以西结书 39 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以西结书 39:1-29

预言歌革被灭

1“人子啊,你要发预言斥责歌革,告诉他,主耶和华这样说,‘米设土巴的首领歌革啊,我要与你为敌。 2我要把你调转过来,使你从遥远的北方来到以色列的山中。 3我要打掉你左手的弓,击落你右手的箭。 4你和你的军队以及与你同来的各国联军都要倒毙在以色列的山岭上,我要把你们的尸体给各种猛禽野兽作食物。 5你必倒毙在田野之间,因为我已经宣告。这是主耶和华说的。 6我要火烧安居在玛各和海岛的人,他们就知道我是耶和华。

7“‘我要让我的以色列子民知道我的圣名,不再让我的圣名被亵渎。这样列国就知道我是耶和华——以色列的圣者。 8我所说的日子将要来临,一切必然实现。这是主耶和华说的。

9“‘以色列各城邑的居民都要出去捡兵器当柴烧,其中包括大小的盾牌、弓箭、矛枪等,足够用七年。 10他们不必到田间拾柴,或到林中伐木,因为有兵器当燃料。他们要抢夺那些抢夺过他们的人,掳掠那些掳掠过他们的人。这是主耶和华说的。

11“‘那一天我要把以色列境内、通往盐海东边的旅客之谷作为歌革的坟地,埋葬他和他的军队。这坟地将截断行人的去路,因此人称那地方为哈们·歌革谷。 12以色列人要用七个月来埋葬他们,使那地方洁净。 13以色列人都来埋葬他们。我彰显荣耀的那天将是以色列人扬眉吐气的日子。这是主耶和华说的。 14七个月后,他们会派人不断巡视那里,埋葬遗留在地面上的尸体,使那里洁净。 15如果巡视的人发现了骸骨,便在旁边立一个标记,好叫负责埋葬的人将骸骨埋葬在哈们·歌革谷。 16他们要这样使那地方洁净。那里有一座城叫哈摩那39:16 哈摩那”意思是“大群”。。’

17“人子啊,主耶和华说,‘你要召唤各类飞鸟和野兽,让它们聚集起来,从四面八方来赴我为它们预备的祭宴,就是以色列山岭上的大祭宴,在那里吃肉饮血。 18它们将吃到勇士的肉,喝到君王的血,好像吃公绵羊、羊羔、公山羊、公牛这些巴珊的肥畜。 19它们要在我为它们设的祭宴中任意吃肉饮血,直到吃饱喝醉为止。 20它们在我的宴席上要饱餐战马、车夫、勇士和军人的肉。这是主耶和华说的。

21“‘我要在各国中彰显我的荣耀,使他们看见我如何用大能审判歌革22从那天起,以色列必知道我是他们的上帝耶和华。 23列国必知道以色列人被掳走是因为他们犯罪背叛我,以致我掩面不顾他们,把他们交在敌人手中,让他们丧身刀下。 24我照他们的污秽和罪恶报应他们,掩面不顾他们。’

25“因此,主耶和华说,‘我要使雅各被掳的人回到故土,我要怜悯全以色列人,热心维护我的圣名。 26当他们在故土安居,没有人来威胁他们的时候,他们就会忘记自己所有的羞辱和得罪我的恶事。 27我从列国把他们领回,从敌国把他们召回来的时候,我要借着他们向列国彰显我的圣洁。 28我让他们被掳到各国,将来必召集他们返回故土,不撇下一人。这样,他们便知道我是他们的上帝耶和华。 29我不再掩面不顾以色列人,因为我要把我的灵浇灌在他们身上。这是主耶和华说的。’”

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 39:1-29

1«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. 2ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باکوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاکانی ئیسرائیل. 3ئینجا لە کەوانەکەت دەدەم کە لە دەستی چەپتە، تیرەکانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. 4خۆت و هەموو سوپاکەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەکوژرێن، دەتکەمە خۆراکی هەموو جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. 5لەسەر ڕووی دەشتودەر دەکەویت، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 6ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

7«”ناوی پیرۆزیشم لەنێو ئیسرائیلی گەلم دەناسێنم، چیتر ناهێڵم ناوی پیرۆزم بزڕێنرێت، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلم. 8دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

9«”دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەردەچن، چەک دەسووتێنن و ئاگریان تێبەر دەدەن: قەڵغانی گەورە و بچووک، کەوان و تیر، کوتەک و ڕم. حەوت ساڵ بۆ سووتەمەنی بەکاریاندەهێنن. 10نە چیلکەیەک لە دەشتودەر کۆدەکەنەوە و نە لە دارستانەکان دار دەبڕن، چونکە چەک بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێنن. ئەوانە تاڵان دەکەن کە تاڵانیان کردن و دەستکەوتی ئەوانە دەبەن کە دەستکەوتیان بردن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

11«”لەو ڕۆژەدا شوێنێک دەکەمە گۆڕ بۆ گۆگ لە ئیسرائیل، لە دۆڵی عەڤاریم39‏:11 واتا ڕێبواران.‏ لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو39‏:11 دەریای مردوو: عیبری دەریا.‏. دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای ڕێبواران، گۆگ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی لەوێ دەنێژن. لەبەر ئەوە ناوی لێ دەنێن دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ.

12«”بنەماڵەی ئیسرائیل حەوت مانگ لە گۆڕیان دەنێن، هەتا خاکەکە پاک بکەنەوە. 13هەموو گەلی خاکەکە خەریکی لەگۆڕنان دەبن، ئەو ڕۆژەش کە من شکۆدار دەکرێم لەبیریان ناچێتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

14«”هەندێک پیاو هەڵدەبژێرن کە بە بەردەوامی بە خاکەکەدا تێبپەڕن، بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە مردووەکان دەنێژن، هەتا ئەوانەی کە لەسەر ڕووی زەوییەکە کوژراون و ماونەتەوە لە گۆڕیان بنێن بۆ پاککردنەوەی خاکەکە. دوای تەواوبوونی حەوت مانگەکە دەست بە پشکنین دەکەن. 15کاتێک بە خاکەکەدا تێدەپەڕن، ئەگەر یەکێک ئێسکێکی مرۆڤی بینی نیشانەیەکی لەتەنیشت دادەنێت، هەتا گۆڕهەڵکەنەکان لە دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ لە گۆڕی بنێن، 16نزیکی شارۆچکەیەک لەوێیە کە ناوی هەمۆنایە39‏:16 هەمۆنا: واتا ئاپۆرەی سوپا.‏. بەم شێوە خاکەکە پاک دەکەنەوە.“

17«ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە هەموو باڵدارێک و هەموو گیانلەبەرێکی دەشتودەر بڵێ: ”کۆببنەوە و وەرن، لە هەموو لایەکەوە لە قوربانییەکەم خڕبنەوە، ئەوەی من لەسەر چیاکانی ئیسرائیل بۆ ئێوەم سەربڕیوە، قوربانییەکی گەورەیە، هەتا گۆشت بخۆن و خوێن بخۆنەوە. 18گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن. 19پیو39‏:19 پیو: واتا بەز.‏ دەخۆن هەتا تێر دەبن و خوێن دەخۆنەوە هەتا سەرخۆش دەبن لەو قوربانییەی بۆ ئێوەم سەربڕیوە. 20جا ئێوە لەسەر خوانەکەم لە گۆشتی ئەسپ و سوار و پاڵەوانەکان و هەموو جۆرێکی جەنگاوەران تێر دەبن.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

21«شکۆمەندی خۆم لەنێو نەتەوەکان پیشان دەدەم، هەموو نەتەوەکان حوکمەکەم دەبینن کە جێبەجێم کرد و کە دەستم خستە سەریان. 22جا لەو ڕۆژە بەدواوە بنەماڵەی ئیسرائیل دەزانن کە من یەزدانم و خودای ئەوانم. 23هەموو نەتەوەکانیش دەزانن کە بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەر تاوانی خۆیان بە دیل گیران و ڕاپێچ کران، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. منیش ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا و ئەوانم دایە دەست دوژمنەکانیانەوە، هەموو بە شمشێر کوژران. 24بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا.

25«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئێستا ڕاپێچکراوەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلدا دێتەوە، بۆ ناوی پیرۆزی خۆم دڵگەرم دەبم. 26جا ڕیسوایی خۆیان هەڵدەگرن لەگەڵ هەموو ناپاکییەکەیان کە لەگەڵ من ناپاکییان پێکرد، کاتێک بە ئاسوودەیی و بەبێ ترس لە خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ بوون. 27ئەو کاتەی لەنێو گەلان لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کۆیان دەکەمەوە و دەیانهێنمەوە، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. 28ئەوسا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاریانم، چونکە هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکان ڕاپێچم کردن، بەڵام پاشان کۆیان دەکەمەوە و دەیاننێرمەوە خاکەکەی خۆیان، چیتر کەسیان لەوێ بەجێناهێڵم. 29چیتر ڕووی خۆمیان لێ وەرناگێڕم، چونکە ڕۆحی خۆم بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەڕێژم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»