New International Version

Genesis 38:1-30

Judah and Tamar

1At that time, Judah left his brothers and went down to stay with a man of Adullam named Hirah. 2There Judah met the daughter of a Canaanite man named Shua. He married her and made love to her; 3she became pregnant and gave birth to a son, who was named Er. 4She conceived again and gave birth to a son and named him Onan. 5She gave birth to still another son and named him Shelah. It was at Kezib that she gave birth to him.

6Judah got a wife for Er, his firstborn, and her name was Tamar. 7But Er, Judah’s firstborn, was wicked in the Lord’s sight; so the Lord put him to death.

8Then Judah said to Onan, “Sleep with your brother’s wife and fulfill your duty to her as a brother-in-law to raise up offspring for your brother.” 9But Onan knew that the child would not be his; so whenever he slept with his brother’s wife, he spilled his semen on the ground to keep from providing offspring for his brother. 10What he did was wicked in the Lord’s sight; so the Lord put him to death also.

11Judah then said to his daughter-in-law Tamar, “Live as a widow in your father’s household until my son Shelah grows up.” For he thought, “He may die too, just like his brothers.” So Tamar went to live in her father’s household.

12After a long time Judah’s wife, the daughter of Shua, died. When Judah had recovered from his grief, he went up to Timnah, to the men who were shearing his sheep, and his friend Hirah the Adullamite went with him.

13When Tamar was told, “Your father-in-law is on his way to Timnah to shear his sheep,” 14she took off her widow’s clothes, covered herself with a veil to disguise herself, and then sat down at the entrance to Enaim, which is on the road to Timnah. For she saw that, though Shelah had now grown up, she had not been given to him as his wife.

15When Judah saw her, he thought she was a prostitute, for she had covered her face. 16Not realizing that she was his daughter-in-law, he went over to her by the roadside and said, “Come now, let me sleep with you.”

“And what will you give me to sleep with you?” she asked.

17“I’ll send you a young goat from my flock,” he said.

“Will you give me something as a pledge until you send it?” she asked.

18He said, “What pledge should I give you?”

“Your seal and its cord, and the staff in your hand,” she answered. So he gave them to her and slept with her, and she became pregnant by him. 19After she left, she took off her veil and put on her widow’s clothes again.

20Meanwhile Judah sent the young goat by his friend the Adullamite in order to get his pledge back from the woman, but he did not find her. 21He asked the men who lived there, “Where is the shrine prostitute who was beside the road at Enaim?”

“There hasn’t been any shrine prostitute here,” they said.

22So he went back to Judah and said, “I didn’t find her. Besides, the men who lived there said, ‘There hasn’t been any shrine prostitute here.’ ”

23Then Judah said, “Let her keep what she has, or we will become a laughingstock. After all, I did send her this young goat, but you didn’t find her.”

24About three months later Judah was told, “Your daughter-in-law Tamar is guilty of prostitution, and as a result she is now pregnant.”

Judah said, “Bring her out and have her burned to death!”

25As she was being brought out, she sent a message to her father-in-law. “I am pregnant by the man who owns these,” she said. And she added, “See if you recognize whose seal and cord and staff these are.”

26Judah recognized them and said, “She is more righteous than I, since I wouldn’t give her to my son Shelah.” And he did not sleep with her again.

27When the time came for her to give birth, there were twin boys in her womb. 28As she was giving birth, one of them put out his hand; so the midwife took a scarlet thread and tied it on his wrist and said, “This one came out first.” 29But when he drew back his hand, his brother came out, and she said, “So this is how you have broken out!” And he was named Perez.38:29 Perez means breaking out. 30Then his brother, who had the scarlet thread on his wrist, came out. And he was named Zerah.38:30 Zerah can mean scarlet or brightness.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 38:1-30

یەهودا و تامار

1ئەوە بوو یەهودا لەو سەردەمەدا لەلای براکانی دابەزی و چوو بۆ لای پیاوێکی عەدولامی کە ناوی حیرە بوو. 2لەوێ یەهودا چاوی بە کچی پیاوێکی کەنعانی کەوت، پیاوەکەش ناوی شوەع بوو. ئەو کچەی خواست و لەگەڵی نوست. 3ئەویش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئێر. 4جارێکی دیکە سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا ئۆنان. 5دیسان سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا شالەح. کاتێک یەهودا لە کەزیب38‏:5 کەزیب: شارۆچکەیەک بووە 5 کیلۆمەتر باشووری عەدولام.‏ بوو، ئەم کوڕەی بوو.

6یەهودا ژنێکی بۆ ئێری کوڕە نۆبەرەی خۆی هێنا، ناوی تامار بوو. 7بەڵام ئێری کوڕە نۆبەرەی یەهودا لەبەردەم یەزدان بەدکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.

8ئینجا یەهودا بە ئۆنانی گوت: «ژنی براکەت بخوازەوە و بڕۆ بەلای، بە ئەرکی برایەتی هەستە و نەوە بۆ براکەت بخەرەوە.» 9بەڵام ئۆنان ئەوەی زانی کە نەوەکە هی ئەم نابێت، ئیتر هەر کاتێک لەگەڵ ژنی براکەی دەنوست، تۆوەکەی خۆی دەڕژاندە سەر زەوی، بۆ ئەوەی نەوە بۆ براکەی نەخاتەوە. 10ئەم کردارەی ئەو لەلای یەزدان کارێکی خراپ بوو، ئیتر ئەویشی مراند.

11یەهودا بە تاماری بووکی خۆی گوت: «لە ماڵی باوکت بە بێوەژنی دابنیشە، هەتا شالەحی کوڕم گەورە دەبێت.» چونکە بیری کردەوە و گوتی: «نەوەک ئەمیشیان وەک دوو براکەی بمرێت.» تاماریش چوو لە ماڵی باوکی دانیشت.

12دوای ماوەیەکی زۆر کچەکەی شوەع کە ژنی یەهودا بوو مرد. دوای ئەوەی دڵنەوایی بووە، یەهودا لەگەڵ حیرەی عەدولامی چوو بۆ تیمنا، بۆ لای ئەوانەی خوری مەڕەکانیان بۆ دەبڕییەوە.

13کاتێک بە تاماریان ڕاگەیاند: «وا خەزوورت هاتووە بۆ تیمنا، بۆ بڕینەوەی خوری مەڕەکانی،» 14ئەویش جلوبەرگی بێوەژنی داکەند و بە ڕووپۆش خۆی داپۆشی و خۆی پێچایەوە، لەبەر دەروازەی عێینەیم دانیشت، کە لەسەر ڕێگای تیمنایە، چونکە سەیری کرد وا شالەح گەورەش بووە، کەچی ئەمیان نەدایێ ببێتە ژنی.

15کە یەهودا بینی وایزانی ئافرەتی لەشفرۆشییە، چونکە ڕووی خۆی داپۆشی بوو. 16ئیتر لەسەر ڕێگاکە لایدا بەلای ئەودا و پێی گوت: «وەرە با لەگەڵت بنووم،» چونکە نەیزانی ئەوە بووکەکەیەتی.

ئەویش پێی گوت: «چیم پێدەدەیت بۆ ئەوەی لەگەڵم بنوویت؟»

17ئەویش گوتی: «لە ماڵاتەکەم گیسکێکت بۆ دەنێرم.»

ئەمیش گوتی: «ئەی شتێکم وەک بارمتە دەدەیتێ هەتا دەینێریت؟»

18ئەویش گوتی: «چ بارمتەیەکت بدەمێ؟»

ئەمیش گوتی: «مۆر و قەیتان و گۆچانەکەی دەستت.» ئەویش ئەمانەی دایێ و لەگەڵی نوست، ئیتر سکی لێی پڕبوو. 19ئینجا هەستا و ڕۆیشت، ڕووپۆشەکەی لە خۆی کردەوە و جلوبەرگی بێوەژنی لەبەرکردەوە.

20هەر لەو ماوەیەدا یەهودا گیسکەکەی بە هاوڕێ عەدولامییەکەیدا نارد بۆ ئەوەی بارمتەکە لە دەست ژنەکە وەربگرێتەوە. بەڵام ئەو نەیبینییەوە. 21ئیتر پرسیاری لە خەڵکی ئەو ناوە کرد و گوتی: «ئەرێ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشەی38‏:21 بەپێی باوەڕی ئایینی کەنعانی بۆ بەردارکردنی کێڵگە لەگەڵ لەشفرۆشی نزرگە جووت دەبوون. هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل ئەم باوەڕەی کەنعانییەکانیان پەیڕەو کردووە. بڕوانە دواوتار 23‏:17‏-18.‏ لە نزرگە لە کەناری ڕێی عێینەیم بوو لەکوێیە؟»

ئەوانیش گوتیان: «ئەم ناوە هیچ ئافرەتێکی لەشفرۆشی لێ نەبووە.»

22ئەویش گەڕایەوە لای یەهودا و پێی گوت: «نەمبینییەوە. خەڵکەکەی ئەو ناوەش گوتیان: ”هیچ ئافرەتی لەشفرۆش لەو ناوەدا نییە.“»

23یەهوداش گوتی: «با بۆ خۆی هەڵیانبگرێت نەوەک ڕیسوا بین. ئەوەتا ئەم گیسکەم بۆ ناردووە، بەڵام تۆ ئەوت نەبینییەوە.»

24نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە بە یەهودا ڕاگەیەنرا و گوترا: «تاماری بووکت لەشفرۆشی کردووە، بەهۆی ئەو لەشفرۆشییەوە سکیشی پڕە.»

یەهوداش گوتی: «بیهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی بسووتێنرێت!»

25ئەوە بوو کە هێنرایە دەرەوە، ناردییە لای خەزووری و گوتی: «سکم لەو پیاوە پڕە کە خاوەنی ئەمانەیە.» هەروەها گوتی: «وردبەرەوە ئەم مۆر و قەیتان و گۆچانە هی کێیە؟»

26یەهوداش ئەوانی ناسییەوە و گوتی: «ئەو لە من ڕاستودروستترە، لەبەر ئەوەی نەمداوە بە شالەحی کوڕم.» دوای ئەمە ئیتر لەگەڵی نەنوستەوە.

27کە هاتە سەر منداڵبوون، دووانەیەک38‏:27 جمک‏ لە سکی بوو. 28لە کاتی منداڵبوونی یەکێکیان دەستی هێنایە دەرەوە، مامانەکەش دەزووێکی سووری لە دەستی بەست و گوتی: «ئەمەیان یەکەم جار هاتە دەرەوە.» 29بەڵام کە دەستی کێشایەوە دواوە، براکەی هاتە دەرەوە، مامانەکەش گوتی: «ئەوە بۆ هەڵتکوتا، دەک هەڵبکوترێتە سەرت!» ئەمەیان ناونرا پێرێز38‏:29 پێرێز: واتە هەڵکوتان.‏. 30لەدوای براکەی، کە دەزووە سوورەکە بە دەستییەوە بوو، هاتە دەرەوە. ئەمەشیان ناونرا زەرەح38‏:30 زەرەح: واتە سوورە یان بریقەدار.‏.