یەرمیا 27 – KSS & BPH

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 27:1-22

یەهودا خزمەتی نەبوخودنەسر دەکات

1لە سەرەتای پاشایەتی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 2یەزدان ئەمەی بە من فەرموو: «گوریس و دار ببە و بۆ خۆت نیرێکی لێ دروستبکە و بیخە سەر ملت. 3ئینجا پەیامێک بنێرە بۆ پاشاکانی ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆن و سور و سەیدا، بەدەستی ئەو پەیامبەرانەی بۆ ئۆرشەلیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یەهودا. 4ڕایانبسپێرە بە گەورەکانیان بڵێن: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ’ئەمە بە گەورەکانتان بڵێن: 5من بە توانای مەزنی خۆم و بە دەستی بەهێزم زەویم دروستکردووە، هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵیش کە لەسەرین، ئەوەی بمەوێ دەیدەمێ. 6ئێستاش من هەموو ئەم خاکانە دەدەمە دەستی خزمەتکارەکەم، نەبوخودنەسری پاشای بابل، هەروەها ئاژەڵە کێوییەکانیشی دەدەمێ تاکو خزمەتی بکەن. 7هەموو نەتەوەکانیش خزمەتی خۆی و کوڕ و نەوەکەی دەکەن، هەتا کاتی خاکەکەی ئەویش دێت، جا زۆر لە نەتەوەکان و پاشا مەزنەکان دەیخەنە ژێردەستی خۆیان.‘

8«”یەزدان دەفەرموێت: ’هەر نەتەوەیەک و شانشینێک خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەکات و مل نەخاتە ژێر نیری پاشای بابلەوە، بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئەو نەتەوەیە دەدەم، هەتا بە دەستی ئەو لەناویان دەبەم. 9ئێوەش گوێ مەگرن لە پێغەمبەر و فاڵگرەوە و خەونبین و بەخت خوێنەر و جادووگەرەکانتان، ئەوانەی پێتان دەڵێن: ”خزمەتی پاشای بابل ناکەن.“ 10ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن. 11بەڵام ئەگەر هەر نەتەوەیەک ملی بخاتە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی بکات، من لە خاکی خۆیدا دەیهێڵمەوە، جا دەیکێڵێت و تێیدا نیشتەجێ دەبێت.‘ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»

12هەمان پەیامم بە سدقیای پاشای یەهوداش ڕاگەیاند27‏:12 یەرمیای پێغەمبەر پەیامی خودای گەیاندووەتە سدقیای پاشا.‏: «ملتان بخەنە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی خۆی و گەلەکەی بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. 13بۆچی خۆت و گەلەکەت بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن، وەک ئەوەی یەزدان سەبارەت بەو گەلە فەرمووی کە خزمەتی پاشای بابل نەکات؟ 14گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن: ”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“ چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. 15”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

16بە کاهینەکان و بە هەموو ئەم گەلەشم گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: گوێ لە قسەی پێغەمبەرەکانتان مەگرن، ئەوانەی پێشبینیتان بۆ دەکەن و دەڵێن: ”ئەوەتا قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان بەم زووانە لە بابلەوە دەگەڕێنرێنەوە.“ ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن. 17گوێیان لێ مەگرن. خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. بۆچی ئەم شارە وێران بێت؟ 18ئەگەر ئەمانە پێغەمبەرن و فەرمایشتی یەزدانیان لەلایە، کەواتە با بۆمان لە یەزدانی سوپاسالار بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قاپوقاچاغەی ماوەتەوە لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم نەبردرێنە بابل، 19چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە کۆڵەکەکان و حەوزە بڕۆنزییەکە27‏:19 کۆگای ئاو بووە، هەروەها پێی گوتراوە دەریا، بڕوانە دەرچوون 30‏:17‏-21.‏ و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و پاشماوەی ئەو قاپوقاچاغانەی کە لەم شارەدا ماونەتەوە، 20ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەیبردن، کاتێک یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچ کرد، لەگەڵ هەموو پیاوماقوڵانی یەهودا و ئۆرشەلیم. 21بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بەو قاپوقاچاغەی مابووەوە، لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم: 22”بۆ بابل دەبردرێن و لەوێ دەمێننەوە هەتا ئەو ڕۆژەی بەدوایاندا دەنێرم، جا دەیانهێنمەوە و دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Bibelen på hverdagsdansk

Jeremiasʼ Bog 27:1-22

Jeremias opfordrer landene til at acceptere Babyloniens herredømme

1Herren gav mig følgende budskab i begyndelsen af kong Zidkijas27,1 De fleste hebraiske manuskripter har fejlagtigt navnet Jojakim her. Begge var sønner af Josias. Se 28,1. regeringsperiode:

2„Lav et åg og spænd det fast over nakken med læderstropper. 3-4Derefter skal du sende de udsendinge, der er kommet til kong Zidkija i Jerusalem fra kongerne i Edom, Moab, Ammon, Tyrus og Sidon tilbage til deres herrer med følgende budskab fra Herren, den Almægtige, Israels Gud: 5Det er mig, der har skabt jorden og alle de mennesker og dyr, der lever på jorden. Derfor kan jeg gøre med ethvert land, som jeg vil. 6Nu overdrager jeg jeres lande til kong Nebukadnezar af Babylonien. Jeg har givet ham kontrol over alt, selv de vilde dyr. 7Alle jeres lande bliver underlagt ham og hans søn og hans sønnesøn, indtil deres stormagtstid er forbi. Så skal andre nationer og mægtige konger erobre og regere over Babylonien. 8Men hvis et land nægter at underlægge sig kong Nebukadnezars åg, vil jeg bruge ham til at straffe det land med krig, hungersnød og epidemier, indtil det bukker under.

9Lyt ikke til jeres falske profeter, sandsigere, drømmetydere, medier og troldmænd, der siger, at I ikke skal underordne jer Babyloniens herredømme. 10De ved ikke, hvad de snakker om. Hvis I lytter til dem, vil det ende med, at nogle af jer bliver dræbt, mens andre bliver ført i eksil som slaver. 11Men hvis I accepterer den babyloniske konges herredømme over jer, skal I få lov til at blive boende i jeres land og dyrke jeres jord som hidtil.”

12Herren bad mig give et tilsvarende budskab til kong Zidkija af Juda: „Hvis I ønsker at overleve, skal I tage den babyloniske konges åg på jer. 13Vil I hellere opleve krig, hungersnød og epidemier? Det er, hvad Herren har sagt vil ramme de lande, der ikke frivilligt underkaster sig Babyloniens konge. 14Lyt ikke til de falske profeter, der siger, at I ikke skal underordne jer den babyloniske konges herredømme, for de ved ikke, hvad de snakker om. 15De profeterer løgn alle sammen, og det er ikke Herren, der har sendt dem, selv om de påstår det. Hvis I lytter til dem, vil nogle af jer blive dræbt og resten ført i eksil. Det gælder også dig, som er konge, og alle de falske profeter.”

16Jeg advarede også præsterne og folket med følgende ord: „Herren siger, at I ikke må lytte til de profeter, der påstår, at de kostbarheder, som babylonierne tog fra Herrens tempel, snart bliver bragt tilbage hertil. De lyver, 17og derfor må I ikke lytte til dem. Hvis I har livet kært, så tag den babyloniske konges åg på jer. Ellers bliver hele byen lagt i ruiner. 18Hvis de profeter virkelig var sendt af Herren, den Almægtige, så ville de bede ham om at skåne de kostbarheder, der endnu er tilbage i templet, i kongepaladset og andre steder i byen, så de ikke også ender i Babylon.

19-22Herren, den Almægtige, siger: Nebukadnezar bortførte i første omgang Jerusalems og Judas overklasse til Babylon sammen med kong Jekonja. Dengang efterlod han bronzesøjlerne foran templet, det store bronzekar med vand i tempelforgården, de ti rulleborde af bronze, hvorpå offerdyrene slagtes, samt meget andet tempelinventar. Men de ting vil også blive ført til Babylon, og der vil de blive, indtil jeg sender bud efter dem. Engang i fremtiden vil jeg bringe dem tilbage til Jerusalem.”