New International Version

Galatians 1:1-24

1Paul, an apostle—sent not from men nor by a man, but by Jesus Christ and God the Father, who raised him from the dead— 2and all the brothers and sisters1:2 The Greek word for brothers and sisters (adelphoi) refers here to believers, both men and women, as part of God’s family; also in verse 11; and in 3:15; 4:12, 28, 31; 5:11, 13; 6:1, 18. with me,

To the churches in Galatia:

3Grace and peace to you from God our Father and the Lord Jesus Christ, 4who gave himself for our sins to rescue us from the present evil age, according to the will of our God and Father, 5to whom be glory for ever and ever. Amen.

No Other Gospel

6I am astonished that you are so quickly deserting the one who called you to live in the grace of Christ and are turning to a different gospel— 7which is really no gospel at all. Evidently some people are throwing you into confusion and are trying to pervert the gospel of Christ. 8But even if we or an angel from heaven should preach a gospel other than the one we preached to you, let them be under God’s curse! 9As we have already said, so now I say again: If anybody is preaching to you a gospel other than what you accepted, let them be under God’s curse!

10Am I now trying to win the approval of human beings, or of God? Or am I trying to please people? If I were still trying to please people, I would not be a servant of Christ.

Paul Called by God

11I want you to know, brothers and sisters, that the gospel I preached is not of human origin. 12I did not receive it from any man, nor was I taught it; rather, I received it by revelation from Jesus Christ.

13For you have heard of my previous way of life in Judaism, how intensely I persecuted the church of God and tried to destroy it. 14I was advancing in Judaism beyond many of my own age among my people and was extremely zealous for the traditions of my fathers. 15But when God, who set me apart from my mother’s womb and called me by his grace, was pleased 16to reveal his Son in me so that I might preach him among the Gentiles, my immediate response was not to consult any human being. 17I did not go up to Jerusalem to see those who were apostles before I was, but I went into Arabia. Later I returned to Damascus.

18Then after three years, I went up to Jerusalem to get acquainted with Cephas1:18 That is, Peter and stayed with him fifteen days. 19I saw none of the other apostles—only James, the Lord’s brother. 20I assure you before God that what I am writing you is no lie.

21Then I went to Syria and Cilicia. 22I was personally unknown to the churches of Judea that are in Christ. 23They only heard the report: “The man who formerly persecuted us is now preaching the faith he once tried to destroy.” 24And they praised God because of me.

Kurdi Sorani Standard

گەلاتیا 1:1-24

1لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، 2هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،

بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان:

3با نیعمەت1‏:3 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت، 4ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. 5هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.

مژدەیەکی دیکە نییە

6پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ ئینجیلێکی دیکە1‏:6 مەبەست لە مژدەیەکی جیاوازە.‏ وەردەگەڕێن! 7ئینجیلێکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی ئینجیلی مەسیح بگۆڕن. 8بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان ئینجیلێکمان پێدان، جگە لەو ئینجیلەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەت لێکراو بێت. 9وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر یەکێک ئینجیلێکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کرد، با نەفرەت لێکراو بێت.

10ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.

چۆن پۆڵس بوو بە نێردراو؟

11پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. 12لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.

13بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، دڕندانە کڵێسای خودام دەچەوساندەوە و هەوڵم داوە لەناوی ببەم. 14لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. 15بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو 16کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوەکان مژدە بدەم، دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، 17سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.

18ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس1‏:18 یۆنانی: کێفاس‏.‏ بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. 19بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. 20خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. 21دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، 22بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، 23تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» 24بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.