یۆحەنا 11 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 11:1-57

مردنی لەعازر

1پیاوێک بە ناوی لەعازر نەخۆش بوو کە خەڵکی بێت‌عەنیا بوو، هەمان گوندی مریەم و مەرسای خوشکی11‏:1 بڕوانە لۆقا 10‏:38‏-42. 2ئەم مریەمە ئەوە بوو کە مەسیحی خاوەن شکۆی بە بۆن چەورکرد، بە پرچی پێیەکانی سڕییەوە، لەعازری نەخۆشیش برای بوو. 3خوشکەکان هەواڵیان بۆ عیسا نارد و گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا ئەوەی خۆشتدەوێ نەخۆشە.»

4کاتێک عیسا ئەمەی بیست فەرمووی: «ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت.» 5لەگەڵ ئەوەی عیسا مەرسا و خوشکەکەی و لەعازری خۆشدەویست، 6کاتێک بیستی نەخۆشە، دوو ڕۆژی دیکە لەو شوێنەی لێی بوو مایەوە. 7دوای ئەمە عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی یەهودیا.»

8قوتابییەکان پێیان گوت: «ڕابی، ماوەیەک لەمەوبەر جولەکەکانی ئەوێ دەیانویست بەردبارانت بکەن، دیسان دەچیتەوە ئەوێ؟»

9عیساش وەڵامی دایەوە: «ئایا ڕۆژ دوازدە کاتژمێر نییە؟ ئەوەی بە ڕۆژ بڕوات پێی هەڵناکەوێت، چونکە ڕووناکیی ئەم جیهانە دەبینێت. 10بەڵام ئەوەی بە شەو بڕوات پێی هەڵدەکەوێت، چونکە ڕووناکی تێدا نییە.»

11ئەمانەی فەرموو، پاشان پێی فەرموون: «لەعازری دۆستمان نوستووە، بەڵام دەڕۆم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە.»

12ئینجا قوتابییەکان پێیان گوت: «گەورەم، ئەگەر ئەو نوستووە، چاکدەبێتەوە.» 13عیسا باسی مردنی ئەوی کرد، بەڵام ئەوان وایانزانی باس لە نوستنی ئاسایی دەکات.

14عیساش بە ئاشکرا پێی فەرموون: «لەعازر مردووە. 15لەبەر ئێوە دڵشادم کە لەوێ نەبووم، تاکو باوەڕ بهێنن. وەرن، با بڕۆین بۆ لای.»

16تۆماسیش کە بە دووانە بانگ دەکرا، بە قوتابییە هاوەڵەکانی گوت: «با ئێمەش لەگەڵ ئەودا بڕۆین تاکو لەگەڵ ئەودا بمرین.»

منم زیندووبوونەوە و ژیان

17کاتێک عیسا گەیشت، زانی لەعازر وا چوار ڕۆژە لە گۆڕدایە. 18بێت‌عەنیاش نزیکەی پازدە تیرهاوێژ11‏:18 نزیکەی سێ کیلۆمەترە.‏ لە ئۆرشەلیمەوە دوور بوو. 19ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان هاتبوونە لای مەرسا و مریەم تاکو سەرەخۆشی براکەیان لێ بکەن. 20کاتێک مەرسا بیستی عیسا هاتووە، بەرەوپیری چوو، بەڵام مریەم لە ماڵ مایەوە.

21ئینجا مەرسا بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد. 22ئێستاش دەزانم هەرچی لە خودا داوا بکەیت، خودا دەتداتێ.»

23عیسا پێی فەرموو: «براکەت زیندوو دەبێتەوە.»

24مەرساش پێی گوت: «دەزانم لە زیندووبوونەوەی ڕۆژی دواییدا هەڵدەستێتەوە.»

25عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە. 26هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟»

27پێی گوت: «بەڵێ گەورەم. باوەڕم هێناوە کە تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای، ئەوەی بۆ جیهان دێت.»

گریانی عیسا

28پاشان کە ئەمەی گوت، چوو مریەمی خوشکی بانگکرد و بە نهێنی گوتی: «مامۆستا لێرەیە، بانگت دەکات.» 29ئەویش کە ئەمەی بیست خێرا هەستا و هاتە لای. 30عیسا هێشتا نەهاتبووە ناو گوندەکە، بەڵکو لەو شوێنە بوو کە مەرسای لێ بینی. 31ئەو جولەکانەی لە ماڵەوە لەگەڵی بوون و دڵنەواییان دەکرد، بینییان مریەم خێرا هەستا و چووە دەرەوە، دوای کەوتن، وایانزانی دەچێتە سەر گۆڕەکە تاکو لەوێ بگریێت.

32کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێبوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.»

33عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو، 34لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟»

ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.»

35جا عیسا گریا.

36لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!»

37بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟»

زیندووکردنەوەی لەعازر

38دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو. 39عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.»

مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.»

40عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟»

41ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم. 42دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.»

43کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» 44ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو.

عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.»

پیلانی کوشتنی عیسا

45لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا. 46بەڵام هەندێکیان چوونە لای فەریسییەکان و ئەوەی عیسا کردبووی پێیان ڕاگەیاندن. 47لەبەر ئەوە کاهینانی باڵا و فەریسییەکان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵایان11‏:47 ئەنجومەنی باڵای جولەکە کە لە یۆنانی پێی گوتراوە سەنهەدرین‏، باڵاترین دەسەڵاتی جولەکە بووە کە دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیاری ئایینی و شارستانی و تاوانبارکردنی هەبووە.‏ کۆکردەوە.

گوتیان: «چی بکەین؟ چونکە ئەم پیاوە پەرجووی زۆر دەکات. 48ئەگەر بەم شێوەیە لێیگەڕێین هەموو خەڵکەکە باوەڕی پێ دەهێنن، ڕۆمانییەکانیش دێن، پەرستگاکەمان دەڕووخێنن و نەتەوەکەمان ڕاپێچ دەکەن.»

49یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن! 50تێناگەن کە باشترە بۆتان پیاوێک لە جیاتی گەل11‏:50 ببێتە کەفارەتی گوناهەکانی گەلی جولەکە.‏ بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.»

51ئەو لە خۆیەوە ئەمەی نەگوت، بەڵکو لەو ساڵەدا سەرۆکی کاهینان بوو، پێشبینیی کرد کە عیسا لە جیاتی گەل دەمرێت، 52نەک تەنها لە جیاتی ئەو گەلە، بەڵکو تاکو ڕۆڵەکانی خودا کە پەرتەوازە بوون کۆبکاتەوە و یەکیانبخاتەوە. 53ئیتر لەو ڕۆژەوە پیلانی کوشتنیان داڕشت.

54لەبەر ئەوە چیتر عیسا بە ئاشکرا بەناو خەڵکی یەهودیادا نەدەگەڕا، بەڵکو لەوێوە چووە ناوچەکانی نزیک چۆڵەوانی، بۆ شارێک ناوی ئەفرایم بوو، لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ مایەوە.

55لەو کاتەدا جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بوو، زۆر کەس لە گوندەکانەوە پێش جەژن بۆ ئۆرشەلیم هاتبوون تاکو خۆیان پاک بکەنەوە11‏:55 بڕوانە سەرژمێری 9‏:1‏-14. 56جا بە دوای عیسادا دەگەڕان، هەروەها کاتێک لە حەوشەکانی پەرستگا ڕاوەستابوون بە یەکتریان دەگوت: «ڕاتان چییە؟ ئایا بۆ جەژن نایەت؟» 57کاهینانی باڵا و فەریسییەکانیش فەرمانیان دەرکردبوو ئەگەر هەرکەسێک بزانێت ئەو لەکوێیە، دەبێت ئاشکرای بکات، تاکو بیگرن.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约翰福音 11:1-57

拉撒路病死

1伯大尼村有个名叫拉撒路的人病倒了。伯大尼玛丽亚和她姐姐玛大居住的村庄。 2就是这个玛丽亚后来用香膏抹主,又用自己的头发擦干祂的脚,患病的拉撒路是她的弟弟。 3她们姊妹两个托人去告诉耶稣,说:“主啊,你所爱的人病了!”

4耶稣听见后,说:“这病不会致命,而是为了上帝的荣耀,使祂的儿子借此得到荣耀。” 5耶稣一向爱玛大玛丽亚拉撒路6可是祂听到拉撒路有病的消息后,仍逗留了两天, 7然后才对门徒说:“我们去犹太吧!”

8门徒说:“老师,犹太人近来想拿石头打你,你还要去那里吗?”

9耶稣说:“白天不是有十二个小时吗?人在白天走路,不会跌倒,因为他看得见这世上的光。 10人在夜间走路,才会跌倒,因为没有光。” 11接着耶稣又说:“我们的朋友拉撒路已经睡了,我去叫醒他。”

12门徒说:“主啊,如果他睡了,肯定会好的。” 13其实耶稣是指他已经死了,门徒却以为他真的睡了。

14于是,耶稣清楚地对他们说:“拉撒路死了。 15为了你们的缘故,我很高兴自己不在那里,好叫你们信我。现在我们可以去了。” 16绰号“双胞胎”的多马对其他门徒说:“我们也去,好跟祂一块儿死吧。”

拉撒路死而复活

17耶稣到了伯大尼,得知拉撒路已经在坟墓里四天了。 18伯大尼耶路撒冷不远,大约只有三公里的路, 19很多犹太人来看玛大玛丽亚,为她们兄弟的事来安慰她们。

20玛大听说耶稣来了,就去迎接祂,玛丽亚却仍然坐在家里。 21玛大对耶稣说:“主啊,你如果早在这里,我弟弟就不会死了。 22就是现在我也知道你无论向上帝求什么,上帝必定赐给你。”

23耶稣说:“你弟弟必定复活。”

24玛大说:“我知道,在末日复活的时候,他必复活。”

25耶稣说:“我是复活,我是生命。信我的人虽然死了,也必复活。 26凡活着信我的人必永远不死。你相信吗?”

27玛大说:“主啊,我信!我相信你是来到世界的基督,是上帝的儿子。”

28玛大说完了,就回去悄悄地告诉她妹妹玛丽亚:“老师来了,祂叫你去。”

29玛丽亚听了,急忙起来到耶稣那里。 30那时,耶稣还没有进村子,仍在玛大迎接祂的地方。 31那些在家里安慰玛丽亚犹太人,见她匆匆忙忙地跑了出去,以为她要去坟墓那里哭,就跟着出去。

32玛丽亚来到耶稣那里,俯伏在祂脚前说:“主啊,你如果早在这里,我弟弟就不会死了。”

33耶稣看见她和陪她来的犹太人都在哭,心中感动,十分难过, 34便问:“你们把他葬在哪里了?”

他们答道:“主啊,你来看。”

35耶稣哭了。

36犹太人说:“你看!祂多么爱拉撒路啊!”

37其中也有人说:“祂既然能医好瞎眼的人,难道不能叫这个人不死吗?”

38耶稣又十分感动地来到坟墓前。那坟墓是个洞,洞口堵着一块大石头。

39耶稣说:“把石头挪开。”

死者的姐姐玛大对祂说:“主啊,他死了四天了,已经臭了。”

40耶稣说:“我不是跟你说过,只要你信,就会看见上帝的荣耀吗?”

41于是,他们把石头挪开,耶稣望着天说:“父啊,我感谢你,因为你已垂听了我的祷告, 42我知道你常常垂听我的祷告。我这样说是为了周围站着的众人,好叫他们相信是你差了我来。”

43说完,就大声呼喊:“拉撒路,出来!” 44那死者就出来了,手脚都缠着布条,脸上也包着布。

耶稣对他们说:“给他解开,让他走!”

谋害耶稣

45许多来看玛丽亚犹太人看见耶稣所行的事,就信了祂, 46但也有些人去见法利赛人,把耶稣所行的事告诉他们。 47祭司长和法利赛人便召开公会会议,说:“这人行了这么多神迹,我们该怎么办呢? 48如果让祂这样继续下去,所有的人都会信祂,那时罗马人一定会来夺取我们的土地,掳掠我们的人民。”

49当年担任大祭司的该亚法对他们说:“你们什么都不懂! 50你们没有认识到,祂一个人替众人死,而不是整个民族灭亡,对你们来说更好。” 51其实这句话不是出于他自己,只因那年他是大祭司,上帝借着他预言耶稣将要替犹太民族死。 52祂不单是要替犹太民族死,也要把散居在各处的上帝的儿女聚集在一起。

53从那天起,他们就计划要杀害耶稣, 54所以耶稣不再公开地在犹太人中间露面。祂离开伯大尼,前往靠近旷野的地方,到了以法莲城,就和门徒住下来。

55犹太人的逾越节快到了,有很多人从乡下上耶路撒冷,预备在过节前洁净自己。 56他们四处寻找耶稣,又彼此在圣殿里谈论:“你们怎么想?祂不会来过节吧?” 57当时祭司长和法利赛人早已下令,如果有人知道耶稣在哪里,就来报告,他们好去抓祂。