یەشوع 23 – KSS & BPH

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 23:1-16

یەشوع ڕابەرەکان بە خودا دەسپێرێت

1پاش بەسەرچوونی ماوەیەکی زۆر، لەدوای ئەوەی یەزدان ئیسرائیلی لە دوژمنەکانی دەوروبەریان حەساندەوە، یەشوع پیر بوو و بەساڵدا چوو، 2هەموو ئیسرائیلی بە پیر و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانیەوە بانگکرد و پێی گوتن: «ئەوا من پیر بووم، بەساڵدا چووم و 3ئێوەش هەموو ئەوەتان بینیوە کە یەزدانی پەروەردگارتان لەبەر ئێوە بە هەموو ئەو نەتەوانەی کرد، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە جەنگا. 4ببینن، من خاکی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە بە تیروپشک بۆم دابەش کردوون بە میرات بەپێی هۆزەکانتان، هەموو ئەو نەتەوانەم بەزاندووە، لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست23‏:4 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏ بەرەو ڕۆژئاوا. 5یەزدانی پەروەردگارتان خۆی لەبەردەمتان ڕایاندەماڵێت و لەپێشتان دەریاندەکات، ئێوەش دەست بەسەر خاکەکەیاندا دەگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان بەڵێنی پێدان.

6«جا زۆر بەهێز بن بۆ پاراستن و کارکردن بە هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، بەبێ ئەوەی کە بەلای ڕاست یان چەپدا لێی لابدەن. 7تێکەڵی ئەم نەتەوانە مەبن، ئەوانەی لەگەڵتان ماونەتەوە ناوی خوداوەندەکانیان مەهێنن، سوێندیان پێ مەخۆن، مەیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن. 8بەڵکو دەست بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە بگرن هەروەک هەتا ئەمڕۆ کردووتانە.

9«یەزدان نەتەوە مەزن و بەهێزەکانی لەبەردەمتان دەرکردووە و هەتا ئەمڕۆش کەس لەبەردەمتاندا خۆی ڕانەگرتووە. 10یەک پیاو لە ئێوە هەزار دەردەپەڕێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت هەروەک بەڵێنی پێدان. 11جا زۆر ئاگاداری خۆتان بن کە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت.

12«بەڵام ئەگەر گەڕانەوە و هاوپەیمانیێتی بەجێماوەکانی ئەو نەتەوانەوەتان کرد، ئەوانەی کە لەگەڵتان ماونەتەوە، ژن و ژنخوازیتان لەگەڵدا کردن و هەڵسوکەوتتان لەگەڵیان کرد، 13ئەوا باش بزانن کە ئیتر یەزدانی پەروەردگارتان ئەو نەتەوانە لەبەردەمتان دەرناکات، بەڵکو دەبنە داو و تەڵە، قامچی لەسەر پشتتان و دڕک لەناو چاوتان، هەتا لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون.

14«ئەوەتا خەریکە منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتووانی زەوی کۆچی دوایی دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە. 15ئاواش دەبێت، هەروەک چۆن هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدانی پەروەردگارتان دەربارەی ئێوە بەڵێنی دابوو هاتە دی، بە هەمان شێوە یەزدان هەموو شتە خراپەکانتان بەسەردا دەهێنێت، هەتا لەسەر ئەم خاکە چاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون لەناوتان دەبات. 16ئەگەر پەیمانەکەی یەزدانی پەروەردگارتان بشکێنن کە فەرمانی پێ کردن، بڕۆن و خوداوەندی دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن، تووڕەیی یەزدان بەسەرتاندا دەجۆشێت و بە زوویی لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە پێیداون.»

Bibelen på hverdagsdansk

Josvabogen 23:1-16

Josvas afskedstale til lederne

1Der var nu gået lang tid, efter at Herren havde givet israelitterne fred for deres fjender. Josva var blevet en gammel mand, 2og en dag kaldte han Israels ledere, dommere og administratorer til sig.

„Jeg er nu en gammel mand,” begyndte han, 3„og I har selv været vidne til alt det, Herren har gjort for jer i min levetid, for det var Herren, som kæmpede for jer, 4og jeg har fordelt både de erobrede og uerobrede områder imellem jer. Hele landet mellem Jordanfloden og Middelhavet tilhører jer. 5Herren jeres Gud vil selv drive alle de folk, som bor der nu, på flugt foran jer, så I kan tage hele landet i besiddelse, sådan som han har lovet.

6Stå nu fast og overhold omhyggeligt alle de forskrifter og love, der står skrevet i Moses’ lovbog. Gå aldrig på kompromis med Guds bud! 7Pas på, at I ikke blander jer med de hedenske folk, der endnu bor i landet. I må ikke dyrke deres guder eller sværge ved dem. Lad ikke engang navnene på deres guder komme over jeres læber. 8Vær tro mod Herren, jeres Gud, sådan som I har været indtil i dag. 9Han har drevet store og mægtige folkeslag på flugt, og ingen har kunnet holde stand imod jer. 10Hver eneste af jer kan slå 1000 af dem på flugt, for Herren kæmper for jer, sådan som han har lovet. 11Derfor skal I fortsat elske og adlyde ham ubetinget.

12Hvis I vender jer fra ham og gifter jer med de fremmede folk omkring jer, 13kan I være sikre på, at Herren, jeres Gud, ikke længere vil drive dem ud af jeres land. Da vil de blive en fælde for jer, en pisk over nakken og en torn i øjet, og I vil gå til grunde i det gode land, Herren har givet jer.

14Nu er tiden kommet, hvor jeg skal dø. I har selv oplevet, hvordan alle Guds løfter til jer er gået i opfyldelse. Det var ikke tomme løfter, han gav. 15-16Men lige så sikkert, som Herren har opfyldt sine løfter om velsignelse, vil han opfylde truslen om straf, hvis I er ulydige og bryder hans pagt ved at dyrke andre guder. Da vil han blive vred på jer—og I vil hurtigt blive udryddet og miste det gode land, han gav jer.”