یەرمیا 2 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 2:1-37

وازهێنانی ئیسرائیل لە خودا

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ:

«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و

خۆشەویستی کاتی بووکێنیت،

بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی،

بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.

3ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو،

یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی.

هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد،

بەڵایان بەسەردا هات.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

4گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،

ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل،

5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینی

کە لێم دوور کەوتنەوە؟

چوون دوای بتی پووچ کەوتن و

خۆیان پووچ کرد.

6پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان،

ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین،

ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد،

بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا،

بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ،

بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو،

کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“

7ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیت

بۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن.

بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد،

میراتەکەی منتان قێزەون کرد.

8کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:

”کوا یەزدان؟“

ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم،

ڕابەرەکان لێم یاخی بوون،

پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد،

دوای بتی پووچ کەوتن.»

9یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم،

منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم.

10لە کەنارەکانی کیتیم2‏:10 قوبرس و کەنارەکانی ڕۆژئاوای.‏ بپەڕنەوە و ببینن،

بنێرن بۆ قێدار2‏:10 ناوچەی هۆزەکانی بەدوو لە بیابانی عەرەبستان و سوریا.‏ و بە وردی سەرنج بدەن،

ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟

11ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟

هەرچەندە خودا نین.

بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوە

بە بتی پووچ.

12ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت،

موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

13«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە:

وازیان لە من هێنا،

من کە کانی ئاوی ژیانم،

هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند،

ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت.

14ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟

بۆچی بوو بە تاڵانی؟

15بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان،

دەنگیان هات،

خاکەکەیان وێران کردووە،

شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن.

16هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێس

تەپڵی سەری تۆیان تراشیووە.

17ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد،

کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێنا

کاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟

18ئێستا بۆچی دەچیتە میسر

بۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟

ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشور

بۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟

19خراپەی خۆت تەمبێت دەکات و

هەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات.

جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە،

کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت و

ترسی منت لە دڵدا نییە،»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.

20«تۆ لە کۆنەوە نیری2‏:20 مەبەستی لە ڕەتکردنەوەی ڕێنمایی و دەسەڵاتی خودایە.‏ خۆتت شکاندووە،

کۆتەکانت پساندووە،

گوتت: ”تۆ ناپەرستم!“

تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز و

لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا

وەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت.

21من وەک شامێوێک

لە نایابترین جۆر تۆم چاند،

ئیتر چۆن لێم گۆڕایت،

گۆڕایت بۆ زڕمێو؟

22هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت،

زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت،

هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.»

ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

23«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم،

دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“

تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە،

بزانە چیت کردووە.

تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،

24وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت،

لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت،

لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟

هەموو ئەوانەی داوای دەکەن

بەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە.

25ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە و

گەرووت وشک بێت.

بەڵام گوتت: ”بێهوودەیە!

نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە،

دوای ئەوان دەکەوم.“

26«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت،

ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون،

خۆیان و پاشا و میر و

کاهین و پێغەمبەرەکانیان.

27هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ و

بە بەرد: ”تۆ منت بووە.“

پشتیان تێ کردم

نەک ڕوو،

بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:

”هەستە و ڕزگارمان بکە!“

28ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟

با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن!

ئەی یەهودا،

خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.»

29یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟

هەمووتان لێم یاخی بوون،

30بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا،

تەمبێکردنیان وەرنەگرت،

شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد،

وەک شێرێکی لەناوبەر.

31«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن:

«ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی،

یان خاکی تاریک و تنۆک؟

بۆچی گەلەکەم دەڵێن: ”بەڕەڵا بووین،

ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“

32ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات،

یان بووک جلی بووکێنی؟

بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومار

منیان لەبیر کرد.

33تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا!

تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد.

34هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت،

خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان،

هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت.

بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە

35دەڵێیت: ”من بێتاوانم،

خودا لە من تووڕە نییە.“

بەڵام دادگاییت دەکەم،

چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“

36بۆچی زۆر دەگەڕێیت

بۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟

هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت،

وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت.

37هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت و

وەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە2‏:37 نیشانەی شەرمەزاری.‏ دەبن،

چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە،

بەوان سەرکەوتوو نابیت.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 2:1-37

以色列人背棄上帝

1耶和華對我說:

2「你去告訴耶路撒冷人,

『耶和華說,

我記得你們年輕時對我充滿熱情,

愛我如新娘愛新郎,

跟隨我穿越曠野,

穿越不毛之地。

3以色列是耶和華的聖民,

是屬於祂的初熟果子。

吞吃它的必擔當罪責,

大禍臨頭。

這是耶和華說的。』」

4雅各家啊,以色列各宗族啊!你們要聽耶和華的話。 5耶和華說:

「你們的祖先在我身上找到什麼過錯,

以致他們遠離我,

去追隨虛妄的神明,

使自己變得虛妄呢?

6他們從不自問,

『耶和華曾把我們帶出埃及

引導我們走過沙漠縱橫、

深坑滿布、乾旱幽暗、

杳無人跡的曠野,

祂如今在哪裡呢?』

7我帶領你們進入肥沃之地,

享受那裡富饒的物產。

但你們一進來,就玷污我的地,

使我的產業成為可憎之地。

8眾祭司從來不問『耶和華在哪裡?』

執掌律法的不認識我,

首領背叛我,

先知靠巴力說預言,

隨從無用的假神。

9因此,我要指控你們和你們的後代。

這是耶和華說的。

10你們去對岸的基提看看,

派人去基達仔細觀察一下,

看看有沒有這樣的事?

11雖然列國的神明根本不是真神,

卻沒有一國更換自己的神明。

但我的子民卻把自己榮耀的上帝換作了無用的假神。

12諸天啊,要因此而震驚戰慄、

大感淒涼。

這是耶和華說的。

13因為我的子民犯了兩項罪,

他們離棄了我這活水源泉,

為自己挖了不能蓄水的破池子。

14以色列是奴隸嗎?

是生來為奴的嗎?

為什麼她竟成了別人的獵物呢?

15敵人像獅子般向她咆哮吼叫,

使她的土地一片荒涼,

她的城邑一片廢墟,杳無人煙。

16以色列啊,

挪弗人和答比匿人打破了你的頭顱。

17你這不是自食其果嗎?

因為你的上帝耶和華一路引導你的時候,

你卻背棄祂。

18現在,你去埃及尼羅河的水有什麼用呢?

你去亞述幼發拉底河的水有什麼用呢?

19你必因自己的罪惡而受懲罰,

因自己的背叛而受責備。

因此,你要省察且明白,

背棄你的上帝耶和華、

不敬畏我是多麼邪惡、痛苦。

這是萬軍之耶和華說的。

20「很久以前,我折斷你的軛,

解開你的捆索,

你卻拒絕事奉我,

在各高崗上、綠樹下躺臥淫亂。

21你原本是我栽種的上等葡萄樹,

是最好的品種。

你怎麼自甘墮落,

變成了野葡萄?

22縱然你用鹼和許多肥皂清洗,

你在我面前仍然罪跡斑斑。」

這是主耶和華說的。

23「你怎能說,

『我沒有玷污自己,

也沒有隨從巴力』?

看看你在山谷中幹的勾當,

想想你的所作所為。

你是一隻發情的母駱駝,

煩躁不安,跑來跑去。

24你是一隻習慣在曠野生活的母驢,

求偶心切時便呼呼喘氣,

發情時誰也控制不了。

公驢找你不費工夫,

在你發情的時候很容易找到你。

25我說,『不要因追隨假神而跑破鞋子,喉嚨乾渴。』

你卻說,『不行!

我愛外族的神明,一定要跟隨他們。』

26以色列人啊,

你們和你們的君王、官長、

祭司和先知必蒙羞,

如同被擒的盜賊。

27你們認木頭為父,

認石頭為母。

你們不是面向我而是背對我,

危難時卻向我求救。

28你們為自己造的神明在哪裡呢?

危難時讓他們救你們吧!

猶大人啊,你們神明的數目與你們的城邑一樣多!

29「你們為什麼指控我呢?

你們都背叛了我。

這是耶和華說的。

30我責打你們的兒女,卻是徒勞,

因為他們不受管教。

你們殺害你們的先知,

殘暴如獅子。

31這世代的人啊,

要留心聽耶和華的話。

以色列人來說,

難道我是曠野,

是幽暗之地嗎?

為什麼我的子民竟說,

『我們可以四處遊蕩,

不再追隨你』?

32少女會忘記她的首飾嗎?

新娘會忘記她的禮服嗎?

我的子民卻早已把我拋諸腦後。

33「你們真善於求愛啊!

甚至把技巧教給妓女。

34你們的衣服沾滿無辜窮人的血,

他們並沒有進你們的家偷竊。

35你們還說,『我們是無辜的,

耶和華不再向我們發怒。』

看啊,我必審判你們,

因為你們拒不認罪。

36你們為什麼這樣忽東忽西地變來變去呢?

你們投奔埃及必蒙羞辱,

就像從前投奔亞述一樣。

37你們必灰頭土臉地離開埃及

因為耶和華棄絕了你們的靠山,

你們從他們那裡必得不到幫助。」