之用。 42另有四张用石头凿成的桌子用来预备燔祭牲,屠宰燔祭牲及其他祭牲的器具都放在桌上。桌子长宽各七十五厘米,高五十厘米。 43廊内四周挂着七点五厘米长的双钩。桌上放着祭肉。

44在内院有歌乐手用的厢房,一间向南,在北门旁,一间向北,在南门旁。 45他对我说:“向南的厢房是给殿内供职的祭司用的, 46向北的厢房是给坛前供职的祭司用的。他们都是撒督的子孙,利未的后裔,在耶和华面前专职事奉。” 47他量了殿前的院子,是五十米宽的正方形,祭坛在殿的前面。

圣殿

48他带我来到殿前通往圣所的门廊,量了两旁的墙柱,各二点五米宽,门两边的墙一点五米厚, 49门廊长十米,宽四点九米。上门廊靠近墙柱的石级两旁各有一根柱子。

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 40:1-49

چواردەوری پەرستگایەکی نوێ

1لە ساڵی بیست و پێنجەمی ڕاپێچکردنمان، لە سەرەتای ساڵ، لە دەی مانگی یەکی ساڵی چواردەیەم لەپاش لێدانی شارەکە،40‏:1 بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و هەشتی مانگی چواری ساڵی 573ی پێش زایین.‏ لە هەمان ڕۆژ ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و بۆ ئەوێی بردم. 2خودا لە چەند بینینێکیدا منی هێنایە خاکی ئیسرائیل و لەسەر کێوێکی زۆر بڵند داینام، لەلای باشوورەوە چەند تەلارێک لە شێوەی شارێکدا بوو. 3کاتێک منی هێنایە ئەوێ، ئەوەتا پیاوێک دیمەنی وەک بڕۆنز وابوو، پەتێکی کەتان و قامیشێکی پێوانەی بە دەستەوە بوو، لەبەر دەروازەکە وەستابوو. 4پیاوەکە پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوەکانت سەیر بکە و بە گوێیەکانت ببیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو ئەوەی پیشانی تۆی دەدەم، چونکە لەبەر ئەوەی پیشانت بدرێت تۆ بۆ ئێرە هێنراویت. هەموو ئەوەی دەیبینیت بە بنەماڵەی ئیسرائیلی ڕابگەیەنە.»

دەروازەی ڕۆژهەڵات هەتا خانەکانی دەرەوە

5شوورایەکم بینی کە دەوری تەواوی پەرستگاکەی دابوو. قامیشێکی پێوانەش کە درێژییەکەی شەش باڵی درێژ40‏:5 دوو پێوانە هەبووە بۆ باڵ، باڵی ئاسایی کە دوو بست و نیو بووە، واتا نیو مەتر، باڵی درێژ کە باڵێک و چوار پەنجە بووە، واتا 0,6 مەتر. لە بەشەکانی 40‏–48 (باڵ) مەبەستی لە باڵی درێژە.‏ بوو کە هەر باڵێک، باڵێک و چوار پەنجە بوو. جا ئەستوورایی شووراکەی پێوا کە یەک قامیش بوو و بەرزاییەکەشی یەک قامیش.

6ئینجا هاتە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. بەسەر پێپلیکانەکانیدا سەرکەوت و بەردەروازەکەی پێوا، درێژییەکەی یەک قامیش بوو. 7قوژبنەکانی پاسەوانیش یەک قامیش درێژی بوو، یەک قامیشیش پانی، ئەستوورایی دیواری نێوان قوژبنەکانیش پێنج باڵ بوو. بەردەروازەکەش لەلای هەیوانی دەروازەکە و لە ژوورەوە یەک قامیش بوو.

8ئینجا هەیوانی دەروازەکەی پێوا، 9درێژییەکەی هەشت باڵ بوو، ئەستوورایی هەر دینگەیەکیشی دوو باڵ بوو، هەیوانی دەروازەکەش ڕووەو پەرستگاکە بوو.

10قوژبنەکانی دەروازەی لای ڕۆژهەڵاتیش، لە هەر لایەک سێ قوژبن هەبوون، هەرسێکیان هەمان پێوانە بوون. ڕووبەری دیوارەکانی نێوانیشیان لە هەر لایەک وەک یەک بوون. 11ئینجا پانی داڵانی دەروازەکەی پێوا، دە باڵ بوو، درێژایی دەروازەکەش سێزدە باڵ بوو. 12لێواری بەردەم قوژبنەکانیش لە هەر لایەک یەک باڵ بوو، قوژبنەکانیش درێژی و پانییەکەی شەش باڵ بوون. 13ئینجا دەروازەکەی پێوا، لە بنمێچی قوژبنێکەوە بۆ بنمێچی قوژبنەکەی بەرامبەری. دووری لەنێوان دەلاقەی دیواری پشتی قوژبن و دەلاقەکەی بەرامبەری بیست و پێنج باڵ بوو. 14ڕووبەری ناوبڕەکانیشی هەتا هەیوانی بەرامبەر حەوشەی دەروازەکەی پێوا، درێژایی شەست باڵ بوو. 15دووری نێوان داڵانی دەروازەکە و کۆتایی هەیوانەکەی پەنجا باڵ بوو. 16ڕووی ناوەوەی ستارەی سەر قوژبن و ناوبڕە و هەیوانەکەش دەلاقەدار بوو، ڕووی ناوبڕەکانیش نەخشی دار خورما هەبوو.

خانەکانی دەرەوە

17ئینجا منی هێنایە خانەکانی دەرەوە. بینیم چەند ژوورێک و شۆستەیەک بە چواردەوری حەوشەکەدا دروستکرابوون. بە درێژایی شۆستەکە سی ژوور هەبوو. 18شۆستەکە لەلای دەروازەکان بوو، بەرامبەر بە درێژایی دەروازەکانیش شۆستەکەی خوارەوە بوو. 19ئینجا ئەو دوورییەی پێوا، کە لەنێوان دیوی ناوەوەی دەروازەکەی خوارەوە و دیوی دەرەوەی حەوشەکەی ناوەوە بوو، سەد باڵ بوو بەلای ڕۆژهەڵات و بەلای باکوور.

دەروازەی ڕووەو باکوور

20ئینجا درێژی و پانی دەروازەکەی ڕووەو باکووری پێوا، کە دەروازەیەک بوو بۆ خانەکانی دەرەوە. 21قوژبنەکانیشی لە هەر لایەک سێ بوون، ناوبڕەکان و هەیوانەکەشی وەک پێوانەی دەروازەکەی یەکەم بوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی بیست و پێنج باڵ بوو. 22دەلاقەکانی و هەیوانەکەی و نەخشە دار خورماکەی هەمان پێوانەی ئەو دەروازەیە بوو کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو. بە حەوت پایە بۆی سەردەکەوتن و هەیوانەکەشی بەرامبەریان بوو. 23دەروازەی حەوشەکەی ناوەوەش بەرامبەر دەروازەی باکوور بوو، هەروەک دەروازەی ڕۆژهەڵات، لە دەروازەیەکەوە بۆ دەروازەیەک پێوای، سەد باڵ بوو.

دەروازەی ڕووەو باشوور

24ئینجا منی بەرەو باشوور برد. بینیم دەروازەیەکی ڕووەو باشوور هەبوو، دینگەکان و هەیوانەکەی پێوا، هەمان پێوانە بوون. 25دەروازەکەش دەلاقەی تێدابوو، هەیوانەکەشی وەک ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری هەبوو. درێژی پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 26پێپلیکانەکەشی حەوت پایە بوو، هەیوانەکەشی لەبەردەمی بوو، لە هەردوو لای دەروازەکە لە هەردوو ڕووی ناوبڕەکان نەخشی دار خورما هەبوون. 27حەوشەکەی ناوەوەش دەروازەیەکی بەرەو باشوور هەبوو، لە دەروازەوە بۆ دەروازە ڕووەو باشوور پێوای، سەد باڵ بوو.

دەروازەی حەوشەکەی ناوەوە

28ئینجا لە دەروازەکەی باشوورەوە منی هێنایە حەوشەکەی ناوەوە. دەروازەکەی باشووری پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکەی بوو. 29قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانەی ئەوانەی دیکە بوون. لە دەروازەکە و لە هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریدا هەبوون. درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 30لە هەر سێ لاوە هەیوانەکان بیست و پێنج باڵ درێژایی و پێنج باڵ پانی بوون. 31هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما هەبوون، پێپلیکانەکەشی لەسەر هەشت پایە بوون.

32ئینجا منی هێنایە ناو حەوشەکەی ناوەوە بەرەو ڕۆژهەڵات. دەروازەکەی پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 33قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانەی ئەوانەی دیکە بوون. لە دەروازەکە و لە هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریدا هەبوون. درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 34هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما لە هەردوو لای هەبوون، بە هەشت پایە بۆی سەردەکەوت.

35ئینجا منی هێنایە دەروازەکەی باکوور و پێوای، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 36قوژبن و ناوبڕەکانی و هەیوانەکەی و ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری بوون، درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ بوو، پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 37هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما لە هەردوو لای هەبوون، بە هەشت پایە بۆی سەردەکەوت.

ژوورەکانی ئامادەکردنی قوربانی

38لەلای هەیوانی هەر دەروازەیەکی ناوەوە ژوورێک و داڵانێک40‏:38 مەبەستی لە (مدخل)ی عەرەبییە.‏ هەبوو، لەوێ قوربانی سووتاندنیان دەشوشت. 39لە هەیوانی دەروازەکەش دوو مێز لە هەر لایەکی هەبوون، بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان لەسەریان سەرببڕدرێن. 40لە دیوی دەرەوەی هەیوانی دەروازەکە، لە نزیکی پێپلیکانەکەی لای داڵانی دەروازەی باکوور، لە هەر لەلایەکی پێپلیکانەکە دوو مێز هەبوون. 41چوار مێز لێرە و چوار مێز لەوێ لەلای دەروازەکە، هەشت مێز قوربانییان لەسەر سەردەبڕان. 42چوار مێزی دیکەش بۆ قوربانی سووتاندنەکان هەبوون لە بەردی تاشراو بوون، درێژییەکەیان باڵ و نیوێک و پانییەکەشیان باڵ و نیوێک بوون، بەرزاییەکەشیان یەک باڵ بوو. ئەو کەرەستانەی لەسەر دادەنرا کە قوربانی سووتاندن و قوربانی دیکەیان پێ سەردەبڕی. 43قولاپەکانیش چوار پەنجە بوون، لە دیوی ناوەوە بە چواردەوریدا قاییم کرابوون، مێزەکانیش بۆ گۆشتی قوربانییەکان بوون.

ژوورەکانی کاهینانی بەرپرس

44لە حەوشەکەی ناوەوە، لە دەرەوەی دەروازەکەی، دوو ژوور هەبوون، یەکێکیان لەلای دەروازەکەی باکوور، ڕووی لە باشوور بوو. ئەوەی دیکە لەلای دەروازەکەی باشوور، ڕووی لە باکوور بوو. 45پێی فەرمووم: «ئەو ژوورەی ڕووی لە باشوورە هی کاهینەکانە، کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی پەرستگا. 46ئەو ژوورەش کە ڕووی لە باکوورە هی ئەو کاهینانەیە کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی قوربانگا. ئەوان نەوەی سادۆقن، کە لەنێو نەوەی لێڤی تەنها ئەوان بۆیان هەیە لە یەزدان نزیک ببنەوە بۆ خزمەتکردنی.»

47پاشان حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگای پێوا، درێژی سەد باڵ و پانیشی سەد باڵ بوو، چوارگۆشە بوو، قوربانگاکەش لەبەردەم پیرۆزگاکە بوو.

پیرۆزگا نوێیەکە

48ئینجا منی هێنایە هەیوانی پیرۆزگاکە، دینگەکانی هەیوانەکەی پێوا، ئەستوورایی هەر لایەک پێنج باڵ بوو. پانی بەردەرگاکەش چواردە باڵ بوو، ناوبڕەکانی هەر لایەک سێ باڵ بوون. 49پانی هەیوانەکە بیست باڵ بوو، درێژییەکەشی دوازدە باڵ. لە پێپلیکانەکەوە بۆی سەردەکەوت، لە هەردوو لای دینگەکان کۆڵەکە هەبوون، یەکێک لەم بەر و یەکێکی دیکە لەو بەر.