3. Janův 1 – SNC & KSS

Slovo na cestu

3. Janův 1:1-15

Boží děti žijí podle zásad evangelia

1-2Jan drahému Gájovi.

Milovaný příteli, ujišťuji tě o své lásce a modlím se za tebe, aby ses měl tak dobře na těle, jako se máš na duchu. 3Měl jsem velikou radost z vyprávění některých bratří, kteří se u mne zastavili a pověděli mi, že svým životem věrně následuješ pravdu. 4Nic mne nepotěší jako zpráva, že mé děti se drží Kristovy pravdy.

5Milovaný příteli, konáš opravdu záslužnou a dobrou práci, že se staráš o kazatele, kteří navštěvují váš sbor. 6Všude o tvé lásce vyprávějí. Dobře děláš, že jim umožňuješ další práci, jak si Bůh přeje. 7Pracují přece pro Krista, a proto nepřijímají podporu od nevěřících. 8Pro takové lidi máme mít otevřené dveře a tak napomáhat šíření pravdy.

9Napsal jsem vašemu sboru dopis, ale Diotrefés, který chce mít mezi vámi vždycky první i poslední slovo, neuznává naši autoritu. 10Až k vám přijdu, povolám ho k odpovědnosti za to, že nás ošklivě pomlouvá, nepřijímá naše posly a dokonce brání těm, kdo se jich ujímají, a vylučuje je ze sboru.

11Drahý příteli, drž se ne zlého, ale dobrého příkladu. Kdo jedná podle Boží vůle, je jeho dítě. Kdo jedná svévolně, Boha nezná. 12Demétria si váží a staví se za něj sám Bůh. I my za něho ručíme a vy víte, že naše svědectví je spolehlivé.

Janova závěrečná slova

13Rád bych napsal ještě více, ale je to zbytečné, 14protože doufám, že se brzo uvidíme a důkladně si o všem pohovoříme.

15Měj se dobře. Pozdravují tě přátelé a také ty pozdravuj každého z bratří.

Kurdi Sorani Standard

سێیەم یۆحەنا 1:1-15

1لە پیرەکەوە1‏:1 مەبەست لە یۆحەنایە.‏،

بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت.

2ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. 3زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. 4خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.

5خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان. 6ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیەی لەلای خودا شایستەیە بەڕێیان بکەیت، 7چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە. 8بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین.

9بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات. 10بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات.

دوای خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە

11خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە1‏:11 مەبەستی ئەوەیە کە خودای نەناسیوە.‏. 12دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە.

13زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. 14بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین.

15سڵاوت لێ بێت.

برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە.