یۆحەنا 15 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 15:1-27

منم مێوی ڕاستەقینە

1«منم مێوی ڕاستەقینە، باوکیشم ڕەزەوانەکەیە. 2هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات. 3ئێوە ئێستا بەهۆی ئەو قسەیەی بۆم کردن پاکن. 4بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. چۆن لق بەتەنها ناتوانێت بەرهەم بدات ئەگەر بە دار مێوەکەوە پەیوەست نەبێت، ئێوەش ئاوان، ئەگەر بە منەوە پەیوەست نەبن.

5«منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. 6ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت. 7ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت. 8باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن.

9«هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. 10ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم. 11ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت. 12ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن. 13کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. 14ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. 15ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن. 16ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ. 17بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ.

ڕقی جیهان

18«ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە. 19ئەگەر ئێوە هی جیهان بوونایە، ئەوا جیهان وەکو هی خۆی خۆشی دەویستن. ئێستا ئێوە هی جیهان نین بەڵام من ئێوەم لە جیهانەوە هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوە جیهان ڕقی لێتانە. 20بیهێننەوە بیرتان چیم پێ گوتن: ”کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە.“15‏:20 یۆحەنا 13‏:16 ئەگەر منیان چەوساندبێتەوە، ئێوەش دەچەوسێننەوە. ئەگەر وشەی منیان پاراستبێت، هی ئێوەش دەپارێزن. 21بەڵام هەموو ئەمانەتان لەبەر ناوی من پێ دەکەن، چونکە ئەوەی ناردوومی ئەوان نایناسن. 22ئەگەر نەهاتبام و قسەم بۆ نەکردبان، گوناهیان نەدەبوو، بەڵام ئێستا بیانوویان نییە بۆ گوناهەکەیان15‏:22 مەبەستی لە گوناهی ڕەتکردنەوەی عیسایە وەک مەسیح.‏. 23ئەوەی ڕقی لە من بێتەوە، ڕقی لە باوکیشمە. 24ئەگەر لەنێوانیاندا ئەو کارانەم نەکردبووایە کە کەسی دیکە نەیکردووە، گوناهیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا بینییان و ڕقیان لە من و لە باوکم بووەتەوە. 25بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: ﴿بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.﴾15‏:25 زەبوورەکان 35‏:19؛ 69‏:4

کاری ڕۆحی پیرۆز

26«جا کاتێک یارمەتیدەرەکە دێت، ئەوەی لەلایەن باوکەوە بۆتانی دەنێرم، کە ڕۆحی ڕاستییە کە لە باوکەوە هەڵدەقوڵێت، ئەو شایەتیم بۆ دەدات. 27ئێوەش شایەتی دەدەن، چونکە لە سەرەتاوە لەگەڵ منن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约翰福音 15:1-27

真葡萄树

1耶稣说:“我是真葡萄树,我父是栽培的人。 2属于我的枝子如果不结果子,祂就把它剪掉;如果结果子,祂便修剪它,让它结更多的果子。 3我对你们所讲的道已经使你们洁净了。 4你们要常在我里面,我就常在你们里面。枝子若离开葡萄树,就不能结果子。同样,你们若不常在我里面,也不能结果子。

5“我是葡萄树,你们是枝子。常在我里面的,我也常在他里面,他就会多结果子,因为你们离开了我什么都不能做。 6不常在我里面的人就像丢在外面枯干的枝子,最后只有被人拾起来丢在火里烧掉。 7如果你们常在我里面,我的话也常在你们里面,无论你们求什么,都会得到应允。 8你们多结果子,证明自己是我的门徒,就会给我父带来荣耀。 9父怎样爱我,我也怎样爱你们。你们要常在我的爱中。 10你们若遵守我的命令,就必常在我的爱中,正如我遵守了父的命令,常在父的爱中一样。

11“我把这些事告诉你们,是要叫你们心里有我的喜乐,让你们的喜乐满溢。 12你们要彼此相爱,像我爱你们一样,这就是我的命令。 13为朋友舍命可以说是人间最伟大的爱了。 14你们如果照我的吩咐去做,就是我的朋友。 15我不再称你们为奴仆,因为奴仆不知道主人的事。我称你们为朋友,因为我把从父那里听见的一切都告诉了你们。 16不是你们拣选了我,而是我拣选了你们,并且派你们出去结永存的果子。这样,你们奉我的名无论向父求什么,祂都会赐给你们。 17我把这些事吩咐你们,是要叫你们彼此相爱。

被世人憎恶

18“如果世人恨你们,要知道,他们恨你们以前已经恨我了。 19如果你们属于这个世界,世人一定会爱你们。可是你们不属于这世界,我已经把你们拣选出来,因此世人恨你们。 20你们要记住我说的话,‘奴仆不能大过主人。’他们若迫害我,也必迫害你们;他们若遵行我的话,也必遵行你们的话。 21世人将因为我的名而这样对待你们,因为他们不认识差我来的那位。 22我如果没有来教导他们,他们就没有罪了,但现在他们的罪无可推诿。 23恨我的,也恨我的父。 24我如果没有在他们当中行过空前的神迹,他们就没有罪了。然而,他们亲眼看见了,竟然还恨我和我的父。 25这是要应验他们律法书上的话,‘他们无故地恨我。’

26“我要从父那里为你们差护慰者来,祂就是从父而来的真理之灵。祂来了要为我做见证。 27你们也要为我做见证,因为你们从开始就与我在一起。