یەکەم تیمۆساوس 4 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەکەم تیمۆساوس 4:1-16

فێرکارانی دووڕوو و درۆزن

1ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون. 2ئەم جۆرە فێرکردنە لە ڕێگەی درۆزنە دووڕووەکانەوە دێت کە ویژدانیان داخکراوە. 3هاوسەرگیری قەدەغە4‏:3 فەلسەفەیەکی یۆنانییە و دەڵێت هەموو شتێکی ماددی بە خراپەوە بەستراوەتەوە، ئیتر پەیوەندی لەگەڵ ژن خراپەیە.‏ دەکەن، فەرمانی نەخواردن دەدەن لەو خۆراکەی کە خودا بەدییهێناوە بۆ ئەوەی بە سوپاسی باوەڕداران و ڕاستیناسان وەربگیردرێت. 4هەموو بەدیهێنراوی خودا چاکە، ئەگەر شتێک بە سوپاسەوە وەرگیرا ڕەت ناکرێتەوە، 5چونکە بە وشەی خودا و نوێژەوە پیرۆزکراوە.

خزمەتکاری باشی مەسیح

6ئەگەر تۆ بەمانە ڕێنمایی خوشکان و برایان بکەیت، ئەوا دەبیتە خزمەتکارێکی باشی عیسای مەسیح، کە بە وشەکانی باوەڕەکە و فێرکردنی باش پەروەردە کرایت و شوێنی دەکەویت. 7ئەفسانەی پووچ و هەقایەتی پیرێژنان ڕەت بکەوە، بەڵام خۆت لەسەر لەخواترسی ڕابهێنە. 8وەرزشی جەستەیی بۆ هەندێک شت سوودبەخشە، بەڵام لەخواترسی بۆ هەموو شتێک سوودبەخشە، چونکە بەڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایە. 9ئەم قسەیە ڕاستە و شایانی پەسەندکردنی تەواوە. 10بۆ ئەمە ڕەنج دەدەین و تێدەکۆشین، چونکە هیوامان بە خودای زیندووە، ئەوەی ڕزگارکەری هەموو خەڵکە، بە تایبەتیش باوەڕداران.

11بەم شتانە ڕابسپێرە و فێر بکە. 12با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە بە نموونە بۆ باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا. 13هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە. 14ئەو بەهرەیەی لە تۆدایە پشتگوێی مەخە، ئەوەی بە پێشبینی وەرتگرتووە کاتێک پیرانی کڵێسا دەستیان لەسەر دانایت.

15بایەخ بەم شتانە بدە، هەموو توانای خۆتی تێدا بەکاربهێنە، تاکو پێشکەوتنت بۆ هەمووان دەربکەوێت. 16ئاگاداری خۆت و فێرکردنت بە، لەسەری بەردەوام بە، چونکە ئەگەر ئەمەت کرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار دەکەیت.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

提摩太前書 4:1-16

謹防偽君子

1聖靈明確地說,日後必有人離棄真道,去追隨那些迷惑人的邪靈和鬼魔的學說。 2這些學說是出自假冒偽善的騙子,他們良心喪盡,麻木不仁4·2 良心喪盡,麻木不仁」希臘文是「良心被烙鐵燙過」。3禁止人結婚和吃某些食物。其實那些食物是上帝創造的,為了讓相信並且明白真理的人存感恩的心領受。 4上帝所造的一切都是美好的,若以感恩的心去領受,就無需任何禁忌, 5因為上帝的道和人的禱告可以使食物聖潔。

6你要提醒弟兄姊妹這些事,這樣你就是基督耶穌的好僕人,會不斷地從你所信的真道和所遵行的美好教導上得到造就。

做信徒的榜樣

7但你要棄絕世俗、荒誕的傳說,要訓練自己做個敬虔的人。 8鍛煉體魄益處還少,敬虔生活受益無窮,擁有今生和永世的應許。 9這話真實可信,值得完全接受。 10我們努力奮鬥正是為了這個目的,因為我們的盼望在於永活的上帝。祂是全人類的救主,更是信徒的救主。 11你要吩咐和教導這些事。

12不要因為年輕而叫人小看你,總要在言語、行為、愛心、信心和純潔各方面做信徒的榜樣。 13在我來之前,你要專心宣讀聖經,勉勵會眾,教導真理。 14不要忽略你的恩賜,那是藉著預言在眾長老把手按在你身上時賜給你的。 15你要全心全意地做這些事,讓大家都看到你的長進。 16你要注意自己的言行和教導,要持之以恆。這樣,你不但能救自己,也能救那些聽你教導的人。